ڕۆژدا فێڵات
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژدا فێلات لەدایکبووی نزیکەی ١٩٧٧ یان ١٩٨٠، فەرماندەی باڵای یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) ی کوردی سوریایە، کە لە ساڵی ٢٠١٢وە کە ململانێی ڕۆژاڤا دەستیپێکردوە، بەشدارییەکی کارای ھەبووە، و سەرکردایەتی چەندین ھەڵمەتی گەورەی کردووە دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ڕۆژدا فێمینیستێکی شۆڕشگێڕە ئامانجی بەدیھێنانی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی یەپەژەوە، و "ئازادکردنی ژنی کورد و ژنانی سووریا بەگشتی لە نەریت و کۆتوبەندی کۆمەڵگەکەی، ھەروەھا ڕزگارکردنی تەواوی سوریا لە تیرۆر و ستەمکاری".[4] [5]
زانیاریی خێرا ڕۆژدا فێلات, لەدایکبوون ...
ڕۆژدا فێلات | |
---|---|
لەدایکبوون | نز. ١٩٧٧[1] یان ١٩٨٠[2][3] قامیشلۆ, پارێزگای حەسیچە, سووریا[1] |
دڵسۆزی | خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا |
خزمەت/ | ھێزەکانی سووریای دیموکرات |
پلە | فەرماندەی باڵا |
دایخە