دورباش گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی ئەنسار، ناوچەی ناوەندی شارستانی تیکاب، شارستانی تیکاب، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[2][3]
دورباش ناوەندی گوندستانی ئەنسارە. کەوتوەتە ناوجەیەکی شاخاویەوە، جاددەی قیری بۆ چووە، خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی تیادایە وە دوو مزگەوتی تیادایە بەناوەکانی (رەسولی ئەکرەم و جامع)، پێنج تەکیە و بنکەی تەندروستی و دەرمانخانە و ئاش و پۆستی نامە و فرۆسگای ھەرەوەزی و دوکانی ووردە واڵە و گۆشت فرۆش و کۆمپانیای ھەرەوەزی گوند و پڕۆژەی ئاو و کارەبا و غاز لەم گوندەدا ھەیە.
ناو
جوگرافیا
دورباش لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قەڵاجیق و لە باشوور لەگەڵ گوندی سەبیل و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ئەی قەڵاسی لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی گەزەدرە.[4][5][6]
دانیشتوان
- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (١٠٦٧) کەس و (٢٣١) خێزان بووە.[7]
- پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم گوندە تەواوی ئازەرین و لە ئازەرییە ئەفشاریەکانن.
- بە ئازەری دەدوێن.
شوێنەوار
- یەکێک لەو جێگا گرنگانەی کە سەرنجی گەشتیار بۆخۆی ڕادەکێشێت بەتایبەت لە مانگی حوزەیراندا ئەویش گۆڕی ئەیوب ئەنسارە.
- قەڵای مێژووی گوندەکە و گەرماوی ژێرزەمینی.
کار
کاری سەرەکی دانیشتوانی ئەم گوندە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە.
خوو و ڕەوشت
- یەکێک لە خووەکانی ئەم گوندە ئەوەیە کە پیاوێکیان تەمەنی بگاتە سەروو (٥٠)ساڵ وەک ڕێزێک بۆ ئەو کەسە بەتەمەنە لەکۆتایی ناوەکەیەوە بڕگەی (کا) دەخەنە پاڵی وە (حسێن کا و ئەحمەدکا و جەعفەرکا ..... .
- خەڵکی ئەم گوندە ھەموو ساڵێک لە کۆتا ھەینی مانگی (٧)دا بە خێزانی سەردەکەونە سەر چیا و سەردانی گۆڕی ئەیوب ئەنساری دەکەن.
- لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەدا ڕیش سپیانی ئەم گوندە لە بڵندگۆی مزگەوتەوە خەڵکی ئاگادار دەکەنەوە تا وەکو سەربکەون بەسەر کێوی ئەیوب ئەنساردا، ژنانی ئەم گوندە لەڕۆژی پێنچ شەممەدا سوکە ژەمێک حازردەکەن و جلی تازە دەپۆشن، زۆری خەڵکەکە بە پێخواسی(پێی پەتی) ئاپۆڕادەبەستن و دەچنە سەر ئەیوب ئەنساری وە ھەندێکیان بە ئوتومبێل دەچن تاوەکو نزیک گوندی عەرەبشا. لە ھەمان رۆژدا کە سەردانی ئەیوب ئەنساریان کرد ئیتر لەو دەشت و کێوە دەمێننەوەو سەیران لەگەڵ خەزانەکانیان دەکەن، وە لەڕۆژی دوایدا ھەرکەس دەگەڕێتەوە سەر کاری خۆی.[8]
ئەمانەش ببینە
پەراوێزەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.