کۆمەڵکوژیی سەیفۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمەڵکوژیی سەیفۆ یان جینۆسایدی ئاشووری/سریانەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی جەنگیی بوون کە لەلایەن ھێزە سەربازی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە ئەنجامدراون، بە یارمەتی گروپی چەکداری نانیزامی کوردی ژێر فەرمانی ئەفسەرە تورکەکان، کە خەڵکی مەدەنی مەسیحی ئاشووری/سریان/کلدانییان کردبووە ئامانج . ئەم ئۆپەراسیۆنانە کە لە گەرمەو دوای جەنگی جیھانی یەکەمدا لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و ناوچە ھاوسنوورەکانی لەگەڵ وڵاتی فارس (دەوڵەتی قاجار) جێبەجێکران. [1] ، بوونە ھۆی کوژرانی سەدان ھەزار ئاشووری / سریانی / کلدانی و دەرپەڕاندنیان لە زێدی رەسەنی خۆیان لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی ئێستا.[2] زۆرێک لە زانا و توێژەران ئەم کوشتارە بە جینۆساید دەزانن، [3] [4] کە ھاوشێوەی جینۆسایدی ئەرمەنەکان و یۆنانیەکان ڕوویداوە. [5] [6] [7]
خەڵکی مەدەنی ئاشووری/سریان/کلدان دانیشتووی باکووری میزۆپۆتامیا (شارۆچکەکانی ئورفا, ماردین, و میدیات, ھەروەھا ناوچە گوندنشینەکانی ناوچەکانی تور-عابدین, ھەکاری، وان و بدلبس لە ، ولە ناوچەی سەڵماس و ورمێ لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەوە کوژران و راگوێزران، لە نێوان ساڵانی ١٩١٤ بۆ ١٩٢٠ ، ئەوانەی ھەڵاتن لە کوشتارەکان قورتار بوون، لەلایەن بەشێک لە ھۆزە عەرەبییەکانی بیایان ھێرشیان کرایە سەر. [6] جێێ سەرنجە کە دیانەکانی مووسڵ و باشووری کوردستان دووچاری کوشتنی بەکۆمەڵ نەبوون، ھەرچەندە لەو سەردەمەدا بەشێک بوون لە دەسەڵاتی عوسمانی.
ھیچ ئامارێکی ورد بۆ کۆی ژمارەی قوربانییەکان نییە، بەڵام توێژەران ژمارەی قوربانیانی سریانی/ئاشووری لە نێوان ٢٥٠ بۆ ٥٠٠ ھەزار کەس مەزەندە دەکەن. [8] [9] [10] [11] جگە لەم ژمارەیە، نزیکەی دوو ملیۆن ئەرمەنی و یۆنانی لە جینۆسایدی ھاوشێوەدا کوژراون کە بە جینۆسایدی ئەرمەن و جینۆسایدی یۆنان ناسراوە. [12] تورکیا بە فەرمی نکوڵی لەم کوشتارە دەکاو ھەوڵدەدات تاوانەکان بخاتە ئەستۆی سەرۆک ھۆزە کوردەکانی ئەوسا وەک ئەوەی لەگەڵ سمکۆ لە سەڵماس روویاندا [13] بەڵام ھەوڵەکان بۆ بە فەرمی ناساندنی جینۆسایدی ئاشوورییەکان لەلایەن ڕەوەندی ئاشووریی لە ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستی پێکردووە . چەند وڵاتێک، لەنێویاندا ئەمریکا ، دانیان بەوەدا ناوە کە ئاشوورییەکان لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا قوربانیی جینۆساید بوون، بەڵام تورکیا ڕەتیدەکاتەوە .
کۆمەڵکوژیی دەشتی ورمێ لە ئێران پاش ئەوە روویدا کە لەشکری رووسەکان کشانەوەو سوپای عوسمانییەکان لە مانگی یەکی ساڵی ١٩١٥ ورمێیان کۆنترۆڵ کرد . ھەندێک لە ھۆزی کوردی ورمێ ھێرشیان کردە سەر شار و ئاواییەکانی دەوروبەری و ئاشووریەکان کە یارمەنیدەری رووسەکان بوون، لە ترسی تۆڵەی کوردەکان، بە پەنایان برد بۆ قەشە ئەمریکاییەکانی ناەندی شار و لە ماڵەکان و کڵێساکانی خۆیان داڵدەیان دان، . لە ھاوینی ساڵی ١٩١٥ ئاشوورییەکانی ھەکاری پەنایان ھێنایە ورمێ و سەڵماس کە ھێزی سوپای رووسیای قەیسەری لێبوو، بەڵام ئاشووری/سریان/ کلدانەکانی وان، دیاربەکر، و... خەربووت دووچاری کوشتاری گەورە بوون [14] و ھاوکات بوو لەگەڵ کوشتاری ئەرمەن و یۆنانیەکان.