ئەورووپا
کیشوەر From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەورووپا یەکێکە لە حەوت کیشوەرەکەی جیھان. لە بارەی جوگرافییەوە وەکوو شێوە کیشوەر یا شێوە کەنارێکی گەورە دادەنرێت. ئەورووپا وەکوو بەشێکی جیاکراو لە ئاسیا دەناسرێت کە پێکەوە ئەوراسیا پێکدێنن.[٢] ئەورووپا لە باکوورەوە لەگەڵ ئۆقیانووسی بەستووی باکوور، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، لە باشوورەوە لەگەڵ دەریای ناوین و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کیشوەری ئاسیا ھاوسنوورە. کیشوەرێکی تاڕادەیەک بچووکە بە بەراورد بە لەگەڵ کیشوەرەکانی دیکە، بەڵام کیشوەری ئوسترالیا بچووکترە، لەگەڵ سنوورە جوگرافییەکانی ئەورووپا، چەمکی سنوورەکانی کیشوەرەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دێرینی کلاسیک، کە زاراوەی “ کیشوەر ” لە پلەی یەکەمدا بوو بە جوگرافی، بەڵام توخمە کولتووری و سیاسییەکانیش لەخۆدەگرێت.
![]() | |
ڕووبەر | ١٠٬١٨٠٬٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٬٩٣٠٬٠٠٠ میلی چوارگۆشە) |
---|---|
چڕی دانیشتووان | ٧٢٬٩/کم² |
زمانەکان | زمانەکانی ئەورووپا: |
کاتی ناوچەیی | UTC−١ بۆ UTC+5 |
گەورەترین شارەکان |
وشەی ئەووروپا بە ڕەچەڵەک یۆنانییە (یۆنانی: Ευρώπη)، بە واتای ڕووبەری پان,[٣] و ڕووبەری کیشوەرەکە دەگاتە نزیکەی ١٠٬١٨٠ملیۆن کم دووەم بچووکترین کیشوەرە، و سێیەم کیشوەرە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووان لە جیھاندا، ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە ٧٥٠ ملیۆن کەسە (نزیکەی ١١٪ی دانیشتوانی زەوی). ڕووسیا کە گەورەترین وڵاتی ئەورووپییە، بەسەر ھەموو باکووری ئاسیا و نزیکەی ٤٠٪ی ئەورووپادا درێژدەبێتەوە، لەکاتێکدا شاری ڤاتیکان بچووکترین وڵاتی کیشوەرەکەیە. کەشوھەوای ئەووروپا تا ڕادەیەکی زۆر لەژێر کاریگەری ڕەوتی گەرمی ئەتڵەسیدایە، کە زستان و ھاوین لە زۆربەی کیشوەرەکەدا مامناوەند دەکات. کولتوری ئەووروپی ڕەگی شارستانییەتی ڕۆژاوایە کە دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن و ڕۆمی کۆن. ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی ڕۆژاوا لە ساڵی ٤٧٦ زایینی و ئەو قۆناغەی کۆچکردن کە دواتر بەدوایدا ھات کۆتایی مێژووی کۆنی ئەورووپا و سەرەتای سەدەکانی ناوەڕاست بوو. مرۆڤدۆستی، گەڕان، ھونەر و زانستی ڕێنێسانس بەرەو سەردەمی مۆدێرن دەبات. لەوەتەی سەردەمی دۆزینەوە لەلایەن ئیسپانیا و پورتوگالەوە دەستیپێکردووە، ئەووروپا ڕۆڵێکی باڵادەستی لە کاروباری جیھاندا گێڕاوە. لە نێوان سەدەی ١٦ و بیستەمدا زلھێزە ئەورووپییەکان لە کاتە جیاوازەکاندا ئەمریکا و نزیکەی ھەموو ئەفریقا و ئۆقیانووس و زۆربەی ئاسیایان داگیر کرد.
سەردەمی ڕۆشنگەری و دواتر شۆڕشی فەرەنسا و شەڕەکانی ناپلیۆن لە کۆتایی سەدەی ١٧ تا نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەھەم، لە ڕووی کولتووری و سیاسی و ئابوورییەوە گۆڕانکاری لەم کیشوەرەدا ڕوویدا. شۆڕشی پیشەسازی کە لە کۆتایی سەدەی ١٨ لە بەریتانیا دەستی پێکرد، بووە ھۆی گۆڕانکاری بنەڕەتی ئابووری و کولتووری و کۆمەڵایەتی لە ئەورووپای ڕۆژاوا و دواجار لە ھەموو جیھاندا. گەشەی دانیشتووانی ئەورووپا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد، چونکە تا ساڵی ١٩٠٠ پشکی ئەورووپا نزیکەی ٢٥٪ی کۆی دانیشتووانی جیھان بوو.[٤]ھەردوو جەنگی جیھانی زیاتر لە ئەورووپا ڕوویانداوە و بووە ھۆی دابەزینی ھەژموونی ئەورووپای ڕۆژاوا لە کاروباری جیھانیدا لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرنگی یەکێتی سۆڤیەت و ئەمریکا. لە کاتی جەنگی سارددا ئەورووپا بە درێژایی پەردەی ئاسن لە نێوان ناتۆ لە ڕۆژاوا و پەیمانی وارشۆ لە ڕۆژھەڵات دابەش بوو، تا شۆڕشەکانی ساڵی ١٩٨٩ و ڕووخانی دیواری بەرلین و ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت ھاوسەنگییەکەی بەرەو ڕۆژاوا وەرچەرخاند. لە ساڵی ١٩٤٩ ئەنجومەنی ئەورووپا لەسەر دەستپێشخەری یەکێتی ئەووروپا دامەزرا بۆ گەیشتن بە ئامانجە ھاوبەشەکان و ڕێگریکردن لە شەڕەکانی داھاتوو. یەکگرتنی زیاتر لە ئەووروپا لەلایەن ھەندێک وڵاتەوە بووە ھۆی پێکھێنانی یەکێتی ئەورووپا (EU) کە قەوارەیەکی سیاسی جیاوازە و لە نێوان کۆنفیدڕاڵی و فیدراسیۆندایە. یەکێتیی ئەورووپا لە ئەورووپای ڕۆژاواوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام لەگەڵ ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١, وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا پەیوەست بوون بە یەکێتیی ئەورووپا، و دراوی یۆرۆ کە تاکە دراوی یەکێتیی ئەورووپایە، زۆرترین دراوی بازرگانییە لە کیشوەرەکەدا، و لەلایەن ٢٠ وڵاتەوە بەکاردەھێنرێت.
زمان
بەگوێرەی ئامارە تایبەتییەکان دەرکەوتوە ژمارەی ئەو زمانانەی کە لە کیشوەری ئەورووپا قسەیان پێدەکرێت بریتییە لە ٢٠٠ زمان بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە لەسەر کیشوەری ئەورووپا ئەنجامدراوە دەرکەوتوە کە ئەو کیشوەرە نزیکەی ٢٣ زمانی فەرمی تێدایە بۆ قسە پێکردن ئەم زمانە فەرمیانە لە زۆربەی وڵاتە ئەورووپییەکاندا قسەیان پێدەکرێت. جێی ئاماژەیە ئێستا ھەندێک وڵاتی ئەورووپی گرنگییەکی زۆر دەدەن بە زمانە دەگمەنەکان و ڕێگە دەگرن لە لەناوچونی ئەو زمانانە بەتایبەت ئەڵمانیا.
وڵاتەکانی ئەورووپا
|
|
نەخشە

Greenland (Dk)
Svalbard (Nor)
Adr-
iatic
Sea
Barents Sea
Bay of
Biscay
Biscay
Azov
Sea
Sea
Celtic
Sea
Sea
Greenland Sea
Baffin Bay
Gulf of
Cadiz
Cadiz
Ligurian
Sea
Sea
North
Atlantic
Ocean
Atlantic
Ocean
Norwegian
Sea
Sea
Strait of Gibraltar
مێژوو
دانیشتووانی ئەورووپا لە سەردەمی بلیۆبیی دا لەسەر ڕاوکردنی ماسیو ئاژەڵان دەژیان لەسەردەمی نیۆلیتیشدا ئاژەڵیان دەلەوەڕاندو کشتوکاڵیان دەکرد. کانزاکاری برۆنز لە کریت لە ساڵی (٣٠٠٠ پ، ز) دەستیپێکرد، ئەمەش لە میسریو فینیقییەکانەوە گوازرایەوە. پیشەسازی کانزاکاری لە ساڵی (٣٠٠٠پ، ز) دا گەشتە ئەڵمانیاو بەریتانیا یۆنانییەکان لە ساڵی (١٤٠٠پ، ز) دا یاری میسینیان دامەزراند. ئەو ژیارەش گوازرایەوە بۆ باکووری ڕۆژاوای ئەورووپا.
لە ساڵی (٧٠٠ پ، ز) دا لەئەوروپا ئەبجەدی فینیقیو دراوی ئاسیای بچووک بڵاوبوویەوە، لەسەردەمی چوارەمو شەشەمی پ، ز. یشدا ژیاری ئیغریقی دامەزرا، لەسەدەی سێیەمی پ، ز. یشدا ژیاری ڕۆمانی لەنیمچەدوورگەی ئیتالیا دەرکەوتو تاسەدەی دووەمی پ، ز. مایەوەو تێیدا یەکانگیری ژیاری ئیغریقی بوو. ئیغریقییە کۆنەکانو ڕۆمانەکانیش چەند ژیارێکی گەورەیان بونیادنان کە بەفەلسەفەو ھونەری جوانو حکوومەتو کارگێڕی بەناوبانگ بوون.
لەبنەڕەتدا ئەورووپییەکان لە ڕۆژھەڵاتەوە لەشێوەی چەند شەپۆلێکی کۆچبەراندا بەخاکی ئاسیای بچووک بەرەو بەلقان بەرۆژھەڵاتی ئەورووپا یان لەدەوروبەری دەریای ڕەشدا کشان تا بەدوای گژوگیادا بگەڕێن، ئەمەش لەسەردەمی پێش مێژوودا بوو.
مرۆڤی ژیر لەئەوروپا لەکۆتایییەکانی سەردەمی بەردیندا دەرکەوت، مرۆڤی ئەوێ قەرەوڵگرو کۆکەرەوەی بەرھەم بوو. لەداوی خۆشی ئەو کاریگەرییانەی بەجێھێشت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٥ ھەزار تا ١٠ ھەزار ساڵ لەدەوروبەری دووسەد ئەشکەوتدا کە زۆربەیان لەئیسپانیاو فەرەنسا بوون.
لەسەردەمی بەردینی نوێدا مرۆڤی ئەورووپی پەیڕەوی کشتوکاڵی دەستپێکرد تا شوێنی ڕاوچێتی بگرێتەوە، لەماوەی ھەزارەی شەشەمی پ، ز. یشدا کشتوکاڵ لەرۆژئاوای ئەورووپا بڵاوبوویەوە.
ئەم ژیارە نێولیشیانە لە ساڵی ٥٠٠٠ی پ، ز دا دەستیانپێکرد، کاتێک پەیکەری بەردینی زەبەلاح ھاتەکایەوە لەو ماوەیەدا ڕۆشنبیری دانوبو بەلقان لەسربیاو یۆنانی کۆن کە خاوەن گوندی سەختو پتەو بوو دامەزرا.
پشکنینەکانی ئەو ناوچە ژیاریانەی بەلقان ئەوەیان نیشان داوە کە لە ٤٠٠٠ پ، ز. دا مس لە ژیاری فینشادا بەکارھاتووە، لەو ماوەدا لەدەریای بەلتیقەوە عتیر دەھێنرا کە گرنگی خۆی ھەبوو، لەماوەی ھەزارەی سێیەمی پ، ز. یشدا مسو قەڵایی بەشێوەیەکی زۆر لەبوھیما (تشیک) لەنێوەندی ئەورپا دۆزرایەوەو برۆنزیان لێ دروست دەکرا، گۆرستانی پاشاکانو چینی دەوڵەمەند لەو ماوەیەدا ئاماژەبوو بەگۆڕێک کە خۆڵی لەسەربوو، بەڵام لە کۆتایییەکانی ھەزارەکەدا پەنایان برد بۆ سووتاندنی مردووەکانو خۆڵمێشەکەیان دەخستە گۆزەوە، ئەم نەریتەش لەژیاری ئیبرنفلددا دەگیرایەبەر تا ئەمڕۆش نازانرێت زانی ھیندۆ ئەورووپی لەکیشوەری ئەورووپی چۆن پەیدابوو، دەڵێن ھیندۆ ئەورووپییەکان لەباکووری دەریای ڕەش لە ساڵی ٢٥٠٠ پ.ز. ژیاونو دوای ھێرش بردنە سەری لەبەلقاندا بڵاووبونەتەوەو لەگەڵ خۆیاندا لە ساڵی ٢٢٠٠ پ.ز. ئەسپییان بردووەتە ئەورووپا، دواتر لەماوەی نیوەی سەردەمی برۆنزی بەناوچەکانی تری ئەورووپیدا بڵاوبوونەتەوە.
لەسەردەمی ئاسنیندا کە لە ساڵی ھەزاری پ.ز. دەسپێدەکاتو ژیاری ئیرفلیند کە لایەنە سەرەکییەکانی بەلای ڕووبارەکاندا بڵاوبوونەوە بوویە ھۆی پێکھێنانی چەند کۆمەڵێکی مرۆیی وەک سلتو سلاقو ئەوانەی بەئیتاڵی قسەیان دەکرد لەگەڵ لیریاتییەکاندا. ھەروەک لەباکووری ئیتالیا ژیاری ڤیلانوڤان لەنێوان ھەزای پ.ز. بۆ حەوت سەدەی پ.ز. دەرکەوتو گرنگی خۆی ھەبوو.
ژیارێکی ھاوشێوەش دەرکەوت کە ژیاری ھالشان بوو، لەنێوان سەدەی ھەشتی پ. ز بۆ پێنجی پ.ز. دابوو کە لەگەڵ سلتەکان لەزۆربەی ڕۆژاوای ئەورووپا لەنێوان سەدەی حەوتی پ.ز. بۆ چواری پ.ز. بڵاوبوونەوە، ژیاری سلت بەژیاری لاتین ناسرا کە بەشێکی زۆری لەژیاری ھاللشت وەرگرت.
گەلە جەرمانییەکانیش لەساڵانی پێنج سەدی (پ. ز)ەوە لەباشووری ئەسکەندەنافیاو بەلتیق بڵاودەبوونەوە، لەساڵانی ھەشت سەدی پ. ز دا پاش ھێرشی دوورییەکان ژیاری ئیغریقی ھەڵھات، بەڵام بەشێوەیەکی پێچەوانەی میسینییەکان، ئەمەش بەھۆی ئەو فینیقیانەوە کە چەند مەڵبەندێکی بازرگانیو ژیارییان لەدەریای سپی ناوڕاستدا دامەزراندو چەند ڕەگەزێکیان بەئاراستەی ڕۆژاوا بڵاوکردەوە، ئیغریقییەکانیش لەوانەوە ئەبجەدییان وەرگرت، بەڵام پیتەکانی (عیللە)یان بۆ زیادکرد.
لەسەدەی ھەشتی پ. ز دا ئیغریقییەکان لەداگیرکەنیاندا بڵاودەبوونەوە بەتایبەت لەباشووری ئیتالیادا، لەسەدەی دوای ئەویشدا ژیاری ھیللی گەشتە لووتکە، ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان ئەو ناوچە داگیرکراوانەو ئیغریقییەکانیش بویە ھۆی بڵاوبوونەوەی ڕۆشنبیری ئیغریقی، ئەوان لەمیراتی ژیاری خۆیان دەترسانو جگە لەخۆیان بە بەربەریان دادەنا، زۆربەی کۆمەڵە ڕەگەزییەکانی ڕۆژاوای ئەورووپا لەوانیش ئیترو سکانک کە ژیاری فیلانۆ ڤانیان دامەزراند لەگەڵ ڕۆشنبیری ئیغریقی دا یەکانگیربوون.
چەند مەڵبەندێکی ئیغریقیش وەک ئەپینا لەسەدەی لەسەدەی پێنجەمی پ. ز دا بەرەو دیمرکراتییەت گەشەیان سەند، لەو ماوەشدا یۆنان بەمەترسی فارسی ھەرەشەی لێدەکرا بە تایبەت کە ئاسیای یچووک ملکەچی فارسەکان بوو بوو، فارسەکان لە ساڵی ٤٩٠ پ. ز دا ھێرشیان بردبوویە سەر یۆنانو دوای ڕاوەدوونانیان لە ٤٧٩ پ. ز ئەپینای دیموکراتی بوو بە ھێزی گەورەی جیھانی ئیغریقیو لەناوچەی دەریای ئیجە ئیمپراتۆرییەتی ئەپینا دامەزرا، ئەمە کامڵبوونێکی ڕۆشنبیریو ئابووری لەسەدەی پێنجەمی پ. ز بەدیھێنا، ئەو سەردەمە بەسەردەمی زێڕینی تەقلیدی ژیاری ئیغریقی دادەنرێت. دواتر ململانێ ناوخۆیییەکانی نێوان شارە یۆنانییەکان بڵاوبوویەوە تائەوەی ھێزی مەکدۆنیا لەباکووری یۆنان لەسەر دەستی فلیپیو ئەسکەندەری گەورەی کوڕی لەداوی ئەو لەسەدەی چوارەمی پ. ز دا دەرکەوتو یۆنانو مەکدۆنیا یەکیانگرتو ئەسکەندەر دەستیگرت بەسەر میسرو شامو وڵاتی فارس تا ھیند.
پاشان ڕۆمانەکان ئەو ئیمپراتۆرییەتە ھێلینییەیان لەناوبرد داوی ئەوەی دەستیانگرت بەسەر مەقدۆنیادا، یۆنانی سەدەی دووەمی پ. ز وەک یۆنانی سەردەمی ئاسنین نەبوو، بەڵکو بەسەر چەند کۆمەڵێکی ڕەگەزیو زمانەوانیدا دابەش بوو بوو کە چاویان لەژیاری سەردەمی نیۆلیتی تازە پێگەشتوو بوو ئەو کۆمەڵانەش پێکھاتەی چەند جۆرێک ھیندۆ ئەورووپییەکان بوون، ئەمانە لەھەزارەی دووەمی پ. ز بەرەو باکووری ئیتالیا کشابوونو نیمچە دوورگەی ئیتالیاشی گرتەوە، زۆربەی ئەو کۆمەڵانەش لە ئیتاڵییەکان بوون.
گەورەترین ژیاری سەردەمی ئاسنین ژیاری فیلانۆ فانالتی بوو کە لەباکووردا دامەزراو کاریگەری خۆی لەسەر ناوچەکانی دەوروبەر ھەبوو، ئیتروسکانەکانیش لەسەدەی دەیەمی پ.ز. ەوە لەئاسیای بچووکەوە کشانو لەنێوەندی ئیتالیا سەقامگیر بوونو ژیارێکی ئاوێتەی (فیلانۆڤیو ڕەگەزە ڕۆژھەڵاتییەکانو لەگەڵیشیاندا ژیاری ئیغریقی)یان پێکھێنا.
لە ٧٥٣پ. ز. دا لەشاری ڕۆما لەسەر ڕووباری تیبر دامەزرا، ڕۆمانەکان گەلێکی لاتینی سەر بەکۆمەڵەی ئیتالی بوون، ڕۆما لەسەرەتادا گوندێکی سەرەتایی بوو کە ئیتروسکانەکان تا کۆتایییەکانی سەدەی شەشەمی پ.ز. داگیریان کردبوو، دواتر ڕۆمانەکان کەوتنە داگیرکردنی ناوچەکانی دەروبەریان، لەسەرەتاکانی سەدەی چوارەمی پ.ز. دا ھێرشیان بردە سەر گالەکان، گالەکان چەند ھۆزێکی سەلتەکان بوون، لەسەرەتای سەدەی سێیەمی پ.ز. ڕۆمانەکان دەستیانگرت بەسەر چەند بەشێکی گەورەی ئیتالیاداو کردیان بەڕۆمانی، ڕۆمانەکان ڕێیان بڕیو زمانی لاتینی خۆیانو ژیاریشیان یەکخستو ئیتر ڕۆما بەرامبەر بەقرتاج وەستا.
ڕۆمانەکان لەسەدەی دووەمی پ.ز. دا بەتەواوەتی دەستیانگرت بەسەر باکووری ئەفریقیاو دوورگەکانی ڕۆژاوای دەریای سپی ناوڕاستو مەقدۆنیاو یۆناندا، دەریای سپی ناوەڕاست لەسەردەمی یەکەمی پ.ز. دا بوو بەدەریاچەیەکی ڕۆمانی، دواتر ڕۆمانەکان ڕێگەیان دامەزراند تا ئاسانکاری پەیوەندی نێوان بەشەکانی ئیمپراتۆرییەت ھەبێتو یەکبوونی ژیاری خۆیان بەدیھێنا.
تێکەڵبوونی نێوان ژیاری ھێلینیو ڕۆمانی بوو بەھۆی دوانەبوونێکی زمانەوانی نێوان دانیشتووانی ڕۆژاواو ئیغریقی لەرۆژھەڵات، بە چەند جەنگێکی ناوخۆیش ڕۆما لەرۆژانی دەسەڵاتی ئاب لەسەدەی یەکەمی پ.ز. لەکۆمارێکەوە بوو بەئیمپراتۆرییەتێک. لە ٢١٢ پ.ز. دا ڕەگەزەکانی ژیاری ئیغریقی ڕۆمانی کاریان کردە سەر ھۆزە جەرمانیو سەلتییەکان، لەسەدەی سێیەمی زایینیشدا ئیمپراتۆرییەتەکە بەرەو ھەڵوەشانەوە چوو. لەسەدەی چواەرمی زایینیشدا ئیمپراتۆر قوستەنتین پایتەختی لەڕۆمانەوە بۆقوستەنتینییە گواستەوەو ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی دامەزراند.
ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی ڕۆژاوایش بەپایتەختەکەیەوە لەسەدەی پێنجەمی زایینیدا بەرەو ڕووی شاڵاوی جەرمەنەکان بوویەوە کە شانشینە جەرمەنییەکانیان پێکھێنا، کڵێساش میراتی ڕۆمانی پاراست، ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی کاریگەری زمانەوانی لاتینی خۆی بەجێھێشتو فەرەنسیو پورتوگالیو ئیتالیو ئیسپانی لەلاتینی کەوتنەوە.
لەسەدەی حەوتەمی زایینیدا عەرەبە موسڵمانەکان لەرۆژانی خەلافەتی ئومەویدا ئیسپانیاو چەند بەشێکی باشووری فەرەنسایان گرت، باکووری ئەورووپاش بوو بە نشینگەی ھۆزە فرەنجەکانی ڕۆژاوای ئەورووپا، ئەمەش لەنێوان سەدەی پێنجەمی زایینی تا نۆیەمی زایینی دا بوو، ئەوانە بتپەرست بوونو چوونە سەر مەزھەبی کاپولیکیو بەکارۆلینجییەکان ناوبران، دیارترین پاشایان مەلیک شارلەمان بوو، لەسەردەمی دەمدا فرەنجەکان بوونە گەورەی ڕۆژاوای ئەورووپاو کەوتنە موژدەبەری مەسیحییەت، جا شانشینی فەرەنجی توانی زۆربەی ئەورووپاو ڕۆشنبیرییەکەی بێنێتە ناو سنووری خۆی، ئەمەش لەسەردەمی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانییەوە ڕووی نەدابوو تا ئەوەی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی پیرۆزی لەژێر دەستی کڵێسای کاپولیکی ڕاگەیاند.
لە ساڵی ١٠٤٥ ز. دا ئەورووپا چوویە ماوەی گۆڕانێکی گەورەو کۆچی جەرمانو ئاسیایییەکان وەستاو ئەورووپا لەڕووی دانیشتووانەوە سەقامگیر بوو، بازرگانی بەشێوەیەکی زۆر لەئیتالیاو باشووری فەرەنساو ھۆڵەندا فراوانبوو، ئەو ڕێنیسانسەی لەسەدەی چواردەی زایینییەوە دەرکەوت، ماوەی دەستکەوتەکانی ھونەرمەندانو بیناسازە ئەورووپییەکانو سەردەمی دۆزینەوە گەورەکانی ئەوکات بوو کە لەسەدەی پازدەی زایینییەوە دەستیپێکردو بەدۆزینەوەی دەریایی بۆخاکو دەریا نەزانراوەکان دەرکەوت، پورتوگالو بەریتانیو فەرەنسیو ئیسپانییەکان کاری داگیرکارییان لەئەفریقیاو ئاسیاو ھەردوو ئەمریکادا گرتەبەر.
لەسەدەی ھەژدەی زایینیدا چەند پیشەسازییەکی نوێ دەرکەوتنو گەشەیان سەند، لەسەدەی بیستەمیشدا ئەورووپا بەرەو ڕووی دوو جەنگی جیھانی بوویەوە کە لە ساڵی ١٩٤٥ز. کۆتاییان پێھات، دوای ئەو دوو جەنگە ئەورووپا بۆ دوو سەربازگە دابەشبوو، سەربازگەی ڕۆژھەڵاتی بە ڕێبەری یەکێتی سۆڤیەتو سەربازگەی ڕۆژاوایی بە ڕێبەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لەساڵانی نێوان ١٩٨٩ تا ١٩٩١ز. دا بەرەی ڕۆژھەڵاتی بەلێکھەڵوەشانی یەکێتی سۆڤیەت داڕماو ئەورووپا چوویە ناو ئەو چەمکە ناسراوە بە تاک جەمسەری زاڵبوو بەسەر جیھاندا لەڕووی سیاسیو ئابووریو ڕۆشنبیرییەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێبەری ئەو ئاراستەیە دەکات.[٥]
سەرەتا و کۆتایی سەردەمی کۆن
کۆمەڵگەی مرۆیی لەماوەی مێژووی دوورودرێژی خۆیدا بە چەندین قۆناغدا تێپەڕبووەو ھەریەکەیان چەند تایبەتمەندییەکی لەقۆناغی مێژوویی پێش خۆیو دوای خۆی ھەیە، دواتر زنجیرەیەکی پەیوەستی دا پێکدێنێت کەناکرێت لەیەکتر جیابکرێنەوە، سەرەتا یان کۆتایی قۆناغی مێژووییش ڕووداوێکی کتوپڕ نییە کەبکرێت بەساڵێکی کاتی دیاریکراو یان مانگ یان ڕۆژێکی دیاریکراو دەستنیشان بکرێت، بەڵکو چالاکی گواستنەوە لەقۆناغێکی مێژوویییەوە بۆ قۆناغێکی دی بەشێوەیەکی ھەنگاو بەھەنگاو ڕوودەدات کەھەندێ جار کاتێکی زۆری دەوێت، ئەو ڕاستییە مێژوویییەش مۆرکێکی گشتگیری سەختی دیاریکردنی سەرەتاو کۆتایی ھەر قۆناغێکی مێژووییمان پێدەبەخشێت، لەھەمان کاتیشدا لەڕاڤەی ڕاجیاوازی مێژوونووسانو لێکۆلەران لەسەر ئەو بابەتەمان بۆ دەکات.
بێگومان باری وا بەتەواوەتی بەسەر قۆناغ یان سەردەمەکانی مێژوویی مرۆیی ئەورووپیدا پەیرەو دەبێت، لەگەڵ ئەوەی دەزانین سەختی بابەتی بەھەر جۆرێک بێت واتای نەکرانو مەحاڵبوونی دابەشکردنی مێژوویی ئەورووپی نییە بۆچەند قۆناغێک یان سەردەمێک کەدەکرێت ھەریەکەیان چەند تایبەتمەندییەکی دیاریکراوی ھەبێت کەمۆرکی زاڵی ئەو قۆناغە پێکبێنێت، ئەو دابەشکارییەی کەلەمڕۆدا بۆمێژووی ئەورووپی زیاتر باوە، ئەوەیە کە چوار قۆناغی مێژوویی دابەشی دەکات: سەردەمی کۆن، سەدەکانی ناوەڕاست، سەردەمی نوێ، سەردەمی ئێستا (ھاوچەرخ).
ئەو مێژوونووسانەش کە بەو دابەشکارییە کاردەکەن لەدەستنیشانکردنی ماوەی کاتی ئەو قۆناغانە ڕاجیاوازن، ئەمەش بەپێی جیاوازی دەرھاویشتەو پاڵنەریان لەلێکۆڵینەوەی مێژوویی ئەورووپیدا، جا ھەندێکیان ھاوڕێی ویستیان ئەوەیە کەڕووداوێکی جەنگی دیاریکراو بکەنە سنوورێکی یەکلاکەرەوەی دوو سەردەم یان قۆناغی مێژوویی، ھەندێکی تریش ڕووداوێکی سیاسی یان ئایینی یان گەشەسەندنو گۆڕانێکی ئابووری گرنگ یان بزاڤێکی زانستی نوێ دەکەنە سنوورێکی جیاکەرەوە ئەمەش بەپێی تێڕوانینییان بۆماوەی نێوان دوو سەردەم یان قۆناغی مێژوویی.
بەپێی ئەوەی پێشوو، تێبینی ئەوە دەکەین کەھەندێ لە مێژوونووسان جەنگی ئەدرنەی ساڵی ٣٧٨ ز، یان ڕووخانی ڕۆما لە ساڵی ٤١٠ ز، یان ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لە ساڵی ٤٧٦ ز، دەکەنە کۆتایی سەردەمی کۆنو سەرەتای سەردەمی ناوەڕِاست، لەکاتێکدا ھەندێکی تر ئەو گواستنەوەی نێوان دوو سەردەمە مێژوویییە بەھاتنە سەر دەسەڵاتی دیقلدیانوسی ئیمپراتۆری ڕۆمانی (٢٨٤ز-٣٠٥ز) دەستنیشان دەکەن، ئەمەش بەھۆی ئەو چاکسازییە گۆڕانکارییانەی کە سەردەمەکەی لە کارگێڕی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانیدا بەخۆیەوە دی، لەکاتێکدا ھەندێکی تر دەیبەستنەوە بە سەرەتای سەردەمی قوستەنتینییەوە (٣٠٥ز-٣٣٧ز) کە پیاتەختی لەڕۆماوە بۆقوستەنتینییە گواستەوەو مەرسومی ناسراو بە (میلان)ی لە ساڵی ٣١٣ ز دەکرد کە بەو پێیە دانی نا بەئایینی مەسیحی لەئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانیدا.
ھەندێکی تر پێیان وایە سنوورێکی جیاکەرەوەی نێوان دوو سەردەمەکە خۆی لەمردنی ئیمپراتۆر ئیۆدوسیوس لە ساڵی ٣٩٥ز دەبینێەوە، چونکە مردنی ئەو بوو بەھۆکاری دابەشبوونی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی لەنێوان ھەردوو کوڕەکەیدا (ئەرکادیۆس) و (ھۆنوریوس) و ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی دابەشبوو بۆبەشی ڕۆژھەڵاتیو ڕۆژاوایی.
ژمارەیەکی کەمیش لەمێژوونووسان پێیان وایە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانی (جستنیان) (٥٢٧ز-٥٦٥ز) سنووری جیاکەرەوەیە، چونکە ئەو کۆتا کەس بووە ھەوڵیداوە بەشی ڕۆژھەڵاتو ڕۆژاوای ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی یەکبخاتەوە، بۆیە سنووری جیاکەرەوەی سەردەمی کۆنو سەردەمی ناوەڕاستی ئەورووپایە.
بەچاوپۆشی لەو ڕاو دیدە جیاوازانە لەدیدو نووسینەوەی مێژووی ئەورووپیو دیاریکردنی دیاردە مێژوویییەکانیدا، زۆربەی مێژوونووسان یەکدەنگن لەسەر ئەوەی ساڵی ٤٦٧ ز؛ کە ساڵی ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانییە لەسەر دەستی ئەدۆکەر، خاڵی گۆڕانی گرنگی گواستنەوەی ئەورووپایە لەسەردەمی کۆنەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست.
دەکرێت بڵێین گواستنەوە لەسەردەمی کۆنەوە بۆسەردەمی ناوەڕاست لەنیوەی دووەمی سەدەی پێنجەمی زایینییەوە بووەو ئەو گواستنەوەش بەپێی ھەروەھا لەئەنجامی چەندین ھۆکاری بەشداربووەوە دێت کە لەپێش ئەو مێژووەدا بووە، ئەویش دابەشبوونی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانیو شلۆقیو داڕمانیو چوونە ناوی مەسیحییەتەوە وەک ڕەگەزێکی گرنگ لەپێکھێنانی مێژووی ئەورووپیو کەڵەکەبوونی شاڵاوی ھۆزە جەرمەنییە بەربەرەکانو ڕووخانی ئیمپراتۆیەتی ڕۆمانی لەرۆژئاواو سەپاندنی مۆرکێکی نوێیە بەسەر کیشوەری ئەورووپیدا.
وەک چۆن مێژوونووسان لەدیاریکردنی سەرەتای سەردەمی ناوەڕستدا ڕاجیاوازن، بەھەمان شێوە لەدیاریکردنی کۆتایی ئەو سەردەمەو سەرەتای سەردەمی نوێشدا ڕاجیاوازن، دەستەیەک ڕووخانی قوستەنتینییە لەسەر دەستی تورکە عوسمانییەکان لە ساڵی ١٤٥٣ز کە ساڵی دۆزینەوەی کۆلۆمبسە بۆ کیشوەری ئەمریکی (جیھانی نوێ) دەکەنە سنوورێکی یەکلاکەرەوەی سەردەمی ناوەڕاستو نوێ، دەستەیەکی تریش ساڵی ١٥١٧ز؛ کە ساڵی ڕاپەڕینی مارتن لۆپھری چاکسازی ئایینییە بەسەر کڵێسای کاپولیکدا دەکەنە سنووری یەکلاکەرەوەی نێوان دوو سەردەمەکە.
دەکرێت بڵێین ماوەی کۆتایی سەردەمی ناوەڕاست چەند گۆڕانێکی سیاسیو کۆمەڵایەتیو ئابووریو ڕۆشنبیری گەورەی بەخۆیەوە دیوە کە بووەتە ھۆی گواستنەوەی ئەورووپا بۆسەردەمی نوێ، ئەو گۆڕانانەش لەنیوەی دووەمی سەدەی پازدەدا ڕوویاندا، ئەو ماوەش چەند ڕووداوێکی گرنگی بەخۆیەوە دی وەک جەنگی سەد ساڵەی نێوان ئینگلتەراو فەرەنساو ڕووخانی قوستەنتینییەو دۆزینەوەی جیھانی نوێ لەکیشوەری ئەمریکیو ڕووخانی غەرناتە لە ساڵی ١٤٩٢ ز؛ و دۆزینەوەی ڕێگەی سەری ھیوای چاک (ڕڕس الرجاو الێالح) لە ساڵی ١٤٩٧ز. ئەو ڕووداوانە بوونە ھۆی دەرکەوتنی بەرەبەیانی سەردەمێکی نوێ کە ڕێنیسانسی ئەورووپیو دۆزینەوە جوگرافییەکانو بزووتنەوەی چاکسازی ئایینی بەخۆیەوە دی کە دواتر بەسەردەمی نوێ ناسراو دواتریش بەدوورودرێژی قسەی لەسەر دەکەین.
سەبارەت بەکۆتایی سەردەمی نوێو سەرەتای سەردەمی ھاوچەرخ، خەریکە ھەموو مێژوونووسان لەسەر ئەوە یەکدەنگ بن کە کۆتایی جەنگی جیھانی یەکەم لە ساڵی ١٩١٨ز سنووری یەکلاکەرەوەی نێوان ئەو دوو سەردەمەیە، لەسەر ئەو بنەڕەتەش دەکرێت قۆناغەکانی مێژووی ئەورووپی بۆ ئەم قۆناغانە دابەش بکەین:
- سەردەمی کۆن لەپێش ساڵی ٤٧٦ ز.
- سەردەمی ناوەڕاست ٤٧٦ ز-١٥٠٠ز.
- سەردەمی نوێ ١٥٠٠ز – ١٩١٨ز.
- سەردەمی ھاوچەرخ ١٩١٨ز – تائەمڕۆ.
لەگەڵ ئەوەی جارێکی دی جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگی زانینی ئەوەی ئەو دابەشکارییە بەھەر جۆرێک بێت بەجیاکەرەوەی قۆناغە مێژووییەکانو لێکۆڵینەوەیان بەشێوەیەکی جیاکردنەوەی لەڕووداوەکانی پێش خۆی یان دەرەنجامەکامی دوای خۆی سەیر بکرێت، بەڵکو لەبەر ئاسانکاری لێکۆڵینەوەی مێژووی ئەورووپیو پێشکەشکردنی بەپێی پێناوێکی ڕوونو ڕیزبەندیو ڕێکوپێک پشتمان بەم دابەشکارییە بەستووە:
دیاردەکانی گۆڕان
ئەمەش بەپێی دابەشکاری پێشوو بەشداربووانە خۆی دەنوێنێت، بەتایبەت ئەوەی لەنێوان سەردەمی کۆنو ناوەڕاستدا ھەیە بۆیە ھەوڵدەدەین لێرەدا لەم ڕوانگانەوە بیانخەینە ڕوو:
لایەنی سیاسی
لەسەدەی چوارەمو پێنجەم خاکی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی لەسەر دەستی بەربەرە جەرمەنییەکان کەوت، جەرمەنییەکانیش چەند دەسەڵاتێکیان تێدا دامەزراند وەک: شانشینی فەرەنجی، شانشینی قووتە ڕۆژاوایییەکان، شانشینی قووتە ڕۆژھەڵاتییەکان، شانشینی وەنداڵ، بەوجۆرە واقیعی ڕامیاری ئەورووپی ئەوکات چوویە قۆناغێک کەسیفەتی زاڵبوونی ئەو قۆناغە فرەییو بڵاوبوونەوەی بنیادی دەوڵەتانو شانشینەکان بوو، جا پاش ئەوەی بوونی تاکە ئیمپراتۆرێک کە فەرمانڕەوایی ھەرێم بکات وەک کایەیەکی سیاسیو جوگرافی ھاتە مەیدان، دەوڵەتانو شانشینە جیاجیاکان لێکھەڵوەشانو چەند قەوارەیەکی سیاسی دامەزران کە چەندین سیفەتیان وەرگرت.
لەلایەنی سیاسییەوە گواستنەوەی سیستمی ڕۆمانی لەڕۆماوە بۆ قوستەنتینییەو گۆڕینی سیستمی دەسەڵات لەبێزەنتەوە بۆ سیستمی ئیمپراتۆری میراتگری ھاتە کایە لە ساڵی ٤٧٦ز. دا کورسی دەسەڵاتی ڕۆما کەوتە دەست بەرەبەرییەکانو دوای ئەوە ھیچ ئیمپراتۆرێکی ڕۆمانی لەسەر ئەو کورسییە دانەنیشت، بەڵکو دەسەڵاتی سیاسیو ئایینی لەڕۆمادا گوازرایەوە بۆ پاپا (ئوسقوفی ڕۆما).[٦]
لایەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی
لەگەڵ سەرەتای سەدەی چوارەمی زایینیدا کۆیلەکان بوونە چینی سەرەکی ئیشکەری کشتوکاڵو پیشەسازی، وەک چۆن باریان لەپێشتر لەسەدەی یەکەمو دووەمی زایینیدا لەو کاتەیان دەچوو، ژمارەی کۆیلەکان لەئەنجامی وەستانی جەنگە فراوانخوازییە ڕۆمانییەکان کەمی کرد، وێڕای ئەوەش کەمی وەڵامی کاری کۆیلەکان گەورە خاوەن زەوییەکانی ھاندا تا زەوییە فراوانەکانیان بەسەر کۆیلەکانیاندا دابەشبکەن تاوەک کۆلۆن (جووتیاری پەیوەست بەزەوی) تێیدا کار بکەن بەرامبەر بەوەی بەشێکی بەرھەمەکە وەربگرن.
بەوجۆرە سیستمی کۆلۆنی لەپەیوەندییە کشتوکاڵییەکاندا زاڵبوو، ئەمە پاش ئەوەی لەسەدەکانی کۆندا سیستمی کۆیلایەتی (عبودی) زاڵبوو، سیستمی کۆلۆنی بەرەو سیستمی دەرەبەگی گەشەی سەند، ئەمەش (دەرەبەگایەتی) لەئەوروپا لەسەدەکانی ناوەڕاستدا زاڵبوو.[٧]
لایەنی ھزری
لەسەدەکانی کۆندا ئایینی بتپەرستی یان فرەخوداوەندی کە لەسەر پەرستشی چەندین ئایینو بەپیرۆزدانانی ئیمپراتۆر وەستابوو بەسەر ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانیدا زاڵبوو، ئەمەیان لەسەرەتای سەدەی چوارەمی زایینیدا دەسەڵاتە ڕۆمانییەکان دانیان نا بەئایینی ڕەسمی ئیمپراتۆرییەتی بێزەتنی، ئەمەش لەکۆتایی سەدەی چوارەمو سەرەتای سەدەی پێنجەمی زابینیدا ڕوویدا.
بەمجۆرە ئایینی مەسیحی بەھەموو ئەورووپای ڕۆژاوادا بڵاوبوویەوەو پاش ماوەیەک بوو بەتاکە ئایین یان (ئایینی سەرەکی) ھەموو گەلانی ئەورووپاو ڕێنمایییەکانی مەسیحییەتیش بەمۆرکی خۆیەوە خۆی بەسەر ژیانی سیاسیو ھزری ھونەری لایەنو دیاردەکانی تری ژیاریدا سەپاند.
لەقۆناغی یەکەمو دووەمی سەدەی ناوەڕاستدا (٣٠٠–١٠٠٠ز) و (١٠٠٠–١٣٠٠ز) کڵێسای مەسیحی ڕۆشنبیری ئەورووپی قۆرخ کردو دژ بەچەمکو دەربڕینە ھزرییە ئازادی خوازە پێشکەتنخوازەکان وەستا، ئەو چەمکو دەربڕینانەی کە لەگەڵ بەرژەوەندی چینی دەرەبەگیدا پێشوانەبوون.
جەنگی نێوان کڵێسای مەسیحی لەلایەکو چەمکە زانستییەکانو ھزری پێشکەوتنخوازی ئازاد لەلایەکی ترەوە تا سەدەی پازدە مایەوەو ئەوکات کڵێسای مەسیحی لەبەردەم ھزری زانستی بولرەکانی سیاسیو ھزری ھونەریو ئابووریدا شکاو لەو ئەنجامەشدا بزووتنەوەی مرۆیی کەوتە بوژاندنەوەی ڕۆشنبیری کلاسیکی (یۆنانیو ڕۆمانی) و ئەدیبو فەیلەسوفو زانایان کەوتنە ھێرشبردنە سەر ھزری ئایینی دواکەوتویی کە زادەی پەیوەندییە دەرەبەگییەکان بوو.
ھەروەھا ئامرازەکانی چاپ کەوتنە بڵاوکردنەوەی ھزری نوێی پێشکەتنخوازی کە بەرھەمی پەیوەندییە بۆرجوازییەکان بوو، ئەوەش بەشێکی ئەو دیاردە ژیارییانەبوو کە ھەندێک وەک چەند بەڵگەیەکی مێژوویی بۆ کۆتایی سەردەمانێکو سەرەتای سەردەمێکی تر دەیخەینەڕوو و دواتریش بەسەردەمی نوێ ناوبراو ئێمەش لەبەشەکانی تردا بەدوورودرێژی لەسەری دەوەستین.
سەرچاوەکان
سەرچاوەی زیاتر
بەستەرە دەرەکییەکان
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.