![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/cf/Syria_Ethno-religious_composition..jpg/640px-Syria_Ethno-religious_composition..jpg&w=640&q=50)
کوردانی سووریا
كوردى سوريا / From Wikipedia, the free encyclopedia
کوردانی سووریا بەو خەڵکە دەوترێ کە لەدایکبوو یان نیشتەجێی سووریان و لە ڕەگەزی کوردن. کوردەکان گەورەترین کەمینەی ڕەگەزین لە سووریادا، داگری ٧٪ تا ١٠٪ ئاپۆرەی سووریا بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان.[1][2][3][4][5] ناوچە باکورییە کوردنشینەکان، بەشی گەورەی پارێزگای حەسەکە پێک دێنن. شارە سەرەکییەکان لەم دەڤەرەدا، قامیشلۆ و حەسەکەن. دەڤەرێکی تر بە ئاپۆرەیەکی زۆری کوردەوە کۆبانییە لە بەشی باکووریی سووریادا، نزیکی شارۆچکەی جەرابلوس و ھەروەھا شاری عەفرین و دەوروبەری لە لای سنوورەکانی تورکیادا. کوردانی سووریا تووشی ھەڵاواردنی بەردەوام و ئازار بوونەتەوە لەلایەن حوکوومەتەوە. کوردانێکی زۆر خوازیاری خۆبەڕێوبەری (ئۆتۆنومی) سیاسین، بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، وەکوو باشووری کوردستان، یان سەربەخۆیی ئاشکرا وەکوو بەشێکی کوردستان. لە شەڕی ناوخۆیی سووریا و ڕاپەڕینی ڕۆژاوادا کوردەکان ناوچەیەکی خۆبەڕێوبەرییان (خود حکومەتی) دامەزراندووە، ناسراو بە فێدراسیۆنی دێمۆکراتیکی باکووری سووریا یان ڕۆژاوای کوردستان.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/cf/Syria_Ethno-religious_composition..jpg/640px-Syria_Ethno-religious_composition..jpg)