پارتی ژیانی ئازادی کوردستان یان بەکورتی پژاک (بە ڕێنووسی لاتین: Partiya Jiyana Azad a Kurdistanê, PJAK) حیزبێکی سیاسیی چەپگەرایی ئاپۆیستە کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا چالاکی دەکات. ئەم حیزبە خاوەنی باڵێکی چەکدارە کە یەکێنەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ناو نراوەتەوە و لە بنکە سەرەکییەکەی لە باکووری عێراق (باشووری کوردستان) دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران خەباتی چەکدارانە دەکات.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) | |
---|---|
ناوی کرمانجی | Partiya Jiyana Azad a Kurdistanê |
ناوی کوردی باشووری/لەکی | پارت ژیاێن ئازاد کوردستان |
ناوی گۆرانی | پارتو ژیواو ئازادو کوردستانی |
ھاوسەرۆکان | ئەمیر کەریمی پەیمان ڤیان[١] |
دامەزراندن | ٤ی نیسانی ٢٠٠٤ |
شوێنگەی سەرەکی | ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا، قەندیل |
ڕۆژنامە | ئالتەرناتیڤ وڵاتی ئازاد |
بیرگە | ناوەندی توێژینەوە ستراتیژییەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان |
ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی | کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژھەڵاتی کوردستان (کۆدار) کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژھەڵاتی کوردستان (کژار) |
ھێزی بەرگری | یەکینەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ھێزەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژھەڵات (ھەپەژە) |
ئایدۆلۆژیا | دیموکراسیی ڕاستەوخۆ مافی چارەنووس کوردایەتی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک سۆسیالیزمی لیبرتەریەن سۆسیالیزمی دیموکراتیک دژە سەرمایەداری کۆمۆنالیزم ژنۆلۆژی فێمینیزمی سۆسیالیستی ژینگەناسیی کۆمەڵایەتی |
شوێنی سیاسی | چەپ |
ئینتیمای نیشتمانی | کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژھەڵاتی کوردستان (کۆدار) |
تەلەڤیزیۆن | ئاریەن تیڤی |
ڕەنگەکان | سوور زەرد کەسک |
ماڵپەر | |
pjak.net |
پژاک ئەندامی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە - KCK)یە، کە ھاوپەیمانێتیەکی گروپە ئاپۆیستە کوردەکان و کۆمەڵەکانە و لەلایەن ئەنجومەنێکی جێبەجێکاریی ھەڵبژێردراوەوە سەرکردایتی ئەکرێت.
پەکەکەش، کە لە لایەن چەند دەوڵەت و دامەزراوەیەکەوە لەسەر ئاستی جیھانیی – لەوانە ئەمریکا، ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا، بە دامەزراوەیەکی تیرۆریست لە قەڵەم دراوە، ئەندامی KCK یە. بەپێی وتارێکی نوێی نیویۆرک تایمس پژاک و پەکەکە بە ئەگەرێکی زۆر یەکێکن، و یەک ئامانجیان ھەیە: ھەڵمەتی شەڕ بۆ دەستکەوتنی ئۆتۆنۆمی و مافەکانی کورد لەئێران و تورکیا. لۆجستیک و وەفادارییان بۆ عەبدولڵا ئۆجەلان، سەرکردەی پەکەکە کە ئێستا لە ئیمرالی زیندانییە ھاوبەشە.
سیاسەت و پێکھاتە
سەرکردەکانی ئێستای حیزبەکە ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیانن.[١] بەگوێرەی واشینگتۆن تایمس، نیوەی ئەندامانی پژاک ژنن، زۆرێک لەوانە لە تەمەنی ھەرزەکارییدان، و یەکێک لەو ژنانەی کە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتییە، گولستان دوگانە کە دەرچووی بەشی دەرونناسییە لە زانکۆی تاران. ئەمە بەپێی ئەو راستییەی کە پژاک پشتگیرێکی بەھێزی مافەکانی ژنانە. پژاک بڕوای وایە ژنان ئەبێت رۆڵی بەھێزی خۆیان ببین لە دەسەڵاتدا و یەکسان بن لەگەڵ پیاودا لە پلەکانی سەرکردایەتییدا.
پژاک ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستانە(کۆما چڤاکێن کورستان KCK). ژمارەیەک لە گروپ و کۆمەڵەکوردییەکان و لەژێر چەتری KCK ەی دان، کە لە لایەن کۆمیتەیەکی ھەڵبژێردراوی جێبەجێکارییەوە سەرکردایەتی دەکرێت. KCK ی بەرپرسە لە چەند بڕیارێک و زۆر جار لەجیاتی ئەندامەکانی لێدوانی رۆژنامەنووسی ئەدات. پژاکیش چەند بەشێکی ھەیە. باڵی سەربازیی پژاک ناوی رێکخراوی یەکینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان (یەکینەیێن رۆژھەڵاتا کوردستان – YRK). پژاک باڵێکی ژنانیشی ھەیە، تایبەتەبەکارکردن بۆ بەرژەوەندی ژنان لەناو گروپەکەدا و بەرژەوەندی ژنان بە گشتی، ناوی ئەم باڵە یەرجەریکایە.
وەکو ئامانجە ھەنووکەییەکانی پەکەکە لە تورکیا، سەرکردەکانی پژاک ئەڵێن ئامانجە درێژخایەنەکانمان دامەزراندنی ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمە بۆ کورد لەناو وڵاتی ئێراندا. بایەخی تایبەتیان لەسەر لابردنی دەوڵەتی دینییە لە ئێران و دانانی حکومەتێکی دیموکرات و فیدراڵ لە جێگەکەی، کەتیایدا خود-کارگێڕی بۆ دەستەبەر کرێت بۆ ھەموو کەمینە نەتەوەییەکانی ئێران، بە عەرەب و ئازەری و کوردییشەوە.
پێکدادانی چەکداریی و دەستگیرکردنەکان
لە تۆڵەی ئەو ١٠ کوردەی لە خۆپیشاندانەکەی ماکۆ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژران، لە ٣ی ئەپریلی ٢٠٠٦ دا، پژاک ٢٤ ئەندامی ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانی کوشت. لە١٠ی ئەپریلی ٢٠٠٦، ٧ ئەندامی پژاک لە ئێران دەستگیر کران، بە گومانی ئەوەی کەبکوژی ٣ کەسی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بن. جیھان نیوس ئەیجنسیی چاپی ئەستەمبوڵ باس لە کوژرانی زیاد لە ١٢٠ ئەندامی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکات لە ٢٠٠٥ دا لەلایەن پژاکەوە.
پژاک لە ٨ی مەی ٢٠٠٦ لە کرماشان بۆمبێکی تەقاندەوە و بووە ھۆی بریندار بوونی ٥ کەس لەناو بینایەکی دەوڵەتییدا.
لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠٠٦دا، ھێزە ئەمنییەکانی ئێران چەند جارێک رووبەڕووی گەریلاکانی پژاک بوونەتەوە لەسەر سنوور و ناو خاکی ئێراندا. لەوکاتەوە، کەناڵی ھەواڵی ئەمریکی MSNBC باس لەوە دەکات کە سوپای ئێران بەدرێژایی سنوور بۆمبارانی بۆ سەر دێھاتە کوردییەکانی ناو خاکی عێراق – کە لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە، دەست پێکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە بە وتەی خۆیان مەبەستی سەرەکییان چەکدارانی پژاکە. ژمارەیەک خەڵکی سیڤیل کوژران. پژاک بانگەشەی ئەوە دەکات کە گەریلاکانی لە ناو خاکی عێراقدا چالاکی شەڕ دەکەن، لە ئۆگەستی ٢٠٠٧، کاریان کرد بۆ خستنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئێرانی کە خەریکی بۆمبارانی ناوچەکەبوو.
پەیوەندی بە دەوڵەتی ئەمریکا و پێکھاتەی سەربازیی
پژاک زۆر نزیکە لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە (پەکەکە، پێیشی دەڵێن کادەک، کۆنگرەی گەل و KGK)، کە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە لە قەڵەم دراوە.
لە ١٦ی ئەپریلی ٢٠٠٦، دێنیس کەسینیچ-ی ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکی نامەیەکی بۆ جۆرج دەبلیو بوش نارد تیایدا بیروبۆچوونی خۆی دەبڕیبوە کە دەبێ ئەمریکا پشتگیری و ھاوکاری پژاک بکات چونکە پژاک لەناو خاکی عێراقدایە و عێراقیش لەژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوپای ئەمریکادایە.
لە نۆڤەمبەری ٢٠٠٦، سیمۆر ھێرشی رۆژنامەنووس لە "زەنیویۆرکەر"، پشتگیریی ئەم بۆچوونەی کرد بەوەی کە سوپای ئەمریکا و ئیسرائیلییەکان ھاوکارییان دەکەن لەرووی ماددیەوە، راھێنانیان پێ دەکەن و زانیارییان دەدەنێ لەسەر ئامانجەکانیان، بە مەبەستی دروستکردنی فشارێکی ناوخۆیی لەسەر ئێران.
ئەمە لە لایەن ئەمریکا و پژاکیشەوە رەتکرایەوە. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "سلەیت مەگازین" لە جونی ٢٠٠٦، وتەبێژی پژاک ئیحسان وریا لێدوانێکی دا کە "پژاک خۆشحاڵ دەبوو ئەگەر ھاوپەیمانی ئەمریکا بووایە، و نائومێدە لەوەی واشنتۆن تا ئێستا ھیچ پەیوەندییەکی پێوە نەکردوون." وتارەکەی "سلەیت" بەردەوامە، باس لەوە دەکات پژاک ھیوادارە لە لایەن ئەمریکاوە یارمەتی بدرێت و کاری لەگەڵدا بکات بۆ لە کارلادانی دەوڵەتی ئێران، بەو شێوەیەی ھاوکاری حزبە کوردییەکانی کردوە لە عێراق بۆ لە کارلادانی دەوڵەتی عێراق لە ماوەی ساڵانی پێشووی جەنگی عێراق.
لە ئۆگەستی ٢٠٠٧، سەرکردەی پژاک سەردانی واشنتۆن دی.سی کرد بۆ دەستخستنی یارمەتی ئاشکرای زۆرتری ئەمریکی لەھەردوو رووی سیاسی و سەربازییەوە، بەڵام دواتر ئاشکرای کرد کە چەند پەیوەندییەکی سنوورداری لەگەڵ بەرپرسەکانی واشنتۆندا کردووە. یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە لە لێدوانێکدا لە کۆتاییەکانی ٢٠٠٦ رایگەیاند " ئەگەر ئەمریکا پژاکی بەلاوە پەسەند بێت، ئەبێت پەکەکەشی بەلاوە پەسەند بێت" بە ئاماژەدان بۆ ئەو ھاوپەیمانێتییەی لە نێوان ئەو دوو گروپەدا ھەیە و ھەروەھا ئەندامێتییان لە کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستان – KCK.
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
بەستەری دەرەکی
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.