ئەبووبەکری سدیق
یەکەم جێنشینی پێغەمبەر محەممەد / From Wikipedia, the free encyclopedia
عەبدوڵڵای کوڕی عوسمانی کوڕی عامڕی کوڕی عەمڕی کوڕی کەعبی تەیمی ناسراو بە ئەبوبەکری سدیق، یەکێک لە ھاوەڵانەی کە لە سەرەتادا ئیسلام بوون، باوکی ئەو ناوی عوسمان بوو نازناویشی (ئەبوقوحافە) بوو، لە ھۆزی قوڕەیش بوو و ھاوڕێیەتی پێغەمبەر محەمەدی کوڕی عەبدولڵای کرد لە سەرەتای ئیسلامەوە و لەوانە بوو کە زۆر نزیک بوون لێوەی، و یەکەم خەلیفەی ڕاشدینە و یەکێکە لەو دە کەسەی کە مژدەی بەھەشتیان پێدراوە لەلای سونە، لە دایک بووە لە ساڵی ٥٧٣ز دوای ساڵی فیل بە سێ ساڵ، یەکێکە لە گەورە و دەوڵەمەندەکانی قوڕەیش، و لەوانە بوو کە بت پەرستی ڕەت کردەوە لە سەردەمی نەفامیدا، و حەنیفی بووە لەسەر ڕێبازی ئیبراھیم، و باوکی عائیشەی خێزانی پێغەمبەر بووە و بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری کردووە لە بانگەوازدا، و زۆر لە ھاوەڵەکان لەسەر دەستی موسڵمان بوون.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
عەبدوڵڵای کوڕی عوسمان (ئەبو قوحافە) کوڕی عامر | |
---|---|
یەکەم خەلیفەی ڕاشدین | |
خەلافەتى ئەبووبەکر لە فراوانترین ئاستیدا، ساڵى ٦٣٤ زایینی | |
ماوەی حوکم | (١١-١٣) کۆچی بەرامبەر (٦٣٢-٦٣٤) زایینی |
لە دایکبوون | ٥٧٣ زایینی |
شوێنی لە دایکبوون | مەککە، عەرەبستانی سعوودی |
وەفات | ٦٣٤ زایینی |
شوێنی وەفات | مەدینە، عەرەبستانی سعوودی |
شوێنی نێژران | ماڵی عائیشە، تەنیشتی گۆڕی پێغەمبەر. |
لە پێشیدا | کەس نیە. |
جێگر | عومەر کوڕی خەتتاب |
باوک | ئەبووقوحافەی کوڕی عامر |
دایک | ئوم خەییر سەلما کچی سەخڕ |
ئایین | ئیسلام |
موبایەعەی خەلافەتی پێدرا لە ساڵی ١١ی کۆچی، و خەلافەتەکەی ٢ ساڵ و ٣ مانگ بەردەوام بوو، تا کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٣ کۆچی.
.