سیاسەتوانی ئێرانی و سەرۆک کۆماری کاتیی ئێران From Wikipedia, the free encyclopedia
محەممەد موخبیر دێزفوولی (بە فارسی: محمد مخبر دزفولی؛ لەدایکبووی ١٩٥٥ لە دژپێڵ) سیاسەتوانێکی ئێرانییە کە لە ئێستادا ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەمە. ئەو لە ٨ی ئابی ٢٠٢١ ھەتا ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤، وەکوو حەوتەمین جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر کار بوو. دوای مردنی ئیبراھیم ڕەئیسی لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤، بەشێوەی کاتی وەک سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرا کە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤، مەسعوود پزیشکیان جێگاکەی گرتەوە. موخبیر ھەروەھا پێشتر سەرۆکی بارەگای جێبەجێکاریی فەرمانی ئیمام، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی بانکی سینا و جێگری پارێزگاری خووزستان بووە.[1][2][3][4]
محەممەد موخبیر محمد مخبر | |
---|---|
موخبیر لە ساڵی ٢٠٢٣ | |
ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ | |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | عەلی خامنەیی |
سەرۆک | سادق لاریجانی |
سەرۆک کۆماری ئێران (کاتی) | |
لە پۆستدا بووە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ – ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ | |
عەلی خامنەیی | |
پێشینە | ئیبراھیم ڕەئیسی |
پاشینە | مەسعوود پزیشکیان |
٧ەمین جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران | |
لە پۆستدا بووە ٨ی ئابی ٢٠٢١ – ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ | |
سەرۆک کۆمار | ئیبراھیم ڕەئیسی |
پێشینە | ئیسحاق جەھانگیری |
پاشینە | محەممەدڕەزا عارف |
سەرۆکی بارەگای جێبەجێکاریی فەرمانی ئیمام | |
لە پۆستدا بووە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٧ – ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ | |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | عەلی خامنەیی |
پێشینە | محەممەدجەواد ئیرەوانی |
پاشینە | عارف نەورۆزی (کاتی) پەرویز فەتاح |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | محەممەد موخبیر دێزفوولی ١٩٥٥ (تەمەن ٦٨–٦٩) دژپێڵ، ئێرانی پەھلەوی |
نەتەوە | ئێرانی |
پارتی سیاسی | سەربەخۆ |
پیشە | سیاسەتوان • بەڕێوەبەری جێبەجێکار |
محەممەد موخبیر لە ساڵی ١٩٥٥ لە دژپێڵ لەدایک بوو.[5] ئەو ھەروەھا دکتۆرای بەڕێوەبەرایەتی ھەیە.[6] موخبیر پێش وەرگرتنی دکتۆرا، ماستەری بەڕێوەبەرایەتی ھەبوو.[7]
یەکێتیی ئەورووپا لە تەممووزی ٢٠١٠، محەممەد موخبیری (سەرۆکی ئەوکاتی بارەگای جێبەجێکاری) لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەسان و ڕێکخراوەکان خستە ناو پێڕستی گەمارۆکان، ئەوەش بەھۆی دەستتێوەردان لە بابەتی «چالاکییە ئەتۆمییەکان یان مووشەکە بالیستیکەکان». ئەو دوای دوو ساڵان، گەمارۆکانی لەسەر لابردرا.[8]
وەزارەتی داراییی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، موخبیری گەمارۆ دا و خستیە ناو پێڕستی «شارۆمەندە تایبەتە ھەڵبژێردراوەکان» (ئێس دی ئێن).[9][10][11]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.