بیجاڕ

شارێک لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia

بیجاڕ

بیجاڕ شارێکی کوردنشینی پارێزگای کوردستانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، ناوەندی شارستانی بیجاڕ و لە کۆنترین شارەکانی ئێرانە:

زانیاریی خێرا بیجاڕ گەڕووس, وڵات ...
بیجاڕ
گەڕووس
Bîcar – Bijar
Thumb
قاڵیی بیجاڕ
Thumb
وڵات ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاسنە
شارستانبیجاڕ
ناوچەناوەندی شارستانی بیجاڕ
بوون بەشارۆچکە١٩٣٧
دەسەڵات
  شارەدارعەلی پاشازادە
ڕووبەر
  سەرجەم٥٫٣٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٫٠٦٦ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٩٤٠ مەتر (٦٬٣٦٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
  سەرجەم٥٠٬٠١٤
زمان و ئایین
  زمانکوردی (گەڕووسی , سۆرانی)
  ئایینئیسلام(شیعە و سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
  ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٨٧
دایخە

جوگرافیای سروشتی

بیجاڕ ناوچەیەکی کوێستانییە. ١/٣ پانتای ئەم ناوچەیە کوێستانە. کەشوھەوای ئەم ناوچەیە سارد و وشکە. بەرزی ئەم شارە ١، ٩٤٠ میتر لە ئاست دەریایە، کە دوای شاری کورد، دووھەمین شاری بەرزی ئێرانە. ٧٧٠ م لە تاران و ٤٢٥ م لە سنە بەرزترە.

بیجاڕ لە ڕۆژھەڵاتی باکوورەوە بە پارێزگای زەنگان و لە ڕۆژاوای باکوورەوە بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە ڕۆژھەڵاتەوە بە پارێزگای ھەمەدان و لە ڕۆژاواوە بە ناوچەی دیواندەرە و سنە و لە باشوورەوە دەگاتەوە بە شاری قوروە.

کێوەکان

کێوەکانی ئەم ناوچەیە بریتییە لە:

زانیاریی زیاتر کێوەکانی ناوچەی بیجاڕ ...
کێوەکانی ناوچەی بیجاڕ

شانشین| چنگ ئەڵماس | زڕنیخ | ھەمزەی عەرەو (حەمزە عەرەب)| شاھا | چلتەن | سەنگ پا |پەنجەلی | زاغە | نسار | سەرقەیسە| نەقارەکوت | بادامستان |

دایخە

چەمەکان

چەمەکانی ناوچەی بیجاڕ بریتییە لە:

زانیاریی زیاتر ناوی چەم, سەرچاوکە ...
ناوی چەم سەرچاوکە ڕێژگە
قەمچوقاکوێستانی چیچەکلووڕووباری قەزل ئوزون
قەزل ئوزونکوێستانی ساراڵ و چلچەمەدەریای خەزەر
چەمی کوە زنکوێستانی سەراو شارەکڕووباری قەزل ئوزون
ئوزون دەرەکوێستانەکانی سوڵتان ئاوا و شیرکوشی ژوورگڕووباری تڵوار
چەمکوێستانەکانی موارەک باڵا و سەیداندەرژێتە ڕووباری شەوەر و دوایی بە تڵوار کۆتایی دێت.
دایخە

ژینگە

ناوچەی بیجار ژینگەیەکی بەپێزە کە دەکەوێتەN3600 تا N3612 بەری باکووری و E4725 تا E4753 درێژی ڕۆژھەڵاتەوە. پانتایییەکەی ٣١،٦١٢ ھێکتارە. ئەم ناوچەیە لە گرنگترین ژینگەکانی پارێزگای کوردستانە. بەھۆی کوێستانی بوون و کاریگەری شەپۆلە شێدارەکانەوە، ڕێژەیەکی باشی بەفر و باران دەیگرێت. لەم ژینگەدا ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵی کێوی، پەلەوەر، خزۆک و ماسی دەژین؛ وەک: مەڕ و بەرانی ئەرمەنی، ئاسک، ورچ، بەراز، پشیلە کێوی (گورواسە)، کەروێشک و پەلەوەری جۆراوجۆر وەک: شاوە سوڵتانی، کەو، چوڕە و گیانداری ئاوژی وەک: سەگاو، بووکەماسی، سیاماسی و ھتد.

جوگرافیای مرۆڤی

ژمارە، زمان و پێکھاتە

  • ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی (٢٠١٢–١٣٩٠) ٥٢، ٢٨٣ کەس و ١٤، ٩٧٠ خێزانە. ژمارەی گوندنشینەکانی ناوچەی بیجاڕ ٤١، ٤٣١ کەسە.[١]
  • خەڵکی بیجاڕ بە زمانی کوردی، زاراوەی گەڕووسی و سۆرانی قسە دەکەن. لە بڕێ ناوچەدا، بە ڕێژەیەکی کەم، زمانی تورکیش ھەیەکە بە زمانی کوردیش دەتوانن قسە بکەن
  • شارستانی بیجاڕ، ٧شارەدێ و ٢٦٧ گوندی ھەیە.
  • زۆربەی خەڵکی شاری بیجاڕ، سوننە و شیعە
  • مێژوونووسان، مێژووی ئەم شارە بۆ ٣ھەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێننەوە.

ناودارانی بیجاڕ

  • ئەمیر نیزامی گەڕووسی: سیاسەتوان، ئەدیب و خۆشنووسی سەردەمی قاجار
  • زوبەیدە خانم ئەمینە ئەقدەس: لە ھاوسەرانی ناسرەدین شای قاجار
  • فازڵ خان گەڕووسی: شاعیر و نووسەری دەرباری فەتحعەلی شا
  • ئیسمایل خانی ئاوەجیانی گەڕووسی: مونشی ناەرەدین شا
  • عەلیڕەزاخان گەڕووسی
  • میرزا حسێن عەلی گەڕووسی
  • شێخ عەبدولحسێن فازڵ گەڕووسی
  • شێخ عەبدولمەجید گەڕووسی
  • عەلی ئەوسەتی ئەنساری گەڕووسی
  • شێخ محەممەد نەبی شەریعەت
  • غوڵامعەلی بایەندۆر: سەرکردەی ھێزی دەریایی شاھەنشاھی ئێران
  • یەدوڵا بایەندۆر
  • عەلی ئەسغەر ئەمیرانی: ڕۆژنامەوان
  • نەسروڵا بەنی سەدر
  • عیزەتوڵا ڕیازی: یەکەمین پزیشکی پسپۆڕ لە پارێزگای کوردستان
  • عەبدوڵڵا ڕەمەزانزادە: سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ
  • فەرھاد ئەسڵانی: شانۆکاری شانۆ و سینەما
  • سەعید ئاغاخانی: نووسەر، دەرھێنەر و شانۆکاری شانۆ و سینەما و تێلڤزیۆن
  • ئیحسان ھۆشمەند: چالاکی نەتەوەیی مەزھەبی، لێکۆڵەر
  • محەممەدعەلی کووشا: دەرسبێژی حەوزەی عیلمییەی قوم
  • جەمشید فەرەجوەند: وێنەگر
  • بەیتوڵا عەباسپوور: قارەمانی جیھانی وەرزش
  • مەحموود دینی
  • مەحموود شەھریاری: پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی ئێران

چێشت و خۆراکە خۆماڵییەکان

خۆراکە خۆماڵییەکانی ناوچەی بیجاڕ بریتییە لە:

  • ترشی حەفتەبیجاڕ
  • بەرخێڵە
  • ئاش تورش
  • دۆشاو
  • ھەڵوای پورشکە و گژنیز
  • خۆرشتی گیلاخە
  • خۆرشتی کنگر
  • کووکووی سەوزی بە سەوزەی (تەڕگ خانەگان)
  • قەیماخ
  • شەلەم
  • چێشتی قازیاخە
  • کالویچ
  • ھەڵوا سۆھانی
  • ئاشدۆ
  • کۆماج

پیشەسازی

پیشە دەستییەکان

ناوچەی بیجاڕ لە پیشە دەستییەکاندا، بە تایبەت قاڵی(مافوورە) و بەڕە (گڵیم) ناوبانگی زۆری ھەیە، پیشەدەستییەکانی ئەم ناوچەیە بریتییە لە:

گەشتیاری

شوێنەوارەکان

  • قەڵای قەمچوقە
  • پردی سەڵواتاوا
  • یاسووکەند و ئیمامزا عەقیل
  • مزگت خەسراوای گەڕووس
  • تەپەی قەواسوور
  • ئووچە گونبەد
  • دنگز قەڵا
  • تەپەی سەراو گورگین
  • چاڵ تەپە
  • بورجی خشتی ئەشقون بابا
  • زیارەتگای ھەمزەی ڕۆ

زیارەتگای ساحیبەخاتوون

  • حەمامی یاسووکەند

شوێنی گەشتیاری

  • پیستی ئیسکی نسار
  • بازاڕی کۆنی بیجاڕ
  • تیمچەی ئەمیر توومان
  • تیمچەی حاجی شاباز

گەڕەکەکانی شاری بیجاڕ

زانیاریی زیاتر گەڕەکەکانی شاری بیجاڕ ...
گەڕەکەکانی شاری بیجاڕ

سەراو| بورجگە | قڵەی ھەڵوایی | قڵەی تەخت | پشت قڵە| تازاوا | پشت بازاڕ | پای قەپان | مەحلەی مووسایییەکان | مەحلەچاڵ | یارمجە | مەحمووداوا | باغ سالاری | ئەڵماسییە | مەرزبان | ڕێخ سیا | فەرەحی | بادامستان | عەسگەراوا | فەرھەنگیان | کارمەندان | شارەکی مەھدییە | بولوار ئیمام | شارەک ئافتاو |

دایخە

خوێندنگاکان

  • زانکۆی ئەندازیاری و زانستی پایەی بیجاڕ
  • زانستگای ئازادی بیجاڕ
  • زانستگای پەیام نوور
  • پەیمانگەی عیلمی -کاربردی بیجاڕ

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

سەرچاوەکان

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.