پەیمان مەعادی
ئەکتەر و سیناریۆنووسێکی ئێرانی–ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
پەیمان مەعادی، بە پەیمان موعادی'یش ناسراوە (بە فارسی: پیمان مَعادی؛ لەدایکبووی ١٩٧٠ لە نیویۆرک) ئەکتەر، سیناریۆنووس و دەرھێنەرێکی ئێرانی–ئەمریکییە. مەعادی بە ڕۆڵگێڕان لە فیلمەکانی جیابوونەوەی نادر لە سیمین و دەربارەی ئێلی ناوبانگێکی باشی وەکوو ئەکتەر دەرکرد، و توانی لە ساڵی ٢٠١١دا، لە فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی بەرلین خەڵاتی ورچی زیوین بۆ باشترین ئەکتەری پیاو لە فیلمی جیابوونەوەی نادر لە سیمین بەدەستبھێنێت.[2] لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ یەکەم جار بەشداری لە فیلمێکی ھۆلیوود بە ناوی کامپی ئێکس ڕەی کرد.[3]
زانیاریی خێرا پەیمان مەعادی, لەدایکبوون ...
پەیمان مەعادی | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٧٢-٠٧-٣٠) ٣٠ی تەممووزی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ) |
نیشتەجێی | تاران، ئێران |
نەتەوە | ئێرانی، ئەمریکی |
خوێندنگە | زانکۆی ئازادی کەرەج |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٠–ئێستا |
ھاوسەر | فاراناک قوانلۆ |
مناڵ(ەکان) | ٢[1] |
وێبگە | paymanmaadi |
دایخە