ڕۆژژمێری جولیانی
ڕۆژژمێرێکە کە لەلایەن جولیۆس قەیسەرەوە لە ساڵی ٤٦ی پێش زایین سەپێنراوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژژمێری جولیانی یان ڕۆژژمێری ڕۆمی (بە ئینگلیزی: Julian Calendar) ڕۆژژمێرێکە کە لەلایەن جولیۆس قەیسەرەوە لە ساڵی ٤٦ پێش زایین سەپێنراوە[1] و لە ساڵی ٤٥ پێش زایین کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕۆژژمێری جولیانی ھەوڵی ھاوشێوەکردنی ساڵی ھەتاوی دەدات و پێکدێت لە ٣٦٥.٢٥ ڕۆژ کە دابەشکراوە بەسەر ١٢ مانگدا.
ڕۆژژمێری جولیانی | |
---|---|
لقی | ڕۆژژمێر |
دامەزران | ٤٥ BCE |
ناونراوە لەدوای | جولیوس سێزار |
گۆڕدراوە لەلایەن | ڕۆژژمێری زایینی |
جێگەی دەگرێتەوە | Roman calendar |
ئافرێنەر | Sosigenes of Alexandria |
ڕۆژژمێری جولیانی لە کڵێسا ئۆرتۆدۆکسەکاندا تا سەدەی بیستەم بەردەوام بوو، تا ئەم کڵێسانە لە ساڵی ١٩٢٣وە پشتیان بە ڕۆژژمێری جولیانی دەستکاریکراو بەست و ئەم ڕۆژژمێرە تا ئێستاش لە دێرەکانی چیای ئەتۆس بەکاردەھێندرێت.
لە سەدەی شانزەھەمەوە ڕۆژژمێری جولیانی (بەھۆی نادرووستییەکەیەوە) ڕۆژژمێری زایینی جێگەی گرتەوە. جیاوازی نێوان ئەم دوو ڕۆژژمێرە ئەوەیە کە ڕۆژژمێری جولیانی ساڵ بە ٣٦٥.٢٥ ڕۆژ دەژمێرێت، لە کاتێکدا ڕۆژژمێری زایینی وردترە، ساڵەکەش ٣٦٥.٢٤٢٥ ڕۆژە و ئەم جیاوازییە ٠.٠٠٢٪ جیاوازی ھەیە.
لە ساڵی ١٩٠٠ تا ساڵی ٢٠٩٩ جیاوازی لە نێوان دوو ڕۆژژمێرەکە دوورست دەبێت کە ١٣ ڕۆژە، کە ڕۆژژمێری جولیانی لە ڕۆژژمێری زایینی دوادەکەوێت. واتە کاتێک بەپێی ڕۆژژمێری زایینی ٧ی کانوونی دووەمە، ئەوا بەلای ڕۆژژمێری جولیانییەوە ٢٥ی کانوونی یەکەمە.