ئەپڵیکەیشن
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەپڵیکەیشن یا نەرمامێری بەکاربەری بەو نەرمامێریە ئەوترێ کە داڕێژراوە بۆ ئەوەی یارمەتیی بەکارھێنەرەکەی بدا لە بەئەنجامگەیاندنی کارێکی تایبەتدا. نموونەکان بریتین لە نەرمامێری ژمێریاری، نەرمامێری ڕێکخراوە، نەرمامێری نیگارەیی و میدیا پلەیێر. لە بنچینەدا زۆرێک لە ئەپلیکەیشەنەکان سەروکاریان لەگەڵ بەڵگەنامەیە. لەوانەیە ئەپلیکەیشنەکان لەگەڵ سیستمی بەکارخەریی کۆمپیوتەرەکە خرابێتن و لەوانەشە بەجیا بڵاو بکرێنەوە. ھەندێک لە بەکارھێنەران بەو ئەپلیکەیشنە لەگەڵخراوانە ڕازین و ھەرگیز ئەپلیکەیشنی تر دانامەزرێنن.
نەرمامێری بەکاربەری لەگەڵ نەرمامێری سیستم و ناوینەواڵەدا جیاوازیی ھەیە. ئەوان توانایییەکانی کۆمپیوتەر ڕاستەخۆ بۆ بەجێھێنانی پێداویستییەکانی بەکارھێنەر ناگرنە کار. نەرمامێری سیستم کار بۆ ئەپلیکەیشن ئەکا، ئەپلیکەیشنیش کار بۆ بەکارھێنەر ئەکا.