ماوەیەک کە زەوی دەیبات بە دەوروبەری خۆردا بخولێتەوە From Wikipedia, the free encyclopedia
ساڵ ئەو کاتەیە کە زەوی پێیدەچێت لە خولانەوە بە دەوری خۆردا، کە چوار وەرزی ساڵی پێ درووست دەبێت و ماوەکەش لە ڕۆژژمێری زایینیدا بریتییە لە ٣٦٥ ڕۆژ و ١٢ کاژێر، کە بۆ ڕێکخستنی ڕۆژژمێرەکان سێ ساڵ دەکەن بە ٣٦٥ و ساڵی چوارەم دەکەن بە ٣٦٦، یاسای زانینی ئەوەی ئایا ئەم ساڵ ساڵێکی پڕە (٣٦٦) ڕۆژە یان ساڵێکی پڕ نییە بریتییە لەوە دوو ژمارەی کۆتایی ساڵەکە بێنی و دابەشی چواری بکەیت ئەگەر ژمارەکە بەسەر ژمارە چواردا دابەش بوو و ژمارەیەکی تەواو دەرچوو بەبێ ماوە ئەوا ساڵەکە پڕە بەڵام ئەگەر ماوە مایەوە ئەوا پڕ نییە؛ نمونە:٢٠٠٨ دێین دوو ژمارەی کۆتایی وەردەگرین کە ژمارە (٨)ە و دابەشی ژمارە (٤)ی دەکەین دەبینین (٢) دەردەچێت بێ ماوە بەڵام ئەگەر ٢٠١٠ بووایە؛ ٤/١٠=٢،٥ واتە دوو و نیو کە ژمارەکە نیوی لەگەڵە و تەواو نییە ئەم ئەوە دەردەخات ساڵەکە پڕ نییە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ساڵ تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.