ئێران
وڵاتێک لە ڕۆژاوای ئاسیا From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێران، بە فەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران (بە فارسی: جمهوری اسلامی ایران)، وڵاتێکی سەربەخۆیە لە ڕۆژاوای ئاسیا. ئەو وڵاتە لە ڕۆژاواوە لەگەڵ تورکیا و عێراق، لە باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باکوورەوە لەگەڵ دەریای قەزوین و تورکمانستان، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان و لە باشوورەوە لەگەڵ کەنداوی عومان و کەنداوی فارس ھاوسنوورە. ئێران بە ڕووبەری ١٫٦٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە، ١٧یەمین وڵاتی گەورەی جیھان و بە ژمارەی دانیشتووانی ٨٦٫٨ ملیۆن کەسی، ١٧یەمین وڵات لە جیھانە.[7] ئێران لەڕووی دابەشکردنی کارگێڕییەوە بە ٣١ پارێزگا دابەش دەکرێت. فارسی تەنیا زمانی فەرمی ئەو وڵاتەیە. ئیسلام وەکوو ئایینی فەرمی و شیعە وەکوو مەزھەبی فەرمی لە یاسای بنەڕەتیدا ناسێندراون.
کۆماری ئیسلامیی ئێران جمهوری اسلامی ایران |
|||||
---|---|---|---|---|---|
دروشم: «سەربەخۆیی، ئازادی، کۆماری ئیسلامی»[1] | |||||
سروود: میھری خاوەران |
|||||
[[File: |250px |center |alt=|شوێنی ]] | |||||
[[File: |280px |center |alt=|شوێنی ]] | |||||
پایتەخت و گەورەترین شار | تاران 35°41′N 51°25′E | ||||
زمانە فەرمییەکان | فارسی | ||||
زمانە ناوچەییەکان | پێڕستی زمانەکان
|
||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | نەتەوەکانی ئێران
|
||||
ناوی هاووڵاتی | ئێرانی[3] | ||||
دەوڵەت | کۆماری ئیسلامیی سەرۆکایەتیی ئایینیی یەکپارچە | ||||
- | ڕێبەر | عەلی خامنەیی | |||
- | سەرۆک کۆمار | مەسعوود پزیشکیان | |||
- | جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار | محەممەدڕەزا عارف | |||
- | سەرۆکی پەرلەمان | محەممەدباقر قالیباف | |||
- | سەرۆکی دەزگای دادگەری | غوڵامحوسێن موحسینی ئیژەیی | |||
یاسادانەر | |||||
- | ئەنجومەنی خواروو | ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی | |||
کورتەی مێژوو | |||||
- | ئیمپراتۆریەتیی ماد | دەوروبەری ٦٧٨ی پ. ز | |||
- | ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی | ٥٥٠ی پ. ز | |||
- | ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی | ٢٤٧ی پ. ز | |||
- | ئیمپراتۆریەتیی ساسانی | ٢٢٤ی ز | |||
- | شانشینی سەفەوی | ١٥٠١ی ز | |||
- | شانشینی ئەفشاری | ١٧٣٦ی ز | |||
- | زەندییەکان | ١٧٥١ی ز | |||
- | ئێرانی قاجاڕی | ١٧٩٦ی ز | |||
- | شانشینی پەھلەوی | ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٥ | |||
- | شۆڕشی ١٩٧٩ | ١١ی شوباتی ١٩٧٩ | |||
- | یاسای بنەڕەتیی ئێستاکە | ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ | |||
- | ئاخرین پێداچوونەی یاسای بنەڕەتی | ٢٨ی تەممووزی ١٩٨٩ | |||
ڕووبەر | |||||
- | سەرجەم | ١،٦٤٨،١٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧یەم) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١" مایلی چوارگۆشە |
|||
- | ئاو (%) | ١٫٦٣ (ھەتا ٢٠١٥)[4] | |||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی ٢٠٢٣ | ٨٧،٥٩٠،٨٧٣[5] (١٧یەم) | |||
- | چڕی | ٤٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٦٢یەم) ١٢٤کەس لە مایلی چوارگۆشە |
|||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠٢٣ | ||||
- | سەرجەم | ١٫٧٢٥ ترلیۆن دۆلار[6] (١٩یەم) | |||
- | سەرانە | ١٩٫٩٤٢ دۆلار[6] (٧٩یەم) | |||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠٢٣ | ||||
- | سەرجەم | ٣٦٦٫٤٣٨ ملیارد دۆلار[6] (٤٢) | |||
- | سەرانە | ٤٫٢٣٤ دۆلار[6] (١٢٠یەم) | |||
Gini (٢٠١٩) | ٤٠٫٩ (مامناوەند) | ||||
HDI (٢٠٢١) | ٠٫٧٧٤ (٧٦یەم؛ بەرز) | ||||
دراو | ڕیاڵی ئێرانی (IRR ) |
||||
ناوچەی کاتی | کاتی فەرمیی ئێران (+٣:٣٠ یوو تی سی) | ||||
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین | کۆچیی ھەتاوی | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست | ||||
کۆدی ISO 3166 | IR | ||||
پاوانی ئینتەرنێت | .ir .ایران |
||||
کۆدی تەلەفۆن | +٩٨ |
دەستەڵاتی سیاسی لە ئێراندا لەسەر بنەمای یاسای بنەڕەتیی پەسندکراوی ساڵی ١٩٧٩ و پێداچوونەوەی ساڵی ١٩٨٩ داندراوە. بەرزترین پلەی دەستەڵاتی فەرمیی ئێران لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩، ڕێبەرە کە ئێستا لەژێر دەستی عەلی خامنەیی دایە. ئەو وڵاتە وەکوو وڵاتێکی پێکھاتوو لە چەند نەتەوە، مێژوویەکی کۆنی ھەیە و یەکێک لە کۆنترین وڵاتانی جیھانە. گەورەترین شارەکانی ئێران بریتین لە تاران (پایتەخت)، مەشھەد، ئەسفەھان، کەرەج، شیراز و تەورێز.[8]
ئێران بەھۆی ھەڵکەوتنی لە ناوچەی ئەوراسیادا جێگایەکی تایبەتی ھەیە. ئەم وڵاتە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بزووتنەوەی وڵاتانی بێلایەن، ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی، ئۆپێک و ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئابوورییە. ئێران ھێزێکی ناوچەیییە لە باکووری ڕۆژاوای ئاسیادا و جێگایەکی گرینگی لە ئابووری جیھاندا بە بۆنەی ھەبوونی نەوت، پیشەسازیی پێترۆشیمی و گازی سروشتی بەدەست ھێناوە.
وڵاتی ئێران لە گرووپە ئێتنیکییە جۆراوجۆرەکان وەک فارس، تورکی ئازەربایجانی، کورد، گیلەک، مازەندەرانی، لوڕ، بەلۆچ، عەرەب، تاڵش و چەندین ئێتنیکی تر پێکھاتووە کە ھەر کامیان لە پارێزگا جۆراوجۆرەکان دەژین.[9]
دابەشکاری
ئێران دابەشبووە بەسەر ٣١ پارێزگادا و ھەر پارێزگایەک پارێزگارێکی ھەیە کە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دەستنیشان دەکرێت. ھەر پارێزگایەک دابەش کراوە بەسەر چەندین شارستان و ھەر شارستانێک بەسەر چەندین ناوچەدا دابەش دەکرێت. دواتر ھەر ناوچەیەکیش بەسەر چەندین گوندستان دابەش کراوە. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەیە کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی شارەکانی ھەیە. لەنێوان ساڵانی ١٩٥٠ بۆ ٢٠٠٢، ڕێژەی شارنشینیوونی دانیشتووان لە ٢٧٪ بۆ ٦٠٪ بەرز بووەتەوە. بەپێی پێشبینییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھەتا ساڵی ٢٠٣٠، ٨٠٪ی دانیشتووانی ئێران دەبنە شارنشین. زۆربەی کۆچبەرە ناوخۆیییەکان لە ئێران، نیشتەجێی دەوروبەری شارەکانی تاران، ئەسفەھان، ئەھواز، قومن.
سیاسەت
حکوومەتی ئێران کۆمارێکی ئیسلامییە و سیستەمێکی سەرۆکایەتیی ھەیە، ھەروەھا دەسەڵاتی ڕەھا و سەرەکی بە ڕابەرێکی ئایینی دراوە؛ ئەو دەسەڵاتە لەدوای مردنی ڕووحوڵڵا خومەینی لە ساڵی ١٩٨٩، لەلایەن عەلی خامنەیییەوە بەڕێوەدەبرێت. حکوومەتی ئێران حکوومەتێکی سوپاخواز و دەسەڵاتخوازە، کە بەھۆی سنووردارکردنی بەرچاو و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە مەدەنییەکان، ڕەخنەی بەرفراوانی لێ گیراوە. ھەروەھا لەڕووی ڕامیارییەوە وڵاتی سەرەکیی موسڵمانە شیعەکانە لە جیھاندا.[10] لەدوای شۆڕشی ئێرانەوە، ئەم وڵاتە بە سەرەکیترین نەیاری عەرەبستانی سعوودی و ئیسرائیل دادەنرێت.[11] ھەرچەندە کە لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣، ئێران و عەرەبستانی سعوودی دوای چەندین ساڵ دوژمنایەتی، پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە. حکوومەتی ئێران ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە بەھۆی سیاسەتە جۆراوجۆرەکانی وەکوو: پشتگیریکردنی تیرۆریزم، لەئەستۆگرتنی خەرجیی میلیشیا ئاژاوەگێڕەکان و تێوەگلانی لە زۆرینەی ململانێ نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا. ھەروەھا حکوومەتی ئێران وەکوو سەرەکیترین خاڵی تیرۆر لە ناوچەکەدا دادەنرێت، کە بەھۆیەوە چەندین گرووپ و ھێزی چەکداریی سەر بە حکوومەت وەکوو سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خراونەتە ناو پێڕستی تیرۆری چەندین وڵات.[12][13][14]
مرۆڤناسی
ئێران کۆمەڵگایەکی زۆرڕەنگە، زمانگەل، ئایینگەل و ئیتنیکگەلێکی زۆر لە نێو جوگرافیای ئێراندا دەژین. ژمارەی دانیشتووانی ئێران لە درێژایی سەدەی بیستەمدا بە شێوازێکی بەتەوژم زۆر بوو؛ بە شێوەیەک کە دانیشتووانی ١٩ ملیۆن کەسی ئێران لە ساڵی ١٩٥٦ بوون بە ٧٥ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٠٩دا.[15][16] بەڵام لە ساڵانی سەرەتایی سەدەی بیستەم ڕێژەی زاوزێی خەڵکی ئێران دابەزی.[17] بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ئێران ٧٨٬٤٧٠٬٢٢٢ کەس بووە کە دەکاتە ١٫٠٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٩ ساڵە. ھەروەھا ٧٠ لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[18] بەراوەردەکان پیشان دەدەن کە ژمارەی خەڵکی ئێران ڕوو لە زۆر بوونە ھەتا ساڵی ٢٠٥٠ کە ژمارەی دانیشتووان لە ١٠٥ ملیۆن کەسدا پاوەجێ دەبێت.[19][20]
نەتەوەکان
دانیشتووانی ئێران بەپێی نەتەوە (کتێبی ڕاستییەکانی جیھانی)[21] | ||||
---|---|---|---|---|
نەتەوەکان | ڕێژە | |||
فارسەکان | ٥٣٪ | |||
ئازەربایجانییەکان | ١٦٪ | |||
کوردەکان | ١٠٪ | |||
گیلەکەکان و تەبەرییەکان | ٨٪ | |||
لوڕەکان | ٦٪ | |||
تورکمانەکان و قەشقایییەکان | ٢٪ | |||
عەرەبەکان | ٢٪ | |||
بەلۆچەکان | ٢٪ | |||
ئەوانەی تر | ١٪ |
زمانەکان
لە ئێراندا زمانگەلێکی زۆر بوونیان ھەیە، وەکوو فارسی، ئازەربایجانی و کوردی (شێوەزارەکانی سۆرانی، کورمانجی کەڵھوڕی، لەکی و ھەورامی)، ھەروەھا لەم وڵاتە زمانەکانی تریش وەکوو لوڕی، گیلەکی تەبەری، بەلۆچی، عەرەبی و چەندین زمانی تر قسەیان پێدەکرێت، بەڵام تەنھا زمانێک کە بە شێوەی فەرمی و یاسایی ناسراوە، زمانی فارسییە. لە یاسای بنەڕەتیی ئێران، یاسای ژمارەی ١٥ ھاتووە کە زمانە ناوچەیییەکان دەتوانن لە ناوچەکانی خۆیان لە پێناو زمانی فارسیدا لە قوتابخانەکان فێر بکرێن.
ئایینەکان
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.