گەل
From Wikipedia, the free encyclopedia
گەل یا خەڵک بە کۆی چەن کەس ئەوترێ کە (وەک چۆن لە قەوم و میللەتیشدا وایە) وەکو تەڤاھییەک ڕەچاو بکرێن. بۆ نموونە گەلی عەرەب داگری ھەموو عەرەبەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە لە وڵاتە جیاجیاکاندا. گەلێ کە سەر بە وڵات یان دەوڵەتێکی تایبەت بێ نەتەوە یان میللەتی پێ ئەوترێ، و گەلێکیش کە تاکەکانی یەک ڕەچەڵەک یان یەک کولتوور یان یەک ئایینیان بێ قەوم[kurdish-alpha 1] یان گرووپی ڕەگەزی پێ ئەوترێ.