From Wikipedia, the free encyclopedia
پەیکەر یان کۆتەڵ شێوەی کەسێک یان شتێکە کە لە بەرد بتاشرێت یان لە قوڕ، تەختە، کانزا، یان هەر کەرەستەیەکی تر دروست بکرێت، بتوانرێت بە قنجی دابنرێت و هەر چوار لای بۆش بێت.[1]
بەو کەسەی پەیکەران دروست دەکات دەڵێن پەیکەرتاش، و بە پیشەکەش دەوترێت پەیکەرتاشی (یان پەیکەرسازی). ئەو پەیکەرانەی لە شێوەی مرۆڤ دروست دەکرێن، بە گشتی ھەمان قەبارە و شێوەی کەسە ڕاستەقینەکەیان ھەیە، بەڵام ھەندێکیان گەورەتر دروست دەکرێن، بەتایبەتی ئەوانەی تەنیا بەشی سەرەوەی کەسەکە دەنوێنن. مەبەست لە دروستکردنی پەیکەرەکان بۆ یادخستنەوەی کەسە گرنگەکانە، یان ڕووداوێکی گرنگ، یان بۆ دەربڕینی بیرۆکەکان. بە گشتی لەژێر زۆربەی پەیکەرەکان نووسینێک ھەیە، کە زانیاریێکە لەبارەی پەیکەرەکە، بە تایبەتی گەر پەیکەری کەسێک بێت.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.