قوبرس
From Wikipedia, the free encyclopedia
قوبرس یان قیبرس یان قبرس (بە یۆنانی: Κύπρος)، بە ڕەسمی کۆماری قوبرس وڵاتێکی دوورگەیییە لە دەریای ناوین دا کە لە کیشوەرەکانی ئەورووپا و ئاسیادا ھەڵکەوتووە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری نیکۆسیایە.
ناوی وڵات
لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان «قیبرس» و لە باشووری کوردستان «قوبرس» (وەرگیراو لە عەرەبی: «قُبرص») بەکاردەبردرێت.
دانیشتووان
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی قوبرس ١,١٥٣,٠٥٨ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٢ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٥.٦ ساڵە. ھەروەھا ٧١ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٢]
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.