یاریزانی تۆپی پێی پورتوگال From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕووبن دۆس سانتۆس گاتۆ ئەلڤێس دیاس (لەدایکبووی ١٤ی ئایاری ١٩٩٧) یاریزانێکی پیشەگەری پورتوگالییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست یاری بۆ یانەی مانچستەر سیتی و ھەڵبژاردەی پورتوگال دەکات. بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی جیھان دادەنرێت، بە لێھاتوویی بەرگری و سەرکردایەتی ناسراوە.[1][2][3][4][5] ڕووبن دیاس لە ڕێگەی ئەکادیمیای لاوانی بێنفیکاوە ھات. لە ساڵی ٢٠١٥ دەستی بە یاریکردن کردووە بۆ یانەی بەنفیکا بی و لە ساڵی ٢٠١٧ پلەی یەکەمی بەدەستھێنا، ھەروەھا وەک باشترین یاریزانی لاوی پریمەر لیگا دەستنیشانکرا. وەرزی دواتر، دیاس نازناوی خولەکەی بەدەستھێنا لە وەرزی ٢٠١٨–١٩ لەگەڵ بەنفیکا و دواتر سوپەرتاسا کاندیدۆ دی ئۆلیڤێرا لە وەرزی ٢٠١٩–٢٠, لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٠ گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی پرێمیەرلیگ کرد بە بڕی ٦٨ ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش بووە دووەم بەرزترین نرخی یاریزانێکی پورتوگالی کە خولی ناوخۆیی جێبھێڵێت. دیاس لە یەکەم وەرزیدا نازناوی خولەکە و جامی EFL ی بەدەستھێنا، لە ھەمان کاتدا گەیشتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا. ھەروەھا وەک باشترین یاریزانی ساڵی FWA و باشترین یاریزانی ساڵی مانچستەر سیتی و باشترین یاریزانی وەرزی پرێمیەرلیگ و باشترین بەرگریکاری وەرزی چامپیۆنزلیگی یوێفا لە ساڵی ٢٠٢١ دەستنیشانکرا. دیاس یاریزانێکی پێشووی لاوانی پورتوگال بووە و نوێنەرایەتی وڵاتەکەی دەکات لە ئاستی خوار ١٦ ساڵان و خوار ١٧ ساڵان و خوار ١٩ ساڵان و خوار ٢٠ ساڵان و خوار ٢١ ساڵان. یەکەم یاری نێودەوڵەتی باڵای لە ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامدا، لە پێکھاتەکانی پورتوگال بوو بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨, یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ٢٠١٩, جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ و جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢.
ڕووبن دیاس | |
---|---|
بە پورتوگالی: Rúben Dias | |
لەدایکبوون | Amadora، پورتوگال | ١٤ی ئایاری ١٩٩٧
وڵاتی وەرزش | پورتوگال |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Rúben dos Santos Gato Alves Dias |
زمانی زگماکی | زمانی پورتوگالی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی پورتوگالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | centre-back |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١٥ |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ |
بنفیکا
مانچستەر
پورتوگال
تاکە کەسی
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.