![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/77/Breaking_Bad_logo.svg/langckb-640px-Breaking_Bad_logo.svg.png&w=640&q=50)
گۆڕانی خراپ
From Wikipedia, the free encyclopedia
گۆڕانی خراپ یان برێکینگ بەد (بە ئینگلیزی: Breaking Bad) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی دراما-تاوانی ئەمریکییە، لەلایەن ڤینس گیلیگان بەرھەم ھاتووە. زنجیرەکە لە کەناڵی «AMC»ی ئەمریکی پەخش کرا، یەکەم ئەڵقەی لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ بوو و دوایین ئەڵقەشی لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣.[1] زنجیرەکە باس لە مامۆستایەکی کیمیا دەکات بە ناوی واڵتەر وایت، کە بەھۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە دەچێتە نێو کاروباری ماددەی ھۆشبەر بە ھیوای ئەوەی پێش مردنی داھاتێک بۆ خێزانەکەی بەجێ بێڵێت.
![]() | |
چەشن | دراما تاوانکاری |
---|---|
پەرەپێدەر | کەناڵی AMC |
ئەکتەران | بڕایان کرانستن ئاڕۆن پۆل ئانا گەن دان نۆریس ئاڕ جەی میت |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٥ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٦٣ |
بەرھەمھێنەر(ان) | ڤینس گیلیگان ماڕک جۆنسن مایکڵ ماکلارین |
شوێنەکانی تۆمارکردن | ئەلبەکێرکی، نیو مەکسیکۆ |
ماوەی پەخش | ٤٢ خولەک |
تۆڕ | AMC |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ – ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ |
بەگشتی برێکینگ باد بە لای زۆربەی چاودێرانەوە بەھێزترین زنجیرە دادەنرێت. زنجیرەکە توانیویەتی ١٦ خەڵاتی ئێمی و ٨ خەڵاتی سەتەلایت و ٢ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە. لە ساڵی ٢٠١٣ زنجیرەکە ناوی چووە نێو پەرتووکی گینس بەھۆی ئەوەی بووە پڕبینەرترین زنجیرە لە مێژووی زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان.[2][3]
زنجیرەکە دوو بەرھەمی تری بەدوای خۆیدا ھێنا، یەکەمیان زنجیرەی واباشترە پەیوەندی بکەیت بە سۆڵ بوو، کە تێیدا باسی سەرکێشییەکانی پارێزەر سۆڵ گوودمان دەکات بەر لە ڕووداوەکانی گۆڕانی خراپ و دوای ڕووداوەکانی گۆڕانی خراپ. دووەمیشیان فیلمی ئێل کەمینۆ بوو، کە تێیدا باسی چارەنووسی جێسی پینکمن دەکات دوای کۆتاییھاتنی زنجیرەکە.