حاجی قادری کۆیی
From Wikipedia, the free encyclopedia
حاجی قادری کۆیی (١٨١٧-١٨٩٧) شاعیر و بیرمەندێکی بەناوبانگ و نەتەوەخوازی کورد بوو. ماوەیەکی درێژ لە ئەستەمبوڵ پایتەختی عوسمانی ژیاوە و بە ھۆی نەبوونی ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی و نەخوێندەواریی کوردانی ئەو سەردەمە ڕووی کردووەتە ھۆنراوە و بیروبۆچوونە سیاسییەکانی بە شیعر نووسیوە. حاجی کاریگەری زۆری لەسەر بڕێک لە شاعیران و نووسەرانی پاش خۆی وەک عەبدوڵڵا پەشێو بووە. حاجی قادر سە رە ڕای دەست نیشانکردنی دەردو ئازارەکانی کورد ، زۆر جاریش هەوڵی داوە چارەیان بۆ بدۆزێتەوە ، بۆ نمونە :
- حاجی دەردێکی کوشندەی لای کورد دەست نیشان کردوە کە دوبەرەکی و ناتەبایی و دژمنایەتی کردنی یەکترە ، دەرمانیش لای ئەو تەنها هەر ڕێکەوتن و یەک ڕیزییە .
تاڕێک نەکەون قەبیلی ئەکراد هەروا دەبنە خەرابە ئاباد .
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
- حاجی ، دوژمنی سەرەکی دەست نیشان کردووە کە تەماحکارو داگیرکارانی کوردستاننن ، بۆ ڕوبەڕوبوتەوەی ئەو دوژمنەش چەکی چارەسەر داناوە، چونکە وادیارە ئەوکاتش زمانی سەردەم چەک بووە .
صەلاحی ئێوە ئیستێکە سیلاحە تەماعی گەورەیی بێ چەک نەکەن نەک
- لە هموی گرنگتر ئوەیە ، حاجی وەک هەر ڕووناکبیرێکی تازە ، زانست و چەکی ، پێکەوە کردوون مەرجی سەرەکی و بنەڕەت بۆ خەبات و بەگژداچوونەوەی دوژمن ، بۆیە دەڵێت ؟
بەشیرو خامە دەوڵەت پایەدارە ئەمن خامەم هەیە، شیر نادیارە
- لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە حاجی پێی وابووە کە پێویستە گەل بە دەوری سەرکردەیێک کۆ ببێتەوەو ئەو سەرکردەیە وەک ڕابەر و پێشڕەوی خەباتی نەتەوەیی میللەت لە دەوری خۆیدا گردکاتەوە بەرەو ئامانج بیان بات .