![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/9/94/Newroz_Sport_Club.jpg/640px-Newroz_Sport_Club.jpg&w=640&q=50)
یانەی وەرزشیی نەورۆز
یانەیەکی وەرزشیی کوردی / From Wikipedia, the free encyclopedia
یانەی وەرزشیی نەورۆز یانەیەکی تۆپی پێی پیشەگەری کوردستانە، لە ساڵی ١٩٩٤دا دامەزراوە. یانەکە لە خولی ئەستێرەکانیی عێراق یاری دەکات، و ناوەندەکەی لە شاری سلێمانییە. ساڵی ٢٠٢١ بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا توانی بگاتە خولی ئەستێرەکانیی عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوایین گەڕی خولی پلە یەکەکانی عێراق لە یانەی جنسییەی بردەوە، بە گۆڵیکی بێ بەرامبەر. لە وەرزی ٢٠٢١–٢٠٢٢ دەبێتە یەکێک لە یانە نایابەکانی عێراق، یانەی نەورۆز دووەم یانەی شاری سلێمانییە کە بەشداری خولی نایابی عێراقی کردبێت.[1][2][3]
زانیاریی خێرا ناوی تەواو, نازناو ...
![]() لۆگۆی یانەی وەرزشی نەورۆز | |||
ناوی تەواو | یانەی وەرزشیی تۆپی پێی نەورۆز | ||
---|---|---|---|
نازناو | شانازیی سلێمانی | ||
ناوی کورتکراوە | نەورۆز | ||
دامەزراندن | ١٩٩٤؛ ٣٠ ساڵ لەمەوپێش (١٩٩٤) | ||
زەوی | یاریگای سلێمانی و یاریگای نێودەوڵەتیی نەورۆز | ||
پانتایی | یاریگای سلێمانی: ١٥٫٠٠٠ یاریگای نێودەوڵەتیی نەورۆز: ١٤٫٥٠٠ | ||
خاوەنی یانە | لاھور تاڵەبانی | ||
بەڕێوەبەر | نزار مەحرووس | ||
خول | خولی نایابی کوردستان (پێشتر) خولی ئەستێرەکانی عێراق | ||
دووەم | |||
|
دایخە
یانەی وەرزشیی نەورۆز لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو یانەی ئەزمەڕ و کەمال سەلیم دامەزرا، کە پێشتر لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزراون و ئێستا یەکێکە لە یانە بەھێزەکانی کوردستان و عێراق.[4]