یاریی کۆتاییی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠
From Wikipedia, the free encyclopedia
یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠ یارییەکی تۆپی پێ بوو لە ١١ی تەمووزی ٢٠٢١ لە یاریگای وێمبلی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە نێوان ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا بەڕێوەچوو ، دوای ئەوەی توانیان سەرجەم قۆناغەکانی پاڵاوانێتیەکە بە سەرکەوتووی تەواو بکەن بگەنە یاری کۆتایی .[4][5] لە بنەڕەتدا بڕیار بوو لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت، بەڵام لەگەڵ سەرجەم یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩ لە ئەوروپا دواخرابوو.
ڕێکخراوە لەلایەن | جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
| |||||||
دوای کاتی زۆرکراو ئیتاڵیا لە ڕێگای لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٣-٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنا | |||||||
ڕێکەوت | ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (2021-07-11) | ||||||
شوێن | یاریگای وێمبلی، لەندەن | ||||||
پیاوی یارییەکە | لیۆناردۆ بۆنۆچی (ئیتالیا)[1] | ||||||
ناوبژیوان | بیۆرن کۆیبەرز (ھۆڵەندا)[2] | ||||||
ھاندەر | 67,173[3] | ||||||
← ٢٠٢٤ ٢٠١٦ → |
لە بەردەم ٦٧ ھەزار و ١٧٣ کەسدا ، وەبینەری یارییەکە کە ٣٢٨ ملیۆن کەس بوو لەسەرتاسەری جیھان، ئیتاڵیا بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی پاڵاوانیەتیەکە دوای ئەوەی لە ڕێگای لێدانەیەکلایکەرەوەکان بە ئەنجامی (٢-٣)لە ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای بردەوە کە یارییەکە لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا بە ئەنجامی (١-١) کۆتایی هات .لە خولەکی دووەمی یارییەکەدا لۆک شاو یاریزانی ئینگلتەرا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، کە خێراترین گۆڵ بوو کە تا ئێستا لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپادا تۆمارکرابێت، بەڵام لە خولەکی "٦٦" لیۆناردۆ بۆنۆچی کە دواتریش وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا بەتۆمارکردنی گۆڵێک ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. ئینگلتەرا لە لێدانەیەکلایکەرەوەکان بە ئەنجامی ٢-١ پێشکەوت بوو بەڵام لە دواتردا سێ لێدانی کۆتاییان لەدەست دا بەو شێوەیەوە ئێستاڵیا کەڕەیەوە و توانی یارییەکە بباتەوە بە ئەنجامی ٣-٢.
ئەمە یەکەم نازناوی گەورەی ئیتاڵیا بوو لە دوای جامی جیھانی ٢٠٠٦ و یەکەم نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بوو لە دوای ساڵی ١٩٦٨ کە لەسەر خاکی خۆیان نازناوەکەیان بردەوە . بووە دووەم وڵات دوای ھەڵبژاردەی فەڕەنسا خاوەنی دوو نازناوی ئەم پاڵەوانێتیە بێت .ئینگلتەرا بووە سێیەم وڵات لە سەدەی بیست و یەکەمدا کە لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئەوروپادا لەسەر خاکی خۆی یاری کۆتایی بدۆڕێنێت دوای پورتوگال لە ساڵی ٢٠٠٤ و فەرەنسا لە ساڵی ٢٠١٦.
دوای یارییەکە (مارکۆس ڕاشفۆرد، جەیدن سانچۆ و بوکایۆ ساکا) یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە سۆشیال میدیا تووشی ھێرشی نژادپەرستانەی ھاندەران بوونەوە بەھۆی لەدەستدانی لێدانەیەکلایکەرەوەکان.