![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f8/Flag_of_Jaish_al-Adl.svg/langckb-640px-Flag_of_Jaish_al-Adl.svg.png&w=640&q=50)
جەیشولعەدل
From Wikipedia, the free encyclopedia
جەیشولعەدل، یان جەیش ئەلعەدل[1] (بە عەرەبی: جيش العدل، واتا: سوپای دادپەروەری؛ بەلوچی: جئیش الئدل)، ڕێکخراوێکی چەکداری سوننە و جوداخوازی بەلوچییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران چالاکییەکانی ئەنجام دەدات، کە تێیدا چڕبوونەوەیەکی بەرچاوی بەلوچییە سوننەکان لەو ناوچەیە بوونی ھەیە، ھەروەھا سنووری لەگەڵ پاکستاندا ھەیە.[2][3]
جەیشولعەدل | |
---|---|
![]() ئاڵای جەیشولعەدل | |
ماوەی چالاكی | ٢٠١٢‒ئێستا |
سەرکردە | سەڵاحەددین فارووقی |
ناوچەکانی چالاکی | ![]() ![]() |
ئایدۆلۆژیا | ناسیۆنالیزمی بەلۆچی جیاخوازی دژە ئێرانیبوون دژە‒خومەینیزم |
دۆخ | چالاک |
ئەم گرووپە بەرپرسیارێتی خۆی لە چەند ھێرشێک بۆ سەر ھێزی سەربازی لە ئێران گرتووەتە ئەستۆ.[4] گرووپەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە گرووپێکی جوداخوازە و خەبات بۆ سەربەخۆیی پارێزگای سیستان و بەلۆچستان و مافی زیاتری خەڵکی بەلوچ دەکەن.[5][6] ھەروەھا ئەم گرووپە پەیوەندیی لەگەڵ ئەنسارولفورقان ھەیە، کە گرووپێکی تری چەکداری سوننەی بەلووچە، و لە ئێران چالاکی دەکەن. سەڵاحەددین فاروقی سەرۆکی ئێستای جەیشولعەدلە؛ براکەشی ئەمیر ناروویی لەلایەن تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان کوژرا.