بابا تاھیری ھەمەدانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
بابا تاھیر ناسراو بە بابە تاھیری عوریان ناوی تاھیرە، ھۆنراوەنووسێکی سەدەی ١١ بوو کە بە زمانی پاڵەوی (شێوازی فەھلەویات-پاڵەوییەکان) ھۆنراوەی نووسیوە. ساڵی لەدایکبوونی بابا تاھیر ئاشکرا نییە، لە زۆر سەرچاوە باسکراوە، بەڵام بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان[1] لە ماوەی نێوان نیوەی دووەمی سەدەی دەیەم و نیوەی یەکەمی سەدەی یازدەمی زایینی ژیاوە. ھەربۆیە لەدایکبوون و کۆچی دوایی بە ساڵانی (٩٣٥ زایینی - ١٠١٠ زایینی) دیاریکراوە. زۆربەی ھۆنراوەکانی بابا تاھیر دوو بەیتە کە بریتییە لە چوار نیوە دێڕ، جگە لە ھۆنراوەی دوو بەیتی نزیکەی ٥ ھەزار (غەزەل) یشی ھەیە. بڕێک لە ھۆنراوەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر شێوەزاری سۆرانی، بۆ نموونە دڵزار یەکێک لە ئەو کەسانەیە کە بڕێک لە ھەڵبەستەکانی بابە تاھیری وەرگێڕاندوەتە سەر سۆرانی.
زانیاریی خێرا بابا تاھیری ھەمەدانی, لەدایکبوون ...
بابا تاھیری ھەمەدانی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٩٣٥ زایینی ھەمەدان، ئێران |
مردن | ١٠١٠ زایینی ھەمەدان، ئێران |
پیشە | شاعیر |
زمان | پاڵەوی |
نەتەوە | کورد |
سەردەم | نیوەی دووەمی سەدەی دەیەم - نیوەی یەکەمی سەدەی یازدەمی زایینی |
دایخە