حیزبوڵڵای لوبنان
From Wikipedia, the free encyclopedia
حیزبوللای لوبنان (بە عەرەبی: حزب الله، لاتینی: Ḥizbu 'llāh, وەرگێڕانی دەقاودەق: 'حیزبی خودا') پارتێکی سیاسیی و گرووپی چەکداری ئیسلامیی شیعەیە لە لوبنان.[30][31] باڵی میلیشیایی حیزبوللا دەستەی جیھادە.[32]و باڵی سیاسیی لە پەرلەمانی لوبنان وەفاداری بۆ بەرەی بەرگرییە. حەسەن نەسروڵڵا لەوەتەی مردنی عەباس موسەوی لە ١٩٩٢، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانە. گرووپەکە لەگەڵ باڵی سەربازیی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل، کەنەدا و لووتکەی عەرەبی،[33] ڕێکخراوێکی تیرۆریست ڕەچاو دەکرێت. ھەروەھا ئەنجومەنی ھاوکاری کەنداو،[34][35] شانشینی یەکگرتوو،[36][37] ئوسترالیا، ئەڵمانیا، ئەرژەنتین، ھۆلەند، پاراگوای، کۆلۆمبیا، ھۆندووراس[38] و یەکێتیی ئەورووپا تەنھا باڵی سەربازیی حیزبوللایان قەدەغە کرد.
حیزبوللای لوبنان حزب الله Ḥizbu 'llāh | |
---|---|
سکرتێری گشتی | حەسەن نەسروڵڵا |
دروشم | بە عەرەبی: فَإِنَّ حِزْبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلْغَالِبُونَ «ھەر کۆمەڵ و دەستەو تاقمی خوا، زاڵ و سەرکەوتوون » |
دامەزرا لە | ١٩٨٥؛ ٣٩ ساڵ لەمەوپێش (١٩٨٥) (فەرمی) |
پێگە سەرەکییەکان | بەیروت، لوبنان |
باڵی یەکەم | وەفاداری بۆ بەرەی بەرگری |
باڵی دووھەم | لیواکانی بەرگریی لوبنان |
ئایین | شیعە |
ڕەنگە فەرمییەکان |
|
ماڵپەڕ | |
www.moqawama.org |
حیزبوڵڵای لوبنان | |
---|---|
بەشدار لە مەبەستی سەرەکی لە شەڕ لەگەڵ تیرۆر | |
ساڵانی چالاکیی | ١٩٨٥ – ئێستا |
گرووپەکان |
|
شوێنگەسەرەکییەکان | لوبنان |
ھێز | ٢٠٬٠٠٠ بۆ ٥٠٬٠٠٠ |
ھاوپەیمانان | دەوڵەتانی ھاوپەیمان :
ھاوپەیمانانی نا دەوڵەت:
|
دوژمنان | دەوڵەتانی دژبەر :
Suprastate organizations opponents:
Non-state opponents: |
حیزبوڵڵای لوبنان لە دوای شەڕی لوبنان لە ساڵی ١٩٨٢ لەلایەن پیاوانی ئایینی لوبنانی کە لە نەجەف خوێندنیان کردبوو، دامەزرا. ئەو مۆدێلەیان وەرگرت کە ڕووحوڵڵا خومەینی دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ دای نابوو و دامەزرێنەرانی ئەو حیزبە «حیزبوڵڵا»یان وەک ناوێک وەرگرت کە خومەینی ھەڵیبژاردبوو.[39] ئەم ڕێکخراوە بە پشتیوانی ١٥٠٠ ڕاھێنەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی[40]و کۆکردنەوەی گرووپە شیعەکانی جۆراوجۆرەکانی لوبنان بۆ ڕێکخراوێکی یەکگرتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری ئیسرائیل لە باشووری لوبنان پێک ھات.[41][42][43][44]