قەزای پشدەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
Remove ads
قەزای پشدەر یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شاری قەڵادزێیە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ١٤٨،٩٣٩ کەسە.[٣]
Remove ads
قەزای پشدەر لە ساڵی (١٨٥١)ەوە درووستکراوە ئەوکات ناوی قەزای مەرگە بووە ناوەندەکەی گوندی مەرگە بوو. ئەم قەزایە پێکھاتووە لە شەش ناحیە:[٤]
Remove ads
ناو
ناوی قەزای پشدەر لە مێژوودا چەندین ناوی ھەبووە:
- لە سەردەمی کۆنەوە تا ئەمڕۆ چەند جارێک گۆڕانکاری بە سەر ناوی پشدەردا ھاتووە، لە کۆندا بە پشدەر وتراوە (نامری)، ناوھێنای پشدەر بە نامری لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازدا ئەوە دەخاتەڕوو کە لە سەردەمانێکی کۆندا، ناوچەکە بەو ناوە ناسراوە.[٥]
- قەزای پشدەر لەسەردەمی میرنشینی باباندا بە ناوچەی پشدەر ناوی ھەبووە.
- لەسەردەمی عوسمانیدا سەرەتا ناوی ناحیەی پشدەر بووە، دواتر قەزای پشدەر، ئینجا قەزای (معمورةالحمیدیة) بە ناوی عەبدولحەمیدی دووەمەوە ناونرا بە لابردنی ناوبراو ناوی قەزاکە بووە (معمورة).
- لە سەردەمی پاشایەتیدا ناوی بووە قەزای پشدەر تاوەکو ئێستاش.
چەند بۆچوونێک ھەیە لەسەر ناوی پشدەر:
- بە پشدەر وتراوە (شیدەر) (پشتدەر)، (شیدەر) لە زمانی پەھلەویدا بە واتای نوورو ڕۆشنای ھاتووە.
- ناوی پشدەر پێ دەچێت لە (پشت دەر)ەوە ھاتبێت، بەواتە پشت (دەر) یا ئەو دەربەندەی کە زێی بچووکی بە ناودا ڕەت دەبێت و (چیای کێوە ڕەش) و (ئاسۆس) لێک جیا دەکاتەوە، ھەر ئەو دەربەندەش ناوچەی پشدەر بە ناوچەی (بیتوێن) بە یەکەوە گرێ دەدات. وشەی (دەر) لە وشەی (دەرە)ی زمانی تورکییەوە وەرگیراوە کە واتای دەربەندە.
- ھەروەھا گوتراویشە کە ناوی پشدەر بە (بشتیر) ھاتووە، ئەمەش گوندێکە و ناوی گوندەکەش (پشت دەربەندە).[٦]
Remove ads
جوگرافیا
قەزای پشدەر ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە قەزای چۆمان و شارستانی پیرانشار لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
- لە باشوورەوە قەزای دووکان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی سەردەشت لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
- لە ڕۆژاواوە قەزای دووکان و قەزای ڕانیە.[٧]
ڕووبەر
ڕووبەری ئەم قەزایە (١٤٠٨کم٢)یە لە (٦٫٩٧٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.[٨]
دانیشتوان
تەواوی دانیشتوانی ئەم قەزایە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم قەزایە (١٤٨،٩٣٩)کەسە.[٩]
Remove ads
مێژوو
سەردەمی بابانەکان
بابانەکان پێش بونیادنانی سلێمانی مەڵبەندی حوکمرانیان لە چەند ناوچەیەک بووە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
- گوندی مەرگە:دێیەکی گەورەبووە لە ناحیەی بنگردی قەزای دووکان، ئەم گوندە لەسەردەمی فەرمانرەوای سوڵتان سلێمانی قانوونی عوسمانی ١٥٦٩ز مەڵبەندی فەرمانرەوای بابانەکان بووە.
- گوندی دارەشمانە: ئەم گوندە کەوتووەتە ناحیەی ھەڵشۆی قەزای پشدەر، لەسەردەمی فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە و بابە سلێمانی کوڕیدا لەسەدەی شازدەی زاینی مەڵبەندی بابانەکان بووە.
- شارەدێی ماوەت: کە ئێستا قەزایە و دەکەوێتە ناوچەی شارباژێڕ لەسەردەمی بەکر بەگ(بەکرەسور)١٦٠٨-١٦١٩مەڵبەندی بابانەکان بووە.
- قەڵای بەکراوا: لەسەردەمی بەکربەگ و کوڕ و کوڕزاکانی ١٦١٩-١٦٢٧مەڵبەندێکی تری بابان بووە.
- قەڵاچوالان: دەکەوێتە دامێنی شارۆچکەی چوارتا و سەر رووباری قەڵاچوالان, مێژووی زۆر کۆنە, لە ساڵی ١٦٦٩-١٧٨٤ بۆ ماوەی ١١٥ ساڵ مەڵبەندی فەرمانرەوای میرانی بابان بووە. شارێکی گەورە و گەشاوە و مەڵبەندی زانین و زانایانی ئەو سەردەمە بووە.[١٠]
ئەم مێژووە دەرخەری ئەوەیە کەوا قەزای پشدەر مەڵبەندی بابانەکان بووە و ناوچەیەکی ئاوەدان بووە لە ڕووی کارگێڕییەوە.
سەردەمی عوسمانیدا:(١٨٥١-١٩١٨)
پارێزگای سلێمانی تا نیوەی سەدەی نۆزدەھەم خوودی میرنشینی بابان بوو لە سنووری ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، ناوەندی ئەم میرنشینە سەرەتا لە قەڵاچوالان بوو. پاشان لە ساڵی (١١٩٩ک - ١٧٨٤ز)دا ئیبراھیم پاشای بابان فەرمانی دروستکردنی ناوەندێکی تازەی بۆ میرنشینەکەدا، پایتەختی گواستەوە بۆ شارە تازەکە و ناوینا سلێمانی، ئەم میرنشینە لە ساڵی ١٨٥١ز دا کۆتایی پێھات و بچووککرایەوە بۆ لیوا و لکێندرا بە ئەیالەتی شارەزوورەوە.[١١]
* لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)
سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بوو، وە لەڕووی دابەشی کارگێڕییەوە ھەر لیوایەک لە چەند قەزایەک پێکھاتبوو یەکەی ناحیە بوونی نەبوو لەبەرئەوە قەزاکان فرە ناوەند بوون، قەزای پشدەر لەو دەمەدا ئەم ناوەی ھەبوو(پشدەر، ھۆزی مەنگوڕ، مامەش، ڕەمەک) ناوەندەکەشی (پشدەر، ناودەشت) بوو. لیوای سلێمانی لەو کاتەدا لە (١٧) قەزا پێکھاتبوو.[١٢]
* لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا
قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:
- ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا.
- ئاڵوگۆڕی نێوان ھەرسێ لیواکانی سلێمانی، کەرکووک و ڕەواندز. (قەزای پشدەر) لە لیوای سلێمانی دابڕێندراو خرایە سەر لیوای ڕەواندز و لەبری ئەو قەزای شوان لە لیوای کەرکووک دابڕێندراو خرایە سەر لیوای سلێمانی.[١٣]
* لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا
لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ.
لەم ماوەیەدا قەزای پشدەر کرا بە ناحیەی پشدەر، ناحیەی پشدەر خرایە سەر لیوای سلێمانی و شوێنی ھۆزەکانی(مەنگوڕ و مامش و ڕەمەک) لە پشدەر جیاکرایەوە و خرایە سەر قەزای ڕانیە و ناحیەی شوانیش گەڕایەوە سەر سنجاغی شارەزوور. ناحیەی پشدەر سەر بە قەزای مەرگە بوو، لیوای سلێمانی لەم کاتەدا لە حەوت قەزا پێکھاتبوو.[١٤]


لە ساڵی ١٩٠٧دا قەزای مەرگە ناوی گۆڕا بە قەزای معمورة الحمیدیة بە ناوی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم و ناوەندەکەی لە گوندی مەرگەوە گواسترایەوە بۆ شارۆچکەی قەڵادزێ، پاش لابردنی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم لە ساڵی ١٩٠٨دا لە دەسەڵات ناوی قەزاکە بووە قەزای مەعمورة.

لە سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)
لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، بۆ چەند ساڵێک ئیدارەی لیوای سلێمانی ڕاستەوخۆ لە ژێر ھەژموونی ئینگلیزدا بوو، بە پێچەوانەی لیواکانی تر کە سەر بە بەغدا بوون، بەڵام دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[١٥] ئەم سەردەمەش دابەشی سێ قۆناغ دەکرێت.
* لە نێوان ساڵانی(١٩١٨ - ١٩٣٦)دا
ھەڵوەشانەوەی قەزای مەعمورە و لکاندنی ھەردوو ناحیەی (پشدەری ١) و (پشدەری ٢) بە قەزای شارباژێڕەوە.
بەم شێوەیە لیوای سلێمانی لە سییەکاندا لە(٣)قەزا و (١١) ناحیە پێکھاتبوو.

* لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦ - ١٩٤٧)دا
حکومەت لەم قۆناغەدا سەرلەنوێ (قەزای پشدەر)ی ھێنایە کایەوە بە دابڕانی لە قەزای شارباژێڕ، بەم شێوەیە لیوای سلێمانی لە (٤)قەزا و (١٠) ناحیە پێکھاتبوو.[١٦]

* لە نێوان ساڵان(١٩٤٧ - ١٩٥٨)
لەم ماوەیەدا قەزای پشدەر وەک خۆی مایەوە و ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھات. لە ھەردوو (ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر و ناحیەی بنگرد) پێکھاتبوو.[١٧]

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا
ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان. ئەم سەردەمە دابەشی پێنج قۆناغ دەکرێت.[١٨]
* لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)
لەم ماوەیەدا قەزای پشدەر وەک خۆی مایەوە و ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھات. لە ھەردوو ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر و ناحیەی مەرگە پێکھاتبوو.
* لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧)
- دابڕانی ناحیەی مەرگە لە قەزای پشدەر و لکاندنی بە قەزای ڕانیەوە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦٠) لە ٨\١١\١٩٧١دا و دابڕانی ناحیەی ناودەشت لە قەزای ڕانیە و لکاندنی بە قەزای پشدەرەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦١) لە ٨\١١\١٩٧١دا.
- ھێنانە کایەی ناحیەی ھێرۆ بە دابڕانی (٢٣) کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦) لە ٢٣\١\١٩٧٢دا.[١٩]
لەم ماوەیەدا قەزای پشدەر پێکھاتبوو لە سێ ناحیە(ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر، ناحیەی ناودەشت و ناحیەی ھێرۆ).


* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا
ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی ھێرۆ و لکاندنی ھەموو کەرتەکانی بە ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەرەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٠٣) لە ٣\١٠\١٩٧٩دا.

* لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا
دوای وەستاندنی شەڕی ئێران و عێراق لە (٨-٨-١٩٨٨) ڕژێمەکەی (سەددام) لە (٢٠-٦-١٩٨٩)وە دەستی کرد بە ڕاگواستنی شاری قەڵادزێ و تەواوی قەزای پشدەر بۆ ئۆردوگاکانی خۆرئاوای ھەولێر(ئۆردوگای خەبات) و خۆرئاوای سلێمانی(ئۆردوگای بازیان) کەوا دوای چۆڵکردنی شارەکە و ناوچەکە لە ھاوڵاتیان بە بەکارھێنانی ماددەی (TNT) سەرجەم خانووبەرە و قوتابخانەو مزگەوتەکانی شارو ناوچەکە تەقێنرانەوە و خاپورکران و ناوچەکەش بە (ارض الحرام ویا محرمە واتە: خاکی حەرام و قەدەغەکراو) دانرا.[٢٠]
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا
- لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[٢١]
- قەزای پشدەر دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر، ناحیەی ناودەشت و ناحیەی ھێرۆ.
- ھێنانە کایەی ھەر دوو ناحیەی ژاراوە و ناحیەی ھەڵشۆ لە ساڵی ٢٠٠٠دا بە دابڕانیان لە کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر و ناحیەی ناودەشت و ناحیەی ھێرۆ بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).
* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٣ - ٢٠١٥)دا
- ھێنانە کایەی ناحیەی ئیسێوە بەدابڕانی (٣٦) کەرت و گوند لە ناحیەی ھێرۆ، پشتبەستن بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەرزیران، ژمارە (١١٠)، لە بەرواری (٢-٣-٢٠٠٥).
- قەزای پشدەر بوو بە بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین.
- لە کابینەی شەشەم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٨٤) رۆژی (٢/٥/٢٠١١) بریاری دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ھەڵەبجە و سۆران و زاخۆ دەرچوو سەرۆکی ھەرێمی بە نوسراوی ژمارە (١٦٥٠) لە بەرواری( ٨/٢/٢٠١١) ڕەزامەندی لەسەر دەربری لە (١/٣/٢٠١٢) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٥٧)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی راپەرین دەستنیشان کردو لە (٥/٣/٢٠١٢) لە رۆژی ساڵیادی راپەرینی پر شکۆی خەڵکی کوردستان لەبەردەمی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ڕانیە و دەڤەرەکە لەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە فەرمانی دەست بەکاربوونی درایە.[٢٢]
Remove ads
ئاوھەوا
ئاوھەوای قەزای پشدەر، بە زۆری لە ئاوھەوای ناوچەکانی سەر دەریای ناوەڕاست ئەچێت، پلەی گەرمای لەوەرزی ھاویندا دەگاتە (٣٩) پلەی سەدی، بەڵام ھەندێک ساڵ بەرزترین پلەی گەرما لەھاویندا سنوری (٤٥) پلەی سەدیش تێدەپەڕێنێت.
قەزای پشدەر سروشتێکی جوانی ھەیە و چەندین ناوچەی گەشتیاریی تێدایە، کە بوەتە جێی سەرنجی گەشتیاران و لەوەرزەکانی بەھار و گەرمادا، خەڵکێکی زۆر ڕووی تێدەکەن، زۆربەی ھاوڵاتییەکانی قەزای پشدەر سەرقاڵی کاری کشتوکاڵکردن و باخداری و ئاژەڵدارین، ھاوکات بەھۆی ئەوەی ناوچەکە دەکەوێتە سنوری نێوان عێراق و ئێران، بەشێک لە دانیشتوانەکەی کاری بازرگانی دەکەن.[٢٣]
Remove ads
ڕووەکی سروشتی و دارستان
ھەموو ئەو ڕووەکە سروشتیانە دەگرێتەوە، کە لە شێوەی گژووگیای سروشتی لە ڕوبەرێکی فراوان لە ناوچە دەشتایی و گردوو دۆڵەکاندان، ھەروەھا لەنێوان پشتێنەی دارستانە کراوەکان و لە ناوچەی چیاکان گەشە دەکەن، لە شێوە و قەبارەی جیاواز دەردەکەون، گژوگیا سەرچاوەی خۆراکی گرنگە بۆ ئاژەڵان و گیانلەبەرانی وشکانییەکان.
ڕووبەری پشتێنەی گژوگیا لە قەزای پشدەر نزیکەی (١٩١٫٥)کم٢، ئەوەش دەکاتە (١٣٫٦٪)ی سەرجەمی ڕووبەری قەزاکە، لەم ڕووبەرەش ناحیەی ژاراوە، بە(٤٨٫٦)کم٢ (٢٥٫٤٪)ی سەرجەمی پشتێنەی گژوگیا لە خۆ دەگرێت، ھەریەکە لە ناحیەی ناودەشت، ناحیەی ئیسێوە، ناحیەی ھەڵشۆ، ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر، ناحیەی ھێرۆ)، بە(٣٤٫٦، ٣٣٫٦، ٢٨٫٢، ٢٥٫٢، ٢١٫٣)کم٢، ڕێژەی(١٨٫١، ١٧٫٥، ١٤٫٧، ١٣٫٢، ١١٫١٪)ی سەرجەمی ئەم پشتێنەیەی ڕووەکی سروشتی لەخۆیان دەگرن.
ڕوبەری دارستانی سروشتی لە قەزای پشدەردا ، نزیکەی (٧٠٣٫٥)کم٢، ئەوەش دەکاتە(٤٩٫٩٪)ی سەرجەمی ڕووبەری قەزای پشدەر، لەم ڕووبەرەش نزیکەی (٧٦٫٥٪)ی دەکەوێتە ھەردوو ناحیەی ناودەشت و ناحیەی ژاراوە یەک بە دوای یەک دەگاتە (٤٢٦٫٧ - ١١١)کم٢، ناحیەی ھەڵشۆ بەپلەی سێیەم دێت بە (٧٨٫٢)کم٢، لە (١١٫١٪)ی سەرجەمی ڕووبەری دارستانی قەزاکە پێک دەھێنێت، ھەریەکە لە ناحیەی ھێرۆ، ناحیەی ئیسێوە و ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر بە (٤٧٫٣ - ٣٨٫٤ - ١٫٩)کم٢، ڕێژەی لە (٦٫٧٪ - ٥٫٥٪ - ٠٫٣٪)ی سەرجەمی دارستانی قەزاکە لە خۆدەگرن.
Remove ads
ئاو
ئاوی سەر زەوی
ئاوی سەرزەوی لە سنووری قەزای پشدەر دا لە ڕووبار و چەمەکان پێکدێت، کە چەندین ڕووبار و چەمی ھەمیشەی و وەرزی لە خۆدەگرێت، کە ھەمیشیەکان بریتین لە (ڕووباری زێی بچووک، ڕووباری ژاراوە، چەمی سواچ، چەمی گردە ئێستر، چەمی کۆشکەڵە). ھەروەھا ڕووباری کارڤێن کە چەند ئەویش چەند لقێکی لێ دەبێتەوە وەک (ڕووباری قەندیل و ڕووباری شەھیدان) ڕووباری ھەڵشۆ لقێکی تری زێی بچووکە کە پێکدێت لە (چەمی دۆڵی ھەڵشۆ، چەمی سپیچار و چەمی چۆمخڕە)، چەمی پاچکار پێکدێت لە (بێکڵۆ، چەمی دێگە، چەمی بادێن)ھەروەھا چەندین چەمی تریش بوونی ھەیە وەک (چەمی ھێرۆ، چەمی باوزێ، چەمی قندۆڵ).
ھەر لە سنوری قەزای پشدەر چەندین ڕووباری وەرزی و کاتی بوونی ھەیە وەک (چەمی دۆڵە فڕە، چەمی بەستە ستێن، چەمی تووە سوران و چەمی دووڕێ).
ئاوی ژێر زەوی
لە ناوچەکە ژمارەیەکی زۆر کانی ھەیە، بەڵام ژمارەی ئەو کانیانەی کە ناسراون و بەردەوام ئاویان لەبەر دەڕوات، لە قەزای پشدەردا، دەگاتە (٦٩٩)کانی، بەگشتی تا بەرەو باکوور و باکووری خۆرھەڵات بڕۆین و لەناوچە دەشتاییەکان دوربکەوینەوە، ژمارەی کانیاوەکان زیاد دەکات. ناحیەی ناودەشت بە (٢٨٦) کانی ڕێژەی (٤٠٫٩٪)ی کانیاوەکان لەخۆ دەگرێت، ناحیەی ژاراوە بەپلەی دووەم دێت و ژمارەی کانیاوەکانی بریتیین لە (١٢٠) کانیاو واتە (١٧٫٢٪)ی سەرجەمی کانیاوەکانی قەزاکە لەخۆ دەگرێت، ناحیەی ئیسێوە کەمترین ژمارەی کانی لەخۆ دەگرێت، تەنھا (٢٧) کانییە، کە دەکاتە (٣٫٨٪)ی سەرجەمی کانیاوەکان، ھەریەکە لە ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر، ناحیەی ھێرۆ و ناحیەی ھەڵشۆ یەک لە دوای یەک بە (٧٤، ٩٨، ٩٤)کانی کە ڕێژەی (١٠٬٦٪، ١٤٪،١٣٬٥٪)ی کۆی سەرچاوەی کانیاوەکان پێکدەھێنێت.
کارێز: یەکێکە لە ڕێگا کۆنەکان بۆ وەبەرھێنانی ئاوی ژێر زەوی، کە بریتییە لە چەند بیرێک بەھۆی تونێلێکەوە بەیەکەوە بەستراونەتەوە، کە ھەریەکەیان لە پێش خۆی نزمترە و ماوەی کەمتر لە(٢٠) مەتریان لە نێواندایە.
سەبارەت بە کارێز لە قەزای پشدەردا ، ژمارەیان دەگاتە (١٩٧) کارێز، لەم ژمارەیەدا زۆرترینیان دەکەوێتە ناحیەی ھێرۆ، کە ژمارەیان (٦٩) کارێزە، لە کاتێکدا تەنھا (١) کارێز لە سنووری ناحیەی ناودەشت ھەیە، ئەوەش بەھۆی دەوڵەمەندی بە سەرچاوە و کانیاوەکان، ھەریەکە لە ناحیەی ئیسێوە، ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر، ناحیەی ھەڵشۆ و ناحیەی ژاراوەیش یەک لە دوای یەک(٤٥، ٣٧، ١٨، ٢) کارێز لە خۆیان دەگرن، بەڵام ئەوەی شایەنی باسە، زۆربەی کارێزەکانی ناوچەکە وشکبوون یان بەکار ناھێنرێن و شوێنەواریان نەماوە، کە تەنھا (٢٥) کارێز بەرھەمیان ھەیە، کە(١٢)یان لە ناحیەی ھێرۆ و (٨) کارێز لە ناحیەی ھەڵشۆ و (٥) کارێزیش لە ناحیەی ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەردان.
بیر: بەکۆنترین ڕێگای ھەڵێنجانی ئاوی ژێرزەوی دادەنرێت، کە مرۆڤ لەڕێگای ھەڵکەندنی زەوی ئاوی دەستکەوتووە و لەبواری جۆراوجۆردا بەکاری ھێناوە، ڕێگای ھەڵکەندنی (بیر) لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا لە بیری دەستی گۆڕانی بەسەردا ھاتووە، تا گەیشتۆتە بەکارھێنانی ئامێری پێشکەوتوو.
لە قەزای پشدەردا ژمارەی ئەو بیرانەی کە تۆمارکراون، یان بە شێوەیەکی یاسای لێدراون و مۆڵەتیان بۆ وەرگیراوە لەلایەنی پەیوەندیدار، بریتییە لە(٢٧٣) بیر، ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر بە (١١٧) بیر ڕێژەی (٤٣٪)ی بیرەکان لە خۆی دەگرێت، ناحیەی ناودەشت بە پلەی دووەم دێت ژمارەی بیرەکانی (١١٠) بیرە واتە (٤٠٪)ی سەرجەمی بیرەکانی قەزاکە لە خۆ دەگرێت، ناحیەی ھێرۆ کەمترین ژمارەی بیر لەخۆ دەگرێت تەنھا (٤) بیرە کە دەکاتە(١٫٥٪)ی سەرجەمی بیرەکان، ھەریەکە لە ناحیەی ژاراوە، ناحیەی ھەڵشۆ و ناحیەی ئیسێوە یەک لە دوای یەک بە (٢٦، ١٢، ٤) بیر لە (٩٫٥٪، ٤٫٤٪، ١٫٥٪)ی سەرجەمی بیرەکان لە خۆیان دەگرن.[٢٤]
Remove ads
کانزا فلزییەکان
- ئاسن: لە سنووری قەزای پشدەر ئاسن لە چیای قەندیل لە نزیک (مەرەبەستە) بوونی ھەیە.
- مس: لە قەزای پشدەر لە سێ شوێن بوونی ھەیە:
- لە گوندی سەیدئەحمەدان ڕێژەکەی لە نێوان (٠٫٨-٣٫٢)دایە.
- لە نزیک چیای (بڵفەت) بە ڕێژەی (١٫٨-٢)دایە.
- لە سنووری ناحیەی ھێرۆ لە گوندی گیرە ڕێژەی (٠٫٨) .
- قوڕقوشم: کە لە سێ ناوچە لە سنوری چیای قەندیلدا دەبینرێ بە ڕێژەی (٢٫٩٧٪) قوڕقوشم.
- کرۆم: لە قەزای پشدەر کڕۆمیتی دەوڵەمەند بە ئاسن لە چیای (بڵفەت) ھەیە بە ڕێژەی (٤٦٪).
- مەنگەنیز: لە قەزای پشدەردا لە ناوچەی (سیرنێ) کە دەکەوێتە ناحیەی ناودەشت بە ڕێژەی (١٤٫٢٩- ٢١٫٩٦٪) .
Remove ads
کانزا نافلزیەکان
کانی مەڕمەڕەی دارەشمانە: دەکەوێتە نزیک گوندی دارەشمانە لەسنووری ناحیەی ھەڵشۆ، ڕەنگەکەی خۆڵەمێشییە بەلای سەوزدا، ئەوەش بەھۆی بوونی ماددەی کاربۆنی، لەو بەردەدا. کانی مەڕمەڕی کیلێ و باوزێ: کانی کێلێ دەکەوێتە نزیک سنووری(نێودەوڵەتی کێلێ)، ڕەنگی بەردەکەی سپییە، ھەروەھا کانی (باوزێ) دەکەوێتە گوندی باوزێ لە سنووری ناحیەی ئیسێوە، ڕەنگی بەردەکەی سپییە. کانی بەردی بیناسازی(ئایۆلایت): یەکێکە لە جۆرەکانی بەردی ئاگرینی سەر ڕووی زەوی، تەنھا یەک کان لەو جۆرە بەردە سوودی لێ وەرگیراوە ئەویش دەکەوێتە نزیک گوندی (ئاڵان).
Remove ads
کارگێڕی
قەزای پشدەرناوچەیەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە باکووریەوە. لەڕووی کارگێڕییەوە لە قەزای قەڵادزێ و ناحیەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر(ناوەند) و ناحیەی ئیسێوە و ناحیەی ناودەشت و ناحیەی ژاراوە و ناحیەی ھێرۆ و ناحیەی ھەڵشۆ پێکھاتووە، لەگەڵ ٢٥٦ گوند.
ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر
٤٥ گوند سەر بە ناحیەی قەڵادزێیە:
- قەڵادزێ(ناوەند)
- ئاڵان
- بادەڵیان
- بادین
- برایم ئاوا، قەڵادزێ
- بژیان
- بنەوشان
- بێمووش
- بەردبەرد، قەڵادزێ
- بەرسول
- پاچکار
- پیران، قەڵادزێ
- پێماڵک
- تووەڕەشان
- چۆم خڕکە
- چۆمیکانیان
- حەسار
- خاس
- خڕەبەردان
- داودێ
- دمشەت
- دەقناوە
- دەڵگە
- دورێ
- دێرێ
- دێگە، قەڵادزێ
- ڕیشوان
- سریجە
- سندۆڵان، پشدەر
- سەیدئەحمەدان
- کەستانە
- کەوی بابەسان
- کەویەی خواروو
- کەویەی سەروو
- کوشکەڵە
- کونەڕیولان
- کۆلارە، قەڵادزێ
- کۆلکەڕەش
- گردقەزوان
- گردمەیتەر
- گردەسپیان
- گوش گوش
- گوێزیلە، قەڵادزێ
- میرتکە
- نورەدین
- ھەڵاوێژە
- وەستاسیمان
ناحیەی ئیسێوە
٣٦ گوند سەر بە ناحیەی ئیسێوێیە:
- ئیسێوە(ناوەند)
- ئاڵەپیر
- ئەشکەنە
- باڵیڵان
- باوزێ
- بەردکێشان
- بەرڕۆژ
- بەرشێران
- بۆرێ
- پێریسکە
- چمکاوە
- چەکوان
- چۆمە، ئیسێوێ
- خەندەکورلە
- خوێبیان
- دەشتێوی خواروو
- دەشتێوی سەروو
- دەشتێوی ناوەڕاست
- دەوژان
- ڕازان
- زنجەڵە
- زەوی ھەرمێ
- زێوەڵە
- سەردەروان
- سەرشیو، ئیسێوێ
- سەرنێڵ، ئیسێوێ
- سێوشکان
- قزڵ بەگ
- قندۆڵ
- کانی بەدار
- کانی مەزن
- کەلو وشکە
- کۆنەگەناو
- کوێرەمیران
- گەناو
- گواران
- مێرگی بادین
ناحیەی ژاراوە
٤٠ گوند سەر بە ناحیەی ژاراوەیە:
- ژاراوە(ناوەند)
- ئالیەڕەش
- ئەرکەی خواروو
- ئەرکەی سەروو
- بارەپانە
- باقیاوا
- بەستەسێنی خواروو
- بەستەسێنی سەروو
- بەستێ، ژاراوە
- بەلک
- توتمە
- تۆپزاوا، ژاراوە
- خەندەکە
- درگەڵەی مەنگوڕ
- دووچۆمان، ژاراوە
- دۆڵەبەفرە
- ڕەزگەی خواروو
- ڕەزگەی سەروو
- زودانی تازە
- زودانی کۆن
- زێوکە
- سپیرۆ
- سپیگڵە
- سەرخان
- سورەگڵەی خواروو
- سورەگڵەی سەروو
- سوڵتانەدێی تازە
- سوڵتانەدێی کۆن
- سێدەڵان
- شروێت
- شناوە
- قڕژاڵەبڕە
- قەلاوە
- کانی کەران
- کەرسۆنان
- کوڵکوڵە
- کونەمارە، ژاراوە
- کۆزینە
- گردئێستر
- مارەدوو
- مام ژیلە
ناحیەی ناودەشت
٦٩ گوند سەر بە ناحیەی سەنگەسەرە:
- سەنگەسەر(ناوەند)
- ئاشقوڵکە
- ئاشوران
- ئەبوبەکرە
- ئەستێرۆکان، سەنگەسەر
- ئێندزە
- باراوەی خواروو
- باراوەی سەروو
- باریکان
- بانوەقەل
- بایەوان
- بڕەدێ
- بەردکوڕان
- بۆکریسکان
- بۆڵێ
- بیانە، سەنگەسەر
- بیەڕەش
- بێ ئاوا
- بێ کوڕە
- بێپاڵان
- پردمەمکە
- پردەشاڵ
- پشتئاشانی خواروو
- پشتئاشانی سەروو
- پیرانان
- تووەسوران
- جەلکان
- چۆمەسوتاو
- حاجی وسو
- خڕەچەو
- خڕەیاس
- خواران
- خێوبیان
- دەروەکۆتر
- دەشتێوان
- دووپان
- دووگۆمان، سەنگەسەر
- دوێڵە
- ڕەسواجین
- ڕەژی کەرێ
- زارگەلی
- زەنگلان
- زورکانی حاجی موسا
- زورکانی خواروو
- زورکانی سەروو
- زینوێی ماخوبزنان
- سڵێ
- سەرگەی نێڵ
- سورەدێ
- سینەمۆکە
- سێوەیس
- شارۆش
- شەھیدان
- شیوە
- شێخان، سەنگەسەر
- قادرئاوا
- قڕناقاو
- قەڵاتوکان
- کاسکان
- کەنجاڕەی کوێخا قادر
- کۆبنکە
- کۆزینە، سەنگەسەر
- کۆمەڵە، سەنگەسەر
- گرتک، سەنگەسەر
- گۆمتان
- لێوژە
- ماخوبزنان
- مام عەلی
- مەمکان
- وەرتە
ناحیەی ھەڵشۆ
٥٧ گوند سەر بە ناحیەی ھەڵشۆیە:
- ھەڵشۆ(ناوەند)
- ئاڵاوە
- ئاڵاوەی بەرڕۆژ
- ئەسپی جاڕ
- ئەستێرۆکان، ھەڵشۆ
- ئەمەرکاکۆڵ
- باداوە
- بادینباڵی خواروو
- بادینباڵی سەروو
- بەردەقسڵ
- بێگەڵاس
- پردەبەردینە
- تەنگژە، ھەڵشۆ
- جۆلانان
- خواران، ھەڵشۆ
- دارەشمانە
- دەراو
- دوبێ
- دۆڵەدزە
- دێلو
- زەڵێ، ھەڵشۆ
- زینوێی بادین
- زێوەنارە
- سالک
- ساڵەح بەگ
- سپی ھەرمێ
- سەردێلو
- سەرکەندە
- سونێ
- شەمەتیو
- شۆران
- شیوەڕەزی خواروو
- شیوەڕەزی سەروو
- شێخ ئاودەڵان
- شێخ جونەت
- شێنێ
- قوڵ مارف
- قوڵەھەرمێ
- قۆچاڵ
- کامەستا
- کانی ڕەش، ھەڵشۆ
- کانی سنە
- کانی قوڵکە
- کانیلان
- کاولانە
- کەلوەڕەز
- کویزەڵە
- گەزێ
- گوڵان، ھەڵشۆ
- گۆمێ
- لاس
- لاسۆکێ
- مامەندە
- مێشاوە
- ناوزەنگ
- نۆڕستە
- ھەورەبانە
- ھورێوە
ناحیەی ھێرۆ
١٩ گوند سەر بە ناحیەی ھێرۆیە:
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Remove ads