![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/68/The_smallest_Palm_PDA_%252834651142366%2529.jpg/640px-The_smallest_Palm_PDA_%252834651142366%2529.jpg&w=640&q=50)
کاتژمێری زیرەک
From Wikipedia, the free encyclopedia
کاتژمێری زیرەک کۆمپیوتەرێکە لە شێوەی کاتژمێر ؛ کاتژمێرە زیرەکە مۆدێرنەکان شاشەیەکی دەسلێدانی لەخۆدەگرێت بۆ بەکارھێنانی ڕۆژانە، لە ھەمانکاتدا دەتوانرێ لەڕێی بەرنامەی مۆبایلە زیرەکەکان پەیوەندیدار و بەڕێوەببرێت و کۆنترۆڵ بکرێت، وەکو چاودێریکردنی ھەست و جوڵەکانی ڕۆژانە، بەڵام مۆدێلە نوێیەکان دەتوانن ئەرکە بنەڕەتییەکان ئەنجام بدەن، وەک حیسابکردن، گێڕانەوەی کاتی دیجیتاڵی، وەرگێڕان، و یاریکردن، کاتژمێرە زیرەکەکان کە زیاتر لە ساڵی ٢٠١٥ بەدواوە پەرەیانپێدرا کارایی گشتی زیاتریان ھەیە ھاوشێوەی مۆبایلە زیرەکەکان، لەوانە بەرنامەی تایبەت، سیستەمێکی کارپێکردن و پەیوەندی وایفای/بلوتوس، ھەندێک لە کاتژمێرە زیرەکەکان وەکو میدیا پلەیەرێکی گەورە کاردەکەن, لەگەڵ ڕادیۆی FM و پەخشکردنی فایلە دەنگی و ڤیدیۆییە دیجیتاڵییەکان لە ڕێگەی ھێدسێتی بلوتوزەوە . ھەندێک مۆدێل کە پێیان دەوترێت مۆبایلی کاتژمێر (یان کاتژمێری تەلەفۆن)، توانای پەیوەندیکردنیان ھەیە وەک پەیوەندی تەلەفۆنی. [1] [2] [3]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/6d/SONY_SmartWatch_2.jpg/640px-SONY_SmartWatch_2.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/68/The_smallest_Palm_PDA_%2834651142366%29.jpg/640px-The_smallest_Palm_PDA_%2834651142366%29.jpg)