کۆمکاری عەرەبی
ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی / From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمکاری عەرەبی یان یەکێتیی وڵاتانی عەرەبی (بە عەرەبی: جامعة الدول العربية) بریتیە لە ڕێکخراوێکی ھەرێمی کە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی لە ئاسیا و ئەفریقا تێیدا ئەندامن. ھەریەکەیان واژوویان لەسەر دەستورێک کردووە کە کۆیان دەکاتەوە لەسەر پرسە ئابووری و پەیوەندیە بازرگانی و کۆمەڵایەتیەکان و درووستکردنی ھەماهەنگی لەبارەی چارەسەریەکانی پرسی ڕەگەز و گۆڕینەوەی بەڵگەنامەکان و پاسپۆرت و ھەماهەنگی پزیشکی و ڕووداوە جۆراوجۆرەکان. بارەگای ھەمیشەیی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرەی پایتەختی میسرە (توونس لە ١٩٧٩ تاوەکو ١٩٩٠) سەرۆکی ئێستای کۆمکاریەکە ئەحمەد ئەبو غەیزە. تێکرای ئەو ڕووبەرەی کە کۆمکارەکە دەسەڵاتی بەسەردا دەشکێت ١٣،٩٥٣،٠٤١ کم دووجایە، لەم ڕووبەرە ٣٣٩،٥١٠،٥٣٥ کەس دەژین (سەرژمێری ٢٠٠٧)، تێکرای ڕووبەری سەرجەم وڵاتانی عەرەبی بە دووەم گەورەترین ناوچە دادەنرێت ئەمەش دوای رووبەری ڕووسیایە، و لەدوای چین و ھیند و یەکێتیی ئەورووپا بە چوارەم جەنجاڵترین ناوچەی جیھان ھەژمار دەکرێت.
ناوەندی کارگێڕی و | ||
جۆر | ڕێکخراوی ناوچەیی | |
ئەندامەکان | ||
یاسادانەر | پەرلەمانی عەرەبی | |
---|---|---|
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١٦ | |
- | سەرجەم | ٦٫٥$ تریلیۆن (چوارەم) |
- | سەرانە | ٩٫٣٠٠$ |
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١١ | |
- | سەرجەم | ٣٫٥$ تریلیۆن |
- | سەرانە | ٤٫٢٠٠$ |
کۆمکاری عەرەبی چەندین ئاسانکاری کردووە لەڕێگای بەرنامەی ڕامیاری و ئابووری و کۆمەڵایەتی و زانستی و کەلتوری لەپێناو پەرەسەندن و پێشکەوتنی وڵاتانی عەرەبی، ئەم بەرنامانەش لەڕێگای چەندین دامەزراوەوە ئەنجام داوە وەک ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری و زانست و ھەروەها ئەنجومەنی یەکگرتووی ئابووری عەرەبی. کۆمکاری عەرەبی بووەتە سەکۆیەک بۆ ھەماهەنگی لە ھەڵوێستە سیاسی و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی، وەک ناکۆکی و قەیرانی لوبنان لە ١٩٥٨، هەروەها کۆمکارەکە بەڵگەنامەی پێویست کۆدەکاتەوە و دەیانخاتە ڕوو بۆ سەرجەم وڵاتانی عەرەبی لەبوارەکانی بازرگانی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تاکوو ببێتە ھاندەرێک بۆ ڕەچاوکردنی بارودۆخی یەکتر و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانیان، یەکێک لە بەڵگەنامە ھەرە گرنگەکانی ئەم ڕێکخراوە بەڵگەنامەی «کاری ئابووری هاوبەشی عەرەبی» بوو کە بووە بنەمایەک بۆ پەرەسەندنی ئابووری سەرجەم وڵاتانی ئەندام.
بۆ ھەریەک لە وڵاتانی ئەندام تەنیا مافی یەک دەنگیان هەیە لە ئەنجومەنی کۆمکارییەکە، ھەندێک لەو بریارانەی کە سەرجەم وڵاتانی ئەندام ناچار دەکات پەیوەست بن بەپێی دانیشتنی ١٩٤٥، کە بریتین لە؛
- تۆکمەکردن و هاوبەشکردنی زیاتری بەرنامە ئابووری و سیاسی و کەلتوری و کۆمەڵایەتیەکان لەنێوان وڵاتانی ئەندام.
- ناوبژیوانی بێ لایەنانە لەکاتی ھەبوونی ناکۆکی لەنێوان دوو وڵاتی ئەندام.
- ئەو وڵاتانەی کە واژوویان کردووە لەسەر ڕێککەوتنی ھاوبەشی بەرگری و ھاوکاری ئابووری (١٣ی نیسانی ١٩٥٠) ئەوە ناچاریان دەکات پێیوە پەیوەست بن.
کۆمکاری عەرەبی ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی بینیوە لە چاککردن و یەکگرتووکردنی پەیڕەوی خوێندن و یەک پەروەردەیی ژن و منداڵی عەرەبی. ھەروەها یەکجۆرکردنی کەلتور و بەرنامەی وەرزشی و گەنجان. ڕێکخستنی زمانی عەرەبی و شێوەزاری قوڕەیشی لە ڕاگەیاند و فیلم و بەرنامە وەرگێردراوەکان لە گشت بوارەکان. ئەنجامدانی ھەڵمەتی نەخوێندەواری و پاراستنی خاوەنداریەتی ھزری و داتاشینی وشەی عەرەبی ھاوچەرخ و ناچارکردنی سەرجەم وڵاتانی ئەندام لەبەکارهێنانیان لەسەرجەم دامەزراوە پەروەردەیی و میرییەکان. کۆمکارییەکە ھانی وڵاتانی ئەندام دەدات لە ھاوکاریکردن و گۆڕینەوەی زانیاری ئەمنی و نەھێشتنی تاوان، ڕێگری کردن لە بازرگانی ماددەی ھۆشبەر، مافی کرێکاری و دەستی کار لەنێوان وڵاتانی عەرەبی.