شارستانی تیکاو یان شارستانی تیکاب، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ورمێ و رۆژهەڵاتی کوردستان ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری تیکابە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی ھەشتەڕۆ و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی بیجاڕ و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی ماە نیشان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارستانی سەقز و شارستانی ساینقەڵا.[1]
لە ساڵی (١٩٩٠) بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم شارستانە لەرووی کارگێڕییەوە دابەشکراوە بۆ (٢) ناوچە (ناوچەی ناوەندی شارستانی تیکاب و ناوچەی تەختی سڵێمان) و (٦) گوندەوار و (١٠٢) گوند.[2]
زانیاریی خێرا شارستانی تیکاب شھرستان تکاب - شارستانی تیکاو, وڵات ...
دایخە
- دانیشتوانی تیکاو (٨٧٨٣٣)کەسن، پەکھاتەی ئەم شارستانە ئاڵۆزەو لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکدێت کە ئەوانیش کورد و ئازەرین:.[3][4]
- کوردەکان لەم شارستانەدا لە کوردە موکریەکانن و ژمارەیان (٦١١٢٩) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە ٦٩٪ی دانیشتوانی شارستانی تیکاب.
- ئازەریەکان لەم شارستانەدا لە ئازەریە ئەفشاریەکانن و ژمارەیان (٢٦٧٠٤) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە ٣١٪ی دانیشتوانی شارستانی تیکاب.
زانیاریی زیاتر پێکھاتەی شارستانی تیکاوشار لە ٢٠٠٦ ...
پێکھاتەی شارستانی تیکاوشار لە ٢٠٠٦ |
پێکھاتە |
|
|
ڕێژەی سەدی |
|
کورد |
|
٦٩٪ |
ئازەری |
|
٣١٪ |
دایخە
- ئایینی ئەم شارستانە زۆرینەی ئیسلامن و لە مەزھەبی سونی و شیعەن و وەلەھەندێ ناوچەدا شوێنکەوتوانی ئاینی یارسان ھەیە، لە مێژوویەکی زۆر نزیکدا تاوەکو پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو شوێن کەوتوانی دینی جولەکە ھەبوون لە ناوەندی شارۆچکەی تیکاب بەڵام لەم مێژووەدا ھەموویان کۆچیان کرد بۆ ووڵاتی ئیسرائیل.[5] ھەرچەندە لەم شارستانەدا پێکھاتەی ئاینی و مەزھەبی جیا ھەیە بەڵام شارستانێکی ھێمن و ئاسایشە و ئەم جیاوازیانە نەبووەتە ھۆی جودایی و دووبەرەکی.
- ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی تیکاو دەکاتە (٤٨٩٦٤)کەس:
- پێکھاتەی کورد لە شارۆچکەی تیکاو دەکاتە (٣٦٧٢٣)کەس واتە ڕێژەی (٧٥٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.
- پێکھاتەی ئازەری لە شارۆچکەی تیکاو دەکاتە (١٢٢٤١)کەس واتە ڕێژەی (٢٥٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.
- ژمارەی گوندەکانی ئەم شارستانە (٩٧) گوندە بەم پێیە دابەش دەبێت:
- گوندە کوردەکان (٥٦) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (٢١٧٥٣) کەس. دەکاتە (٦٢٪)ی دانیشتوانی گوند.
- گوندە ئازەریەکان (٣٦) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (١٢٦٩٣) کەس. دەکاتە (٣٨٪)ی دانیشتوانی گوند.
- گوندە تێکەڵەکان کە ژمارەیان (٥) گوندە و ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (٤٤٢٤) کەس، (٢٦٥٤)کەسی کوردە و (١٧٧٠)کەسی ئازەریە.
- کەواتە ژمارەی دانیشتوانی کورد لەگوندەکاندا دەکاتە (٢٤٤٠٧)کەس بەڕێژەی (٧٤٪)ی شارستانەکە.
- کەواتە ژمارەی دانیشتوانی ئازەری لەگوندەکاندا دەکاتە (١٤٤٦٣)کەس بەڕێژەی (٢٦٪)ی شارستانەکە.
- کۆی ژمارەی دانیشتوانی شارستانی تیکاو دەکاتە (٨٧٨٣٤)کەس.
- ژمارەی کورد دەکاتە (٦١١٣٠) کەس کە دەکاتە ڕێژەی لە ٦٩٪ دانیشتوانی شارستانەکە.
- ژمارەی ئازەری دەکاتە (٢٦٧٠٤) کەس کە دەکاتە ڕێژەی لە ٣١٪ دانیشتوانی شارستانەکە.
شارستانی تیکاو شوێنگەلێکی زۆری شوێنەواری گەشتیاری تیادایە:
- تەختی سلێمان و پەرستگای ئازرگشسپ بە چوارەمین شوێنەواری ئێران دادەنرێت کە لە ڕێکخراوی یونسکۆدا تۆمارکرابێت.[6]
- زیندانی سلێمان گردێکە کە بەسەریەوە قولەیەک دروستکراوە لە شێوەی لولەکدایە، بەقسەی خەڵکی ناوچەکە زیندانی حەزرەتی سوڵەیمان بووە.
- کێوی بەڵقیس بەبەرزی (٣٣٣٥م)، وەھەبوونی دەریاچەیەکی وەرزی لەناویا.
- مزگەوتی گەورەی تیکاو پێش سەد ساڵێک دروست کراوە لە سەردەمی قاجاڕەکاندا.
- بەنداوی قجور بۆ سەردەمی پەھلەوی دەگەڕێتەوە، (٥کم) دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی تیکاوەوە، لە ڕێکەوتی (٤-١٠-١٩٩٨) بە ژمارە (٢١٣٣) تۆمارکرا وەک شوێنەوارێکی دێرین.
- مزگەوتی ئۆغل بەگ بۆسەردەمی قاجاڕەکان دەگەڕێتەوە.
- یەخچاڵی ئۆغل بەگ.
- گۆڕی ئەیوب ئەنساری دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی (٩)ی زاینی، مەزارگەی یەکێکە لە زاناکانی ئیسلام، بەشێوەیەکی ئەندازەی جوان ئەم مەزارگەیە دروست کراوە، وەھا باس دەکرێت کە پاش (٥٠)ساڵ لەوەفاتی ئەم زانا ئاینییە فەقەکانی ئەم بینایەیان لەسەر گۆڕەکەی دروست کردووە، وە (١٣کم) دەکەوێتە باشوری شارۆچکەی تیکابوە، لەبەرواری (٧-٦-١٩٥٦)دا تۆمارکراوە وەک شوێنەوارێکی مێژوویی.
- بازاڕی تیکاب لە ساڵی (١٩٤٩ بۆ ١٩٥٩) دروستکرا لەلایەن بیناسازی بەناوبانگ تەبرێزی (غوڵام حوسێن میعمارباشی) بەفەرمانی (فەتح عەلی خانی ئەفشار).[7]
- ئاوی گەرمی تەختی سلێمان یان ئەیسدی سو چەند کانییەکی گەرمە کە لەلایەن خەڵکی ناوجەکەوە بۆ چارەسەری نەخۆسی ڕۆماتیزمە بەکاری دەھێنن.
- گوڵی ھەستبزوێنی چملی دورگە جوڵاوەکانی ناو دەریاچەی چملی، دەکەوێتە گوندی بەدرلو، کە سروشتێکی زۆر جوانی ھەیە.
- قەڵای سەعید سوڵتان کە لەناوەندی تیکابدایە و بینایەکی مێژووییەو بە قەڵا ناوی دەرکردووە.
- مزگەوتی یەلغون ئاغاج.
- زیندانی نەبی کەند.
- خانووی ئاغا نوسرەت ئاوا.
- گەرماو و تاڤگەی قینرجە لە گوندی قاینەرجە.
- قەڵای ساری قورخان.
- چوار ستونی چھارتاق دەکەوەتە گوندی چھارتاقەوە.
- زیندانی برنجە.
- ئاوی ساردی یارعەزیز.
- کێوی چل چەشمە.
چۆم و ڕوبار
لەم شارستانەدا ئاوی چەم و روبارەکان کەمن و ناوی شارستانەکەس ھەر لەم کەم ئاوییەوە ھاتووە، لەبەر ئەوە چۆم و ڕوبارەکانی ئەم شارستانە دابەس دەبن بەسەر سێ جۆردا:
- چۆمی ھەمیشەیی.
- چۆمی وەرزی.
- چۆمی جارجار.
تەنھا چۆمی ھەمیشەیی شارستانی تیکاب، چۆمی سارۆخە یان ساروقە کە درێژترین ڕوباری شارستانەکەیە، وە ئەم چۆمە لقێکی سەرەکی ڕووباری زەرینە پێکدەھێنێت. لە چۆمە وەرزییەکان چۆمەکانی (چۆمی قجور و چۆمی حاجی بابا) دەتوانین باس بکەین، لە چۆمە جارجارەکان (چۆمی ریجال) ە.[8]
ئاو و ھەوا
شارستانی تیکاب ئاو و ھەوای ھەروەک ئاو و ھەوای ناوچەی ئازەربایجانە، بەھۆی بەرز و نزمی زۆر لە پەکھاتەی خاکەکەیدا و دووری لە دەریاوە وەھای کردووە کە ڕادەی شێی کەم بێت و ئاو و ھەوای لەزستاناندا سارد و ووشکە سەرمای ھەبێت و لە ھاویناندا گەرما و گرەی ھەبێت، ھەروەھا ڕێژەی باران بارین لەم شارستانەدا (٣٥٠ملم) ە کە وەھای کردووە نیمچە بیابان دەربکەوێت و زەوییەکانی نیوەی بەکەڵکی کشتوکاڵ بێت.
کارگێڕی
لەبەر ئەوەی لەڕوی کارگێڕییەوە سەربە دەوڵەتی ئێرانە دابەشی کارگێری ووڵاتی ئێران پێکھاتووە لە پارێزگا و شارستان و ناوچە(پەخش) و گوندەوار و گوند، شارستانی تیکاو دابەشی کارگێڕییەکەی بەم جۆرە پێکھاتووە:
ناوچە
گوندستان (گوندەوار)
گوندستانی ناوچەی ناوەند:
گوندستانی ھەوشار
لە ١١ گوند پێکھاتووە:
گوندستانی ئەنسار
لە ١٤ گوند پێکھاتووە:
گوندستانی کەرەفتو
لە ٢٠ گوند پێکھاتووە:
گوندستانی ناوچەی تەختی سڵێمان:
گوندستانی ئەحمەداوا
لە ٢٣ گوند پێکھاتووە:
گوندستانی سارۆخ
لە ١٣ گوند پێکھاتووە:
گوندستانی چەمەن
لە ٢٠ گوند پێکھاتووە:
شارستانی تیکاب لە دوو نەتەوەی جیاواز پێکدێت کە ئەوانیش کورد و ئازەرین:[9][10][11]
- ژمارەی گوندەکانی ئەم شارستانە (١٠١) گوندە.
گوندە کورد نشینەکان
لە (٦٢) گوند پێکھاتووە:
گوندە ئازەری نشینەکان
لە (٢٠) گوند پێکھاتووە:
گوندە ئەھلی حەق و یارسانەکان
لە (١١) گوند پێکھاتووە:
گوندە تێکەڵەی کورد و ئازەری
لە (٨) گوند پێکھاتووە:
محمدی، علی، تاریخ تکاب افشار، فصل ھجدھم - وجە تسمیە تکاب و افشار صفحە ٩٣–٩٨
محمدی، علی، تاریخ تکاب افشار، فصل اول - رودخانەھا صفحە ١٩–٢٠