بوکایۆ ساکا
یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی / From Wikipedia, the free encyclopedia
بووکایۆ ساکا (لەدایکبووی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٠١)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئینگلیزییە و وەک یاریزانی باڵی ڕاست،[1] , ناوەڕاست، و ھەندێکاتیش وەک یاریزانی ھێلی بەرگریکار[2]یاریی بۆ یانەی ئارسناڵی لە خولی پرێمیەرلیگ و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکات. بە یەکێک لە باشترین یاریزانە لاوەکانی جیھان دادەنرێت.[3][4][5][6][7][8]ساکا تەواوی یارییەکانی خۆیی لە تیپی یانەی ئارسناڵ ئەنجامداوە، لەگەڵیدا جامی یەکێتیی ئینگلتەرا و قەڵغانی یەکێتیی ئینگلتەرای بەدەستھێناوە. دوای وەرزەکانی ٢٠٢٠–٢١ و ٢٠٢١–٢٢، وەک باشترین یاریزانی ئەو وەرزەی ئارسناڵ دەستنیشانکرا.[9]ساکا بانگێشتی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرا لە تیمەکانی ئینگلتەرا. پێش ئەوەی یەکەم یاریی خۆی بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی وڵاتەکەی ئەنجام بدات لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، ھەروەھا بەشێک بوو لە پێکھاتەی ئینگلتەرا لە یۆرۆی ٢٠٢٠، ھەروەھا نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کرد لە جامی جیھانیی ٢٠٢٢.
بوکایۆ ساکا | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Bukayo Saka | |
لەدایکبوون | (٢٠٠١-٠٩-٠٥) ٥ی ئەیلوولی ٢٠٠١ (تەمەن ٢٢ ساڵ) Ealing، شانشینی یەکگرتوو |
وڵاتی وەرزش | ئینگلتەرا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Bukayo Ayoyinka Temidayo Saka |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
بواری کار | تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | winger |
پەروەردە | Greenford High School |
شوێنی کار | لەندەن |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١٨ |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ |