![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/7d/Iranian_presidential_election%252C_2024_by_province_-_First_Round_Percentage.svg/langckb-640px-Iranian_presidential_election%252C_2024_by_province_-_First_Round_Percentage.svg.png&w=640&q=50)
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران (٢٠٢٤)
From Wikipedia, the free encyclopedia
Page داڕێژە:Infobox election/styles.css has no content.Page داڕێژە:Infobox/styles-images.css has no content.
![]() | ||||
| ||||
Registered | ٦١،٤٥٢،٣٢١ | |||
---|---|---|---|---|
Turnout | ٣٩٫٩٣٪ (خولی یەکەم) ![]() ٤٩٫٦٨٪ (خولی دووەم) ![]() | |||
| ||||
|
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢٤ی ئێران (بە فارسی: انتخابات ریاستجمهوری ۱۴۰۳ ایران) چواردەیەمین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بوو کە بەشێوەیەکی پێشوەختە لە ٢٨ی حوزەیران و ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو.[1] بەپێی ئەنجامە فەرمییە بڵاوکراوەکان بەربژێری چاکسازیخواز، مەسعوود پزیشکیان بە نزیکەی ٥٥٪ی دەنگەکان لە خولی دووەمدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
دوای کوژرانی ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێران لە کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤دا،[2] ھەڵبژاردنی پێشوەختە ڕاگەیەندرا. لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکەدا چوار بەربژێر ڕکابەرییان کرد، کە مەسعوود پزیشکیان ٤٤٪، سەعید جەلیلی ٤٠٪، محەممەدباقر قالیباف ١٤٪ و مستەفا پوورمحەممەدی کەمتر لە ١٪ی دەنگەکانی بەدەستھێنا. جەلیلی، قالیباف، پوورمحەممەدی، قازیزادە ھاشمی و زاکانی بەربژێرەکانی بناژۆخواز و پزیشکیان تاکە بەربژێری چاکسازیخواز لە ھەڵبژاردنەکەدا بوو.[3] بەھۆی ئەوەی کە ھیچ بەربژێرێک لە خولی یەکەمدا زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستنەھێنا، خولی دووەمی ھەڵبژاردن لە ٥ی تەممووز لە نێوان جەلیلی و پزیشکیان بەڕێوەچوو،[4] کە پزیشکیان بە ٥٣٫٧٪ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنا. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤، وەزارەتی ناوخۆ پزیشکیانی بە براوەی ھەڵبژاردنەکە ڕاگەیاند.[5] جەلیلی دوای ماوەیەکی کەم دۆڕاندنی خۆی ڕاگەیاند.[6]
بە ڕێژەی ٣٩٫٩٣٪ بەشداری لە خولی یەکەمی ئەم ھەڵبژاردنەدا، کەمترین بەشداری لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا تۆمار کرا.[7] ڕێژەی بەشداریکردن لە قۆناغی دووەمدا ھەندێک زیاتر بوو و گەیشتە ٤٩٫٦٨٪. دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، پزیشکیان وەک سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرا. بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئابدا دستبەکار بکات.[8]