کوێستانی قەندیل (بە ئینگلیزی: Qandil Mountains) فیلمێکی دەرھێنەری کورد تەھا کەریمییە و بەرھەمی ساڵی ٢٠١٠یە. ئەم فیلمە درێژەدرامایە و یەکەمین فیلمی درێژی تەھا کەریمییە و دژی ئەو توندوتیژییە دەوەستێتەوە کە لە چیاکانی قەندیلدا تا ئەوپەڕی دەمارگیری لە خۆ گرتووە.
کوێستانی قەندیل | |
---|---|
دەرھێنەر | تەھا کەریمی |
بەرھەمھێنەر | بەڕێوبەرایەتی ھونەری سینەمای سلێمانی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان |
نووسەر | تەھا کەریمی |
ئەکتەران | قوتبەدین سادقی جومەرد قارەمان عەیندەدین مەریوانی لەمیا حوسێن |
دەرچوون | ٢٠٠١ |
ماوەی فیلم | ٩٥ خولەک |
زمان | کوردی |
فیلمەکە لە چەندین فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی بەشداربووە، ھەروەھا بۆتە براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە شازدەھەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئۆرێنسە لە ئیسپانیا.[1] لە فیستیڤاڵی فیلمی دیجیتاڵیی لە ھیندستان خەڵاتی باشترین فیلمی بردەوە.[2]
چیرۆک
چیاکانی قەندیل لە لایەن سوپای تورکی و ئێرانییەوە بۆردمان دەکرێن، دایکی ھەموو لایەک بە دوای کوڕ و کچە ونبووەکانیاندا دەگەڕێن، کاتێک سێ کۆنەھاوڕێ؛ شەماڵی دوعا، ڕەسوولی فرمێسک و عەینەدەینی دەف، لە کاتی خزمەتکردن و جێبەجێکردنی کاروبارەکانیاندا، حەز لە نەسرین، کە کچی مجێوری مزگەوتەکەیە، دەکەن، لە مزگەوت دەر دەکرێن. بەڵام ھەرگیز نەسرین لە یاد ناکەن و کاتێک ھەواڵی ونبوونی نەسرین لە چیاکانی قەندیلدا دەبیستن، بە دوایدا دەست بە گەڕان دەکەن. ئەمە چیرۆکی گەڕانی ئەوانە بە دوای خۆشەویستەکەیاندا.
ڕۆڵەکان
ئەو ئەکتەرانەی لە فیلمەکە بەشداربوون:[3]
- قوتبەدین سادقی
- جومەرد قارەمان
- عەیندەدین مەریوانی
- لەمیا حوسێن
- کامەران ڕەئووف (دەرکەوتنی تایبەتی)
- شەھێن ئەمینی
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.