خومەینیزم (بە فارسی: خمینیسم) ئاماژەیە بۆ بیرۆکە سیاسی و ئایینییەکانی ڕووحوڵڵا خومەینی، ڕێبەری ئێران و سەرکردەی شۆڕشی ١٩٧٩. خومەینیزم دەتوانێت ئاماژە بە ئایدیۆلۆژیای ئەو چینە لە ڕۆحانییانە بێت کە حوکمڕانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکوومەتیان کردووە و دامەزرێنەرەکەی خومەینییە. ھەروەھا دەتوانرێت بۆ ئاماژەکردن بێت بە توندڕەوبوونی شیعەکانی دوانزە ئیمام لە ئێران، عێراق، لوبنان، ئەفغانستان،[1] پاکستان،[2] عەرەبستانی سعوودی[3] و ئەفریقا.[4] وشەی خومەینیست و خومەینیستەکان کە لە خومەینیزمەوە وەرگیراون، بۆ پێناسەکردنی دەسەڵاتداران و کاربەدەستانی ئێران و جیاکردنەوەیان لە پیاوانی ئایینیی ئاساییی شیعە بەکاردێت.[5][6]

Thumb
خومەینی لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.