ھەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران لە ٢٠٢١ەوە From Wikipedia, the free encyclopedia
سەید ئیبراھیم ڕەئیسولساداتی (بە فارسی: سید ابراهیم رئیسالساداتی؛ ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠ – ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤) ناسراو بە ئیبراھیم ڕەئیسی (بە فارسی: ابراهیم رئیسی) سیاسەتوانێکی ئێرانی و ھەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران بوو. ئەو لە ساڵی ٢٠٢١ ھەتا کاتی مردنی لە ساڵی ٢٠٢٤، پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری پێبوو. ڕەئیسی ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٩ ھەتا ٢٠٢١، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بوو.
ئیبراھیم ڕەئیسی ابراهیم رئیسی | |
---|---|
ڕەئیسی چەند سەعات پێش مردنی لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ | |
٨ەمین سەرۆک کۆماری ئێران | |
لە پۆستدا بووە ٣ی ئابی ٢٠٢١ – ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ | |
ڕێبەر | عەلی خامنەیی |
جێگری یەکەم | محەممەد موخبیر |
پێشینە | حەسەن ڕۆحانی |
پاشینە | محەممەد موخبیر (کاتی) |
٧ەمین سەرۆکی دەزگای داد | |
لە پۆستدا بووە ٧ی ئازاری ٢٠١٩ – ١ی تەممووزی ٢٠٢١ | |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | عەلی خامنەیی |
جێگری یەکەم | غولامحوسێن موحسینی ئیژەیی |
پێشینە | سادق لاریجانی |
پاشینە | غولامحوسێن موحسینی ئیژەیی |
ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم | |
لە پۆستدا بووە ١٤ی ئابی ٢٠١٧ – ٧ی ئازاری ٢٠١٩ | |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | عەلی خامنەیی |
سەرۆک |
|
دادستانی گشتی وڵات | |
لە پۆستدا بووە ٢٣ی ئابی ٢٠١٤ – ١ی نیسانی ٢٠١٦ | |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | سادق لاریجانی |
پێشینە | غولامحوسێن موحسینی ئیژەیی |
پاشینە | محەممەد جەعفەر مونتەزیری |
ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری | |
لە پۆستدا بووە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٦ – ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ | |
ناوچەی بەربژێری | پارێزگای خۆراسانی باشوور |
زۆرینە | ٣٢٥،١٣٩ (٨٠٪)[1] |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی شوباتی ٢٠٠٧ – ٢١ی ئایاری ٢٠١٦ | |
ناوچەی بەربژێری | پارێزگای خۆراسانی باشوور |
زۆرینە | ٢٠٠،٩٠٦ (٦٩٪) |
جێگری دووەمی سەرۆکی دەزگای داد | |
لە پۆستدا بووە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٠٤ – ٢٣ی ئابی ٢٠١٤ | |
جێگری دووەمی سەرۆکی دەزگای داد | مەحموود ھاشمی شاھروودیسادق لاریجانی |
پێشینە | محەممەدھادی مەروی[2] |
پاشینە | غولامحوسێن موحسینی ئیژەیی |
سەرۆکی ڕێکخراوەی پشکنینی گشتی وڵات | |
لە پۆستدا بووە ٢٢ی ئابی ١٩٩٤ – ٩ی ئابی ٢٠٠٤ | |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | محەممەد یەزدی |
پێشینە | مستەفا موحەقیق داماد |
پاشینە | محەممەد نیازی |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | سەید ئیبراھیم ڕەئیسولساداتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠ مەشھەد، خۆراسان، شانشینی ئێران |
مردن | ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ساڵ ژیاوە) نزیکی وەرزەقان، ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات، ئێران | (٦٣
پارتی سیاسی | کۆمەڵگای ئایینییەکانی خەباتکار[3] |
لایەنگیری سیاسی تر |
حیزبی کۆماری ئیسلامی (ھەتا ١٩٨٧)[3] |
ھاوسەر(ەکان) | جەمیلە عەلەمولھودا (ھاوسەرگیری ١٩٨٣) |
منداڵ(ەکان) | ٢ |
خوێندن لە | زانکۆی شەھید موتەھیری[3]ناوچەی زانستیی قوم[3](ناکۆکییان لەسەرە)[4] |
واژوو | |
ماڵپەڕ | |
نازناو(ەکان) | قەسابی تاران[5][6][7][8] |
ڕەئیسی ھەروەھا لە کوشتنەکانی ساڵی ١٩٨٨دا بەشدار بوو،[9][10] کە بەھۆیەوە کەوتە بەر سەرنج و ڕەخنەی توندی چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ وەک لێبوردنی نێونەتەوەیی.
ڕەئیسی لە کۆڵانی نۆغانی شاری مەشھەد لەدایک بوو و پێش شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران دەستی بە خوێندنی زانستە ئایینییەکان لە شارەکانی مەشھەد و قوم کرد. دوای سەرکەوتنی شۆڕش چوو بۆ ناو حکوومەت و کاری خۆی لە دەزگای داد دەست پێکرد.
لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤، ھەلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی لە نزیک شارۆچکەی وەرزەقان لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات، دیارنەما.[11] لە بەرەبەیانی ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤، ھەواڵی مردنی ئیبراھیم ڕەئیسی بەھۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی لەلایان میدیاکانی ئێرانەوە ڕاگەیەندرا.[12]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.