ناحیەی چوارقوڕنە

ناحیەکانی ھەرێمی کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia

ناحیەی چوارقوڕنەmap

ناحیەی چوارقوڕنە یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی چوارقوڕنەیە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی چوارقوڕنە لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٦١٬١٢٠)کەسە.[٣]

زانیاریی خێرا ناحیەی چوارقوڕنە, وڵات ...
ناحیەی چوارقوڕنە
بە عەرەبی: ناحیة جوارقورنة
بە ئینگلیزی: Chawarqurna Sub-District
Thumb
Thumb
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی چوارقوڕنە
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی چوارقوڕنە لە قەزای ڕانیە
(زەردی تۆخ)
Thumb
ناحیەی چوارقوڕنە
پۆتانەکان: 36.20919°N 44.82662°E / 36.20919; 44.82662
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی ڕاپەڕین
قەزاقەزای ڕانیە
مەڵبەندچوارقوڕنە
ژمارەی گوندەکان١٥
بوون بە ناحیە١٩٩٩
دەسەڵات
  بەڕێوەبەرنەهرۆ سەردار
ڕووبەر
  ناحیە٢٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٧ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥٣٦ مەتر (١٬٧٥٩ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٠٤٠ مەتر (٣٬٤١٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٧٩ مەتر (١٬٥٧٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
  ناحیە٦١،١٢٠
  چڕی٢٧٠٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
  شاری
٥١،٨٣٠
  لادێیی
٩،٢٩٠
زمان و ئایین
  زمانکوردی (سۆرانی)
  ئایینئیسلام(سوننە)
  ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
  ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/
دایخە

ناو

ناوی ناحیەی چوارقوڕنە وەک زۆرێک لە ناوی ناحیەیەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لە ناوەندەکەیەوە ھاتووە کە ئەویش شارەدێی چوارقوڕنەیە.

چوارقوڕنە گوندێکی چوار ماڵ دەبن ھەریەکەیان لە سووچێکی گردۆڵکەدا خانوویان دروست کردبوو واتە ھەریەکەی لە قوڕنەیەک.

قوڕنەش بە واتە سووچ(گۆشە) دێت، وشەی قوڕنە لە وشەی زمانی ئینگلیزی(corner)ەوە وەرگیراوە وردە وردە گەشەی کردووە و ماڵی تری لێ گردبوونەوە و پتر بوون، ماڵی اسماعیل ئاغا و جمیل ئاغای غفوری یازدە و لێوژە لەو گوندە نیشتەجێ بوون، دوای دروستبوونی شارەدێی چوارقوڕنە ئاغاکان چونە شوێنی خۆیان و ئەو گوندە نەما و ئێستاش تەنیا شوێنەواری ماوە. ناوی "چوارقوڕنە-چوار-قوڕنە، چوار-سووچ، چوار-زاویە، چوار-گۆشە".[٤]

جوگرافیا

ناحیەی چوارقوڕنە ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٢٢٦کم٢)یە لە (١٫١٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٢٩٫٦٪) قەزای ڕانیە پێکدەھێنێت.[٦]

دانیشتوان

تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٦١،١٢٠)کەسە.[٧]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (دووەم)ە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیە.

مێژوو

مێژووی ئەم ناحیەیە نوێیە لە ٢١\٦\١٩٩٩دا لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی) کرایە ناحیە. ناوەندەکەشی شارەدێی چوارقوڕنەیە.

ھێنانە کایەی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە لە سنووری قەزای ڕانیە، ناوەندەکەی گوندی چوارقوڕنە بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٨٥) لە ١٧/١١/١٩٦٠دا.[٨]

Thumb
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۱۹٦۰دا

لە کابینەی شەشەم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٨٤) رۆژی (٢/٥/٢٠١١) بریاری دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ھەڵەبجە و سۆران و زاخۆ دەرچوو سەرۆکی ھەرێمی بە نوسراوی ژمارە (١٦٥٠) لە بەرواری( ٨/٢/٢٠١١) ڕەزامەندی لەسەر دەربری لە (١/٣/٢٠١٢) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٥٧)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی راپەرین دەستنیشان کردو لە (٥/٣/٢٠١٢) لە رۆژی ساڵیادی راپەرینی پر شکۆی خەڵکی کوردستان لەبەردەمی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ڕانیە و دەڤەرەکە لەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە فەرمانی دەست بەکاربوونی درایە.[٩]

Thumb
نەخشەی قەزای ڕانیە لە ساڵی ۲۰۲۰دا

کارگێڕی

ئەم ناحیەیە پێکھاتووە لە ١٥ گوند:[١٠]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.