![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a3/Ilam-DSh.png/640px-Ilam-DSh.png&w=640&q=50)
شارستانی دەڕەشار
یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
شارستانی دەڕەشار (بە کوردیی باشووری: درێشار، بە فارسی: شهرستان دره شهر) یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی ئەم شارستانە، شاری دەڕەشارە و بەپێی سەرژمێری ساڵی٢٠٠٦، ژمارەی دانیشتووانی ٥٦٬٣٤٦ کەس لە ١١٬٤٨٧ بنەماڵە بووە. ئەم شارستانە بۆ دوو بەش دابەش کراوە: بەشی ناوەندی، بەشی ماژین. ھەروەھا دوو شاری ھەیە: دەڕەشار و ماژین.