پی دی ئێف
From Wikipedia, the free encyclopedia
فۆرماتی بەڵگەی ھەڵگر (بە ئینگلیزی: Portable Document Format) بە کورتە پی دی ئێف (PDF) کە بە ئایزۆ ٣٢٠٠٠ ستاندارد کراوە، لەلایەن ئەدۆبی لە ساڵی ١٩٩٢دا پەرەی پێدراوە بۆ پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان، لەوانەش فۆرماتکردنی دەق و وێنە، بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە ئەپلیکەیشن، ڕەقامێر و سیستمی بەکارخەری.[1] [2] پی دی ئێف ڕەگ و ڕیشەی لە پڕۆژەی کامێلۆتەوە وەرگرتووە کە لەلایەن جۆن وارنۆک ، ھاوبەشی دامەزرێنەری ئەدۆبی لە ساڵی ١٩٩١دا دەستی پێکردووە.[3] پی دی ئێف لە ساڵی ٢٠٠٨دا بە شێوەی ئایزۆ ٣٢٠٠٠ ستاندارد کرا.[4] دوایین چاپ وەکوو ئایزۆ ٣٢٠٠٠-٢:٢٠٢٠ (ISO 32000-2:2020) لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا بڵاو کراوەتەوە.