مێژووی جووەکان لە کوردستان
تێڕوانینێکی گشتیی مێژوویی گەلی جولەکە لە کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
جووە کوردەکان یان کوردە جووەکان یان جووە کوردستانییەکان (بە عیبری: יהודי כורדיסטן؛ یەھودیی کوردستان؛ جووەکانی کوردستان، بە ئارامی: אנשא דידנ؛ ناشی ددن) سەر بە کۆمەڵگا دێرینەکانی جووە ڕۆژھەڵاتییەکانن، نیشتەجێی ئەو ھەرێمەی باکووری مێزۆپۆتامیان کە بە کوردستان ناسراوە. کلتور و جلوبەرگیان ھاوشیوەی کوردە موسوڵمان و ئاشوورییە کریستیانەکان دەچێ کە ھاوسێیانن. جووەکانی کوردستان وەک کۆمەڵگای ڕەگەزی داخراو دەژیان ھەتا کۆچکردنیان بۆ ئیسرائیل لە ١٩٤٠کان و سەرەتای ١٩٥٠کاندا. کوردە جووەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ئارامیان بەکاردەھێنا و ھەندێکیان زاراوەکانی کوردی دەدوان. بۆ نموونە، لە کوردستانی عیراقدا، بە ھەردوو زمانی ئارامی و زاراوەی کورمانجی دەدوان. دوای ھاتنیان بۆ ئیسرائیل ئەوانەی کورمانجی دەدوان گۆڕییان بۆ ئارامی. لە ئەمڕۆدا، زۆرینەی جووە کوردەکان و نەوەکانیان لە ئیسرائیل دەژین.
| |
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |
---|---|
٢٠٠٬٠٠٠+ | |
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |
ئیسرائیل | ٢٠٠٬٠٠٠–٥٠٠٬٠٠٠[1][2][3][4][5][6][7] |
ئێران | ٣٠٠ |
سووریا | ١٠٠ |
عێراق | ٥٠ |
زمانەکان | |
زمانی عیبری و زاراوەی ناوخۆیی ئارامیی نوێی باکووری ڕۆژھەڵات زمانی زگماکییان بووە لە کوردستان و زمانی زگماکی وەچە کۆنەکانە لە ئەمڕۆدا. نەوە نوێکان لە ئەمڕۆدا بە زمانی نیشتیمانی ڕەسەنیان دەدوێن، لەگەڵ عیبری میزراحی و کوردی و زاراوەکانی ئازەری (لە ئێران).[8] | |
ئایین | |
ئایینی جوولەکە | |
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |
گرووپی جووی تر (میزراحی، سفاردی، ئاشکنازی، ھتد) |