ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی ڕانیەیە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە لە ساڵی ٢٠٢٠دا (١٠٧٬٨٣٣)کەسە.[٣]
ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء رانیة بە ئینگلیزی: Central Ranya County Sub-District | |
نەخشەی سەرەوە نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە نەخشەی خوارەوە نەخشەی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە لە قەزای ڕانیە (زەردی کاڵ) | |
![]() ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە | |
پۆتانەکان: 36.25511°N 44.88239°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
ئیدارە | ئیدارەی ڕاپەڕین |
قەزا | قەزای ڕانیە |
مەڵبەند | ڕانیە |
ژمارەی گوندەکان | ٦ |
بوون بە ناحیە | ١٩٦٠ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | حسێن مەحموود ئیبراھیم |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٦٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٥٧٤ مەتر (١٬٨٨٣ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١٣٧٠ مەتر (٤٬٤٩٠ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٤٩٠ مەتر (١٬٦١٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ١٠٧،٨٣٣ |
• چڕی | ١٦٥٧٫٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٬٢٩٤ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ١٠٢،٥٦٢ |
• لادێیی | ٥،٢٧١ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
لەگەڵ درووست بوونی ھەر قەزایەک بۆ خودی قەزاکە لە ڕووی دابەشی کارگێڕییەوە دەبێتە ناحیەی ناوەندی قەزاکە، بەڵام ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە لە ساڵی ١٩٦٠دا پێکھێنراو ناوەندەکەی شارەدێی چوارقوڕنە بوو تاوەکو ساڵی ١٩٨٨، لەدوای ڕاپەڕین و درووست بوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دووبارە یەکە کارگێڕییەکان درووستکرانەوە ناحیەی ناوەند ناوەندەکەی شارۆچکەی ڕانیە بوو.
ناو
ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە، کە شارۆچکەی ڕانیەیە.
- لە قسەی پێشینانی شارەکەوە دەگێڕنەوە کە ناوی ڕانیە لە (ڕانک) و (چۆخە)وە ھاتووە! ڕانک و چۆخە جلوبەرگێکی ڕەسەنی کوردیە، گوایە شوانێک لە بەرزایەکی قەندیلەوە ڕانکەکەی لێ بە ئاودا چووە، پاشان لە سەرچاوەی ئاوی (قولە) کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری ڕانیە دۆزراوەتەوە، بەمەش ناوی ڕانیە لەو ڕانکەوە ھاتووە.
- کەسانیتر پێیان وایە لە ناوی پاشایەکی کۆنەوە ھاتووە بە ناوی (ڕەھەنشاە).
- یاخود لە (ڕوندیات) یاخود (ڕاھ+نیاە) ھاتووە بە واتای ڕێنیشاندەر.[٤]
- ھەروەھا بۆچونێکی تر خراوەتە ڕوو کە ناوی ڕانیە لە (ئۆرانیە)وە ھاتووە کە گوایە لە وشەیەکی یۆنانی لە ئۆرانس یان ئۆرانیەوە ھاتووە کە بە واتای ئاسمان دێت.
- لە وشەی (ڕان)ەوە ھاتووە کە واتای ڕانە مەڕ و ڕانە بزن وە پاشگری (یە) وەرگرتووە کە بەواتای جێگا دێت، (ڕان+یە) دەبێتە جێگای ئاژەڵ، وە قەزای ڕانیە بۆ خۆی لەوەڕگایەکی زۆری لێیە بۆ بە خێوکردنی ئاژەڵ.
- وشەی ڕانیە لە وشەی لێکدراوی (ڕێ+نییە)وە ھاتووە، کە لەکۆندا ڕێگای ھاتووچۆ وەک ئێستا نە بووە و ڕانیەش پشتی بە کێوەڕەش دەورەدراوە و دەربەندی ڕانییەش بەر تەسک بووە و ئاوی زۆر بووە بووەتە ئاستەنگی ھاتووچۆ لەوەوە وتوویانە ڕێ نییە.[٥]
جوگرافیا
ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی سەرکەپکان.
- لە باشوورەوە ناحیەی بنگرد.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ناودەشت.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی چوارقوڕنە.[٦]
ڕووبەر
ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٦٥کم٢)یە لە (٠٫٣٢٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٨٫٥٪) قەزای ڕانیە پێکدەھێنێت.[٧]
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (چوارەم)ە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیەدا.
دانیشتوان
تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١٠٧،٨٣٣)کەسە.[٨]
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (یەکەم)ە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیە.
مێژوو
سەردەمی کۆماری(١٩٥٨ - ١٩٩٠)
ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٩]
* لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)
ھێنانە کایەی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە لە سنووری قەزای ڕانیە، ناوەندەکەی گوندی چوارقوڕنە بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٨٥) لە ١٧/١١/١٩٦٠دا.[١٠]


* لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧)دا
ھێنانە کایەی ناحیەی بێتواتە لە سنووری قەزای ڕانیە بە دابڕاندنی (٢٠) کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٨٧) لە ٥\٦\١٩٧٦دا.[١١]


* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا
ھێنانەکایەی ناحیەی سەرکەپکان لە سنووری قەزای ڕانیە بە دابڕاندنی (٣١)کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە، ناوەندەکەشی لە گوندی سەرکەپکان بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٣٠) لە ٢٣\٦\١٩٨٦دا. تەمەنی ئەم ناحیەیە سالێک و (١٤) ڕۆژ بوو بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦٢) لە ١٦\٧\١٩٨٧دا ھەڵوەشێنرایەوە.[١٢]



* لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا
ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی بێتواتە و بەستنەوەی ھەموو کەرتەکانی بە قەزای ڕانیەوە.[١٣]

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا
- لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٤]
- قەزای ڕانیە ناحیەکانی دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە، ناحیەی بێتواتە و ناحیەی سەرکەپکان.
- ھێنانە کایەی ناحیەی حاجیاوا لە ٢١ی تەممووزی ١٩٩٩ بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی پێشوو، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی.
* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٣ - ٢٠٢٢)دا
لە کابینەی شەشەم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٨٤) رۆژی (٢/٥/٢٠١١) بریاری دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ھەڵەبجە و سۆران و زاخۆ دەرچوو سەرۆکی ھەرێمی بە نوسراوی ژمارە (١٦٥٠) لە بەرواری( ٨/٢/٢٠١١) ڕەزامەندی لەسەر دەربری لە (١/٣/٢٠١٢) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٥٧)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی راپەرین دەستنیشان کردو لە (٥/٣/٢٠١٢) لە رۆژی ساڵیادی راپەرینی پر شکۆی خەڵکی کوردستان لەبەردەمی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ڕانیە و دەڤەرەکە لەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە فەرمانی دەست بەکاربوونی درایە.[١٥]

کارگێڕی
ئەم ناحیەیە لە ٦ گوند پێکھاتووە:[١٦]
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.