بارەگای جێبەجێکاری فەرمان ئیمام (بە فارسی: ستاد اجرایی فرمان امام) ڕێکخراوێکی حکومی و نیمچە حکومی ئێرانە[1] کە لەژێر کۆنترۆڵی سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیدا کاردەکات. بارەگای جێبەجێکردن لە ساڵی ١٩٨٩ بە فەرمانی ڕوحوڵڵا خومەینی دامەزراوە. ئەم بارەگایە لە ھەزاران زەوی و موڵکی دەستبەسەرداگیراو لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران دروست کراوە. توێژینەوەکانی ڕۆیتەرز دەریان خستووە کە ڕێکخراوەکە بناغەی خۆی لەسەر «دەستبەسەرداگرتنی سیستماتیکی و ڕێکخراو لە ھەزاران زەوی و موڵکی سەر بە ئێرانییە ئاسایییەکان» بنیات ناوە، ھەروەھا دەستی بەسەر موڵک و ماڵی ئەندامانی کەمینە ئایینییەکان و بازرگانان و ئێرانییەکانی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتدا گرتووە.[2][3][4] ئەمڕۆش ئەم دامەزراوەیە بەردەوامە لە دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی زیندانیانی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و گەندەڵکاران و ھەروەھا لە بواری بەڕێوەبردنی ئەو سەروەت و سامانانەشدا کاردەکات.[5][6][7] لە ساڵی ٢٠١٣ ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، سەروەت و سامانی بارەگای جێبەجێکردن ٩٥ ملیار دۆلار بووە.[5][8]خومەینی سەرەتا فەرمانی بە سێ لە یاریدەدەرەکانی کرد کە ئاگاداری ئەو موڵکە دەستبەسەرداگیراوانە بن و بەسەر خێرخوازیدا دابەشی بکەن؛ بەڵام لە سەردەمی خامنەیی ئەم ڕێکخراوە موڵک و ماڵی بۆ خۆی دەستکەوتووە.[9] ئەم ڕێکخراوە بووەتە ناوەندی سەرەکی دەسەڵاتی ئابووری لە ئێراندا. سەروەت و سامانەکانی بریتین لە بڕێکی زۆر لە خانووبەرە و ٣٧ کۆمپانیا کە نزیکەی ھەموو کەرتەکانی پیشەسازی ئێران دەگرێتەوە، لەوانەش دارایی، نەوت و پەیوەندییەکان. لەکاتێکدا حسابەکانی (پەیوەندیدار بە سپیکردنەوەی پارە) تەنانەت بۆ پەرلەمانی ئەنجومەنی ئیسلامی ئێرانیش نھێنین. خەمڵاندنێکی ڕۆیتەرز لە ساڵی ٢٠١٣دا کۆی سەروەت و سامانی بارەگا سەرەکییەکە بە ٩٥ ملیار دۆلار (کە نزیکەی ٥٢ ملیار دۆلار لە خانووبەرە و ٤٣ ملیار دۆلار لە سامانی کۆمپانیاکان دەگرێتەوە).
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.