قەندیل
From Wikipedia, the free encyclopedia
قەندیل یەکێک لە کوێستانەکانی زنجیرەچیاکانی زاگرۆسە کە لە نێوان سنوورەکانی ڕۆژھەڵات و باکوور و باشووری کوردستان ھەڵکەوتووە. بەشی سەرەکیی ئەم چیایە لە شارستانی پیرانشارە و ساڵانه ژمارەیەکی زۆر شاخەوان لە شارەکانی کوردستان و ئێران ڕووی تێ دەکەن. بەرزترین لوتکەکەی کێوی حاجی ئیبراھیمە کە بەرزایییەکەی ٣٥٨٧ مەتر لە ئاستی دەریایە.[١] قەندیل یەکێک لە پڕ بەفرترین چیاکانی کوردستانە کە بە درێژاییی ساڵ بەفری لێ نابڕێت.
قەندیل | |
---|---|
کوێستانی قەندیل | |
![]() | |
بەرزایی | ٣٥٨٧ مەتر (کێوی حاجی ئیبراھیم)[١] |
شوێن | |
شوێن |
بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان .
کوێستانی قەندیل لە کۆنەوە لە سنووری ئێران و عێراق وەکوو پەناگەیەک بۆ هێزی پێشمەرگە و شەرڤانان بووە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مێژوودا لە قەندیل بوون و پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ئێستادا لەم کوێستانە بوونیان ھەیە.[٣] بەم ھۆیەوە قەندیل زۆر جاران لەلایەن ھێزە داگیرکەرەکانی ئێران و ھێزە داگیرکەرەکانی تورکیاوە ھێرشی کراوەتە سەر.[٤]
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.