ھاوەڵی پێغەمبەر موحەممەد و خەلیفەی موسڵمانان From Wikipedia, the free encyclopedia
عومەری کوڕی خەتاب (بە عەرەبی: عمر بن الخطاب) دووەم خەلیفەی ڕاشدینە، وە یەکێکە لە ھاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد، ناسراوە بە فاروق، و یەکێکە لەو دە کەسەی کە مژدەی بەھەشتیان پێدراوە، لە ھاوەڵە زانا و لە خواترسەکان بووە، بە یەکەم کەس دادەنرێت کە کاری بە ڕۆژمێری کۆچیی کردووە، لە سەردەمی عومەردا فەتحی عێراق و میسر و لیبیا و شام و فەلەستین و فارس و خۆراسان و ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ و باشووری ئەرمینیا و سجستان (ئەفغانستانی ئێستا) کراوە، و قودس ھاتە ژێر سێبەری دەوڵەتی ئیسلامی، و مزگەوتی ئەقسا بۆ یەکەم جار ھاتە ژێر دەسەڵاتی موسڵمانان،
عومەری کوڕی خەتاب | |
---|---|
پێشەوای باوەڕداران | |
خەلافەتی عومەر لە فراوانترین ئاستیدا، ساڵی ٦٤٤ز | |
ماوەی حوکم | (١٣–٢٣)ک بەرامبەر (٦٣٤–٦٤٤)ز |
لە دایکبوون | ٥٨٤ز |
شوێنی لە دایکبوون | مەککە، عەرەبستانی سعوودی |
وەفات | ٦٤٤ز |
شوێنی وەفات | مەدینە، عەرەبستانی سعوودی |
شوێنی نێژران | ماڵی عائیشە، تەنیشتی گۆڕی محەممەد و ئەبوبەکر. |
جێگر | عوسمان کوڕی عەفان |
باوک | خەتتاب کوڕی نوفەیل |
دایک | حنتمە کچی ھاشم |
ئایین | ئیسلام |
عومەری کوڕی خەتاب کوڕی نوفەیل کوڕی عەبدول عزی کوڕی ڕەباح، ناوبانگی ئەبو حەفصە و نازناوی فاروقە لەبەر ئەوەی ئیسلامی ئاشکرا کرد و پەروەردگار بەھۆی ئەوەوە بێ باوەڕە لە ئیمان جیاکردەوە؛ و عومەر سێزدە ساڵ دوای ساڵی فیل و لەدایکبوونی پێغەمبەر لە دایک بووە.
عومەر ئیسلام بوو لە زولحەججە ساڵی ٦ی پێغەمبەرایەتی، و ئەمەش دوای موسڵمان بوونی حەمزەی کوڕی عەبدولموتەڵیب بە سێ ڕۆژ، کە تەمەنی نزیکەی ٢٧ ساڵ بووە، و پێش ئەو ٣٩ کەس موسڵمان بوو بوون و عومەر چلی تەواو کرد،
بەپێی گێڕانەوەکانی سوننە ھیچ کام لە موسڵمانان بە ئاشکرا کۆچیان نەکرد بۆ مەدینە تەنھا عومەری کوڕی خەتاب نەبێت، قامیشی شمشێرەکەی کردە ملی و کەوانەکەی کردە شانی و چەند ڕمێکی گرت بە دەستییەوە و کوتەکەکەی بە دەستەکەی ترییەوە، و چووە کەعبە و خەڵکانی قوڕەیش لە گۆڕەپانەکە لە بەردەمی بوون، حەوت جار تەوافی کەعبەی کرد و لە مەقامی ئیبراھیم نوێژی کرد.
عومەر ڕۆیشتە دەرەوە بۆ نوێژی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ٢٦ی زی لحەجەی ساڵی ٢٣ی کۆچی، ئەبولوئلوئەی فارسی کە مەجوسی (ئاگر پەرست) بوو، سێ جار بە خەنجەرێکی ژەھراوی لە عومەری دا کاتێک سوجدەی برد، و پاشان ئەبولوئلوئە ھەر کەسێک دەھاتە ڕێی لێی دەدا ھەتا سێزدە کەسی بریندار کرد، کە حەوتیان مردن، تا پیاوێک پاڵتۆیەکی دا بە سەریا، کە زانی گرتیان، ئەبولوئلوئە خۆی کوشت بە خەنجەرەکەی.[ژێدەر پێویستە]
پاشان عومەر دەستی عەبدول ڕەحمانی کوڕی عەوفی گرت و ھێنایە پێشەوە تا نوێژەکە بە خەڵکەکە تەواو بکات، و دوای نوێژەکە موسڵمانان عومەریان گەڕاندەوە بۆ ماڵی خۆی، و کاتێک عومەر پرسیاری کرد کێ خەنجەرەکەی لێدا، وتیان ئەبولوئلوئەی مەجوسی بووە، وتی: (سوپاس بۆ خوا کە مردنم لەسەر دەستی کەسێک نەبوو کە لافی موسڵمانێتی لێبدا)، پاشان بە کوڕەکەی وت: (بزانە چەند قەرزم لەسەرە)، حسابیان کرد ھەشتا و شەش ھەزار دەرھەم بوو، وتی: (لە پارەی ھۆزی عومەر بیدەنەوە، ئەگەر نا لە ھۆزی عدی کوڕی کەعب بیدەنەوە ئەگەر بەشی نەکرد، داوا لە قوڕەیش بکە، بەس لەوان تێپەڕ مەکە)، پاشان وتی: (بڕۆ بۆ لای عائیشەی دایکی باوەڕداران، بڵی مۆڵەت دەدەیت عومەر لە تەنیشتی دوو ھاوەڵەکەی بنێژرێت)، کە چوون بۆ لای: عائیشە وتی: -ئەو شوێنەم بۆ خۆم دانابوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەو پێش خۆم ئەخەم. گەڕانەوە و ھەواڵیان دا بە عومەر و وتی: (سوپاس بۆ خوا).
بەم شێوەیە ناشتیان لە تەنیشتی پێغەمبەر محەممەد (صل الله علیه وسلم) و ئەبوبەکردا بەو شێوەیەی کە دەیویست. خەلافەتەکەی دە ساڵ و شەش مانگ بوو، و پێش مردنی شەش ھاوەڵی ھەڵبژارد تا یەکێکیان ببنە خەلیفە لە پاش ئەو.[ژێدەر پێویستە]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عومەر کوڕی خەتتاب تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.