ئارۆن پۆل
ئه کته ری ئه مه ریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاڕۆن پۆڵ ستەرتێڤانت (لەدایکبووی ٢٧ی ئابی ١٩٧٩) ئەکتەرێکی ئەمریکییە. بەھۆی بینی ڕۆڵی (جێسی پینکمان) بەناوبانگ بوو لە زنجیرەی گۆڕانی خراپ، کە توانی چەندان خەڵاتی دیاریش بەوھۆیەوە بباتەوە لەنێویاندا خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار.
زانیاریی خێرا ئارۆن پۆڵAaron Paul, لەدایکبوون ...
ئارۆن پۆڵ Aaron Paul | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٧٩-٠٨-٢٧) ٢٧ی ئابی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٤ ساڵ) |
نیشتەجێی | ئەمریکا |
ناوەکانی تر | جێسی پینکمان |
پیشە | ئەکتەر، بەرھەمھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٩٨-ئێستا |
کارە ناودارەکان | زنجیرەی breaking bad |
باڵا | ١٧٣سم |
ئایین | کریستیان |
ھاوسەر | Lauren Parsekian |
مناڵ(ەکان) | ئەنابێڵ پۆڵ |
خەڵاتەکان | خاوەنی ١ خەڵاتی ئێمی (٢٠١٣) |
دایخە
پۆڵ سەرەتای دەرکەوتنی لە بەشی سێیەمی فیلمی (Mission Impossible III) بوو لەساڵی ٢٠٠٧، دواتر لەساڵی ٢٠١٤ ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی (Need For Speed) و فیلمی کۆمێدی ڕۆمانسی (A Long Way Down). ھەروەھا لە فیلمی (Exodus: Gods and Kings)یشدا ڕۆڵێکی لاوەکی ھەبوو. جگە لەمانەش ئاڕۆن دەنگی تۆد چاڤێز دەکات لە زنجیرەی کارتۆنی کۆمپانیای نێتفلیکس بەناوی (Bojack Horseman). واشبڕیارە ساڵی ٢٠١٦ لەپاڵ ئەکتەران وودی ھاریلسن و کەینت وینسلێت لە فیلمی سیانەی نۆدا ڕۆڵێکی سەرەکی ببینێ.