ھەزارە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەزارە (ھەزارەگی: ئازرە) یەکێکن لە نەتەوەکانی ئەفغانستان و بە ھەزارەگی دەدوێن کە شێوەزارێکی زمانی دەری/فارسییە. ھەزارەکان یەکێکن لە گەورەترین نەتەوەکانی ئەفغانستان[1] و زیاتر لە ناوچەکانی «ھەزارەجات»یان «ھەزارستان» دەژین لە ناوەندی ئەفغانستان. تێکڕای ژمارەی ھەزارەکان نزیکەی ھەشت ملیۆنە لە جیھاندا[2] کە زیاتر لە چوار ملیۆنیان لە ئەفغانستانن[3] و ملیۆن و نیوێکیان لە پاکستانن ھەروەھا پێنج سەد ھەزار لە خەڵکی ھەزارە لە دەوڵەتی ئێراندا ھەن بەھۆی کارکردن و بەشێکیان بەھۆی ئەوەی سەربازی ئێرانن لە شەڕی ناوخۆی سووریا بەشداری دەکەن.[4]