![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/0c/Mamasani_County_Location_Map_%25282022%2529.svg/langckb-640px-Mamasani_County_Location_Map_%25282022%2529.svg.png&w=640&q=50)
شارستانی مەمەسنی
From Wikipedia, the free encyclopedia
شارستانی مەمەسنی (بە فارسی: شھرستان مَمَسَنی، بە ئینگلیزی: Kazerun County) یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای فارس، لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران.[1] ناوەندی ئەم شارستانە شارۆچکەی نوورابادە.[2][3]
شارستانی مەمەسنی | |
---|---|
شھرستان مَمَسَنی - Mamasani County | |
![]() | |
وڵات | ![]() ![]() |
پارێزگا | پارێزگای فارس |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١١٧٥٢٧ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (لوڕی) |
• ئایین | ئیسلام(شیعە)، یارسان |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | فەرمانداری کازیرون |
شارستانی مەمەسنی لە ڕووی جوگرافییەوە لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران و ڕۆژئاوای پارێزگای فارس ھەڵکەوتووە. بەپێی ئەو سەرژمێرییەی کە لە ساڵی ٢٠١٦دا ئەنجامدراوە ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارستانە یەکسانە بە ١١٧ ھەزار و ٥٢٧ کەس.[4]
ئەو ناوچەیەی مەمەسنی تیایدا دامەزرا، سەرەتا سەرنجی ئەو ھۆزانە درا کە بەھۆی بوونی لەوەڕگەی دەوڵەمەندەوە بژێوی ژیانیان لەسەر بنەمای کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ھەبوو.
خەڵکی ئەم شارستانە خەڵکی لوڕن.[5] لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ دۆزینەوەی سامانی نەوت لە ناوچەی مەمەسنی، ئەم شارستانە زیاتر گرنگی پێدرا.[6] کشتوکاڵ لە دێرزەمانەوە تا ئەمڕۆ جێگەی سەرنجی خەڵکی مەمەسنی بووە. بوونی بینای ھەخامەنی لیدۆما لەم شارستانەدا کە تەمەنی پێنج ھەزار ساڵە.[7] ھەروەھا ھەبوونی چەندین بینای مێژوویی ئاماژەیە بۆ مێژووی دەوڵەمەندی ئەم ناوچەیە.[8]