پارێزەر و بازرگانی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
هانتەر بایدن (بە ئینگلیزی: Hunter Biden) ناوی تەواوی ڕۆبێرت هانتەر بایدن لەدایکبووی ٤ی شوباتی ١٩٧٠یەو پارێزەر و بازرگان و هونەرمەندی ئەمریکییە. هەروەها سەرۆکی سندوقی پاراستن و وەبەرهێنەری سندوقی سەرمایەی مەترسی و سندوقی پشکی تایبەت بووە. پێشتر وەک بانکدار و لۆبیست و نوێنەری یاسایی بۆ کۆمپانیاکانی لۆبیکردن کاری کردووە.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
هانتەر بایدن کوڕی دووەمی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و هاوسەری یەکەمی نیلیا هانتەر بایدنە. لە ساڵی ١٩٧٢ کاتێک هانتەر بایدن تەمەنی دوو ساڵان بوو، ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی دایکی کە شۆفێری دەکرد و خوشکە یەک ساڵانەکەی بەناوی نائۆمی بە سەختی بریندار بوون.[1][2]
ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بابەتێکی لەسەر کۆمپیوتەرێکی لاپتۆپ بڵاوکردەوە کە هی هانتەر بایدن بووە. گوایە لاپتۆپەکە نزیکەی ١٢٩ هەزار ئیمەیڵ و مادەی تێدابووە لەسور گەندەڵی، بەڵام نیویۆرک پۆست هیچ بەڵگەیەکی نەخستە ڕوو. بۆیە دەزگاکانی دیکەی میدیا ڕەتیانکردەوە ئەو هەواڵە بڵاوبکەنەوە، بەهۆی ئەو نەبوونی سەرچاوە.[3] ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢دا بڵاویانکردەوە کە هەندێک لەو ئیمەیڵانەی لە کۆمپیوتەرەکەدا دۆزراونەتەوە ڕاستەقینەن.[4][5] بەشێک لە ڕەخنەگرانی خێزانی بایدن ڕایانگەیاندووە کە ناوەڕۆکی لاپتۆپەکە گەندەڵی باوکی هانتەر، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای ئاشکرا کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە دەرنەکەوتووە.[6] دواتر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، هانتەر بایدن لە ساڵی ٢٠١٩، لاپتۆپەکەی کە ئەپڵ بووە، لە دوکانێکی چاککردنەوە لە ویلایەتی دێلاوێر جێهێشتووە.[7]
ڕۆبێرت هانتەر بایدن لە ٤ی شوباتی ١٩٧٠ی لەدایک بووە.[8] دایکی هانتەر بایدن و نائۆمی خوشکە بچووکەکەی لە ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢ بەهۆی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لەدەستدا.[9][10]هەروەها بایدن و برا گەورەکەی بیو بە سەختی بریندار بوون بەڵام ڕزگاریان بووە. بیو چەندین ئێسکی شکاو لە کاتێکدا هانتەر کەللەسەری شکا و زەبرێکی سەخت بەر مێشکی کەوت.[11] هەردووکیان چەند مانگێک لە نەخۆشخانە بوون، کاتێک باوکیان لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٧٣ سوێندی یاسایی خوارد بۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا.[12][13][14][15] دواتر هانتەر و بیو هانی باوکیان دا بۆ ئەوەی جارێکی تر هاوسەرگیری بکاتەوە.[16]
هانتەر بایدن وەک باوک و براکەی لە قوتابخانەی ئامادەیی کاسۆلیکی ئەکادیمیای ئارچمێر لە شاری کلایمۆنت لە ویلایەتی دێلاوێر خوێندوویەتی.[17] لە ساڵی ١٩٩٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە مێژوو لە زانکۆی جۆرج تاون بەدەستهێناوە.[18] لە ماوەی ساڵی دوای تەواوکردنی کۆلێژ، وەک خۆبەخش لە کڵێسایەک لە شاری پۆرتلاند لە ویلایەتی ئۆریگۆن خزمەت دەکات و پاشان کاثلین بوهلی ناسی و لە ساڵی ١٩٩٣ هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد.[19] دوای ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێک لە سەنتەری یاسای زانکۆی جۆرج تاون خوێندوویەتی، گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی یاسای یێڵ و لە ساڵی ١٩٩٦ دەرچووە.[20]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.