وەن پیس (بە ئینگلیزی: One Piece) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەرگەرمی فانتازیایە کە لەلایەن مات ئۆوێنز و ستیڤن مایدا بۆ نێتفلێکس پەرەی پێدراوە. زنجیرەکە وەرگێڕانی ئەکشنی ڕاستەوخۆیە لە زنجیرە مانگای ژاپۆنی بەردەوام لە ساڵی ١٩٩٧ بە ھەمان ناو لەلایەن ئێیچیرۆ ئۆدا، کە خۆی وەک ڕاوێژکارێکی سەرەکی داھێنەرانە بۆ زنجیرەکە کاری کردووە. لەلایەن کۆمپانیای کاجی پرۆداکشنز و شوێشا (کە مانگاکەش بڵاودەکەنەوە) بەرھەم ھێنراوە. زنجیرەکە ڕۆڵی کاستێک دەگێڕن کە بریتین لە ئیناکی گۆدۆی، ئێمیلی ڕود، ماکینیو، جاکۆب ڕۆمیرۆ گیبسۆن، و تاز سکایلار وەک پێنج ئەندامی سەرەکی چەتەی دەریایی کڵاوی پەڕۆ.

زانیاریی خێرا چەشن, پەرەپێدەر ...
Thumb
چەشنخەیاڵی ئەکشن
کۆمیدیای دراما
فەنتازیای تەلەڤیزیۆن
پەرەپێدەرمات ئۆوێنز
ستیڤن مایدا
ئەکتەرانئیناکی گۆدۆی
ئێمیلی ڕود
ماکێنیو
ڤینسێنت ڕیگان
جێف وارد
مۆرگان دەیڤز
جاکۆب ڕۆمیرۆ گیبسۆن
تاز سکایلار
گێڕاوتەوە لەلایەنئیان ماکشەین
ئاوازدانەر(ان)سۆنیا بێلۆسۆڤا
جیۆنا ئۆستینێلی
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
شانشینی یەکگرتوو
ژاپۆن
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان٨
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرمات ئۆونز
ستیڤن مایدا
مارتی ئادێلشتاین
بێکی کلیمەنتس
کریس سایمس
مارک جۆبست
تیم ساوسام
تێتسو فوجیمورا
ئێیچیرۆ ئۆدا
بەرھەمھێنەر(ان)تاکوما نایتۆ
ئامی ھۆریوچی
مۆنتاژئێریک لیتمان
تێسا ڤێرفوس
کیڤن دی ڕۆس
تیرسا ھاکشاو
شوێنەکانی تۆمارکردنئەفریقای باشوور
وێنەگرنیکۆڵ ھیرش ویتاکەر
مایکل ود
ماوەی پەخش٤٩ بۆ ٦٣ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرکاجی پرۆداکشنز
تۆمۆرۆ ستۆدیۆز
شوێشا
تۆڕنێتفلیکس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٣١ی ئابی ٢٠٢٣ – ئێستا
دایخە

زنجیرەکە لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٣ بۆ یەکەمجار نمایشکرا،[1] و پێداچوونەوەی ئەرێنی لەلایەن ھەردوو ڕەخنەگران و ھەوادارانەوە وەرگرت کە ستایشی نمایشەکان، چیرۆک، کاریگەرییە بینراوەکان و دڵسۆزی گشتییان بەرامبەر بە کارەکتەرەکان و ڕووداوەکان لە سەرچاوە ماددەکانەوە کرد.[2][3] چەندین شوێن بە یەکێک لە باشترین وەرگێڕانی ئەنیمەی لایڤ ئەکشن (ئەکشنی ڕاستەوخۆ) ناویان ناوە، بە پێشکەوتنێکی گەورە بە بەراورد بە ھەوڵەکانی پێشووی نێتفلێکس وەک وەشانی لایڤ ئەکشنی کاوبۆی بیبۆپ و دێت نۆت.[4][5]

چیرۆک

فیلمەکە بەدوای سەرگەرمییەکانی مۆنکی دی لوفی دەگەڕێت، کە گەنجێکی چەتەی دەریایییە و توانای درێژکردنەوەی جەستەی ھەیە وەک لاستیک دوای خواردنی میوەیەکی سەروو سروشتی کە پێی دەوترێت میوەی گوم-گوم. چیرۆکەکە بەو شێوەیە دەست پێدەکات کە لوفی کە گەشتێک دەکات بۆ دۆزینەوەی گەنجینەی کۆتایی کە بە وەن پیس ناسراوە، کە دەوترێت دەسەڵاتێکی بێئەندازە دەبەخشێت و ھەرکەسێک بیدۆزێتەوە دەیکاتە پاشای چەتەی دەریایی. لە درێژەی گەشتەکەیدا، لوفی تیمێک لە کەسانی ھەمەچەشن و بەتوانا کۆدەکاتەوە کە ھاوبەشی خەونەکەین و بە چەتەی دەریایی "کڵاوی پەڕۆ" ناسراون.

بەدرێژایی گەشتەکانیان، لوفی و تیمەکەی ڕووبەڕووی بەرەنگاربوونەوەی جۆراوجۆر دەبنەوە، ھەروەھا ڕووبەڕووی دوژمنی مەترسیدار دەبنەوە و دوورگە نھێنییەکان دەگەڕێن بەدوای ئاماژەیەکدا سەبارەت بە وەن پیس. ئەوان بەناو ئاوە پشێوەکاندا دەڕۆن کە پڕن لە چەتەی دەریایی و ھێزی دەریایی و بوونەوەرە بەھێزەکان و پیلانگێڕییەکانی حکوومەت.

جیھانی وەن پیس فراوانە و وردەکارییەکانی دەوڵەمەندە. پێکھاتووە لە چەندین دەریا و دوورگە کە لەلایەن لایەنە جیاوازەکانەوە حوکمڕانی دەکرێن. حکوومەتی جیھان لە ڕێگەی ھێزە سەربازییەکەیەوە کە پێی دەوترێت ھێزی دەریایی کۆنترۆڵی خۆی دەپارێزێت لەکاتێکدا تیمە بەھێزەکانی چەتەی دەریایی بە ئازادی بەدوای ئامانجەکانی خۆیاندا دەگەڕێن. لەگەڵ پێشکەوتنی چیرۆکەکەدا، تیمی لوفی بەھێزتر دەبن، ھاوپەیمانی لەگەڵ چەتەی دەریایی دیکە دروست دەکەن و دژایەای نەیارانی بەھێزی وەک واڕلۆرد، یۆنکۆ (چوار ترسناکترین چەتەی دەریایی) دەکەن، تەنانەت ڕووبەڕووی بەرپرسە باڵاکانی حکوومەت دەبنەوە. شانبەشانی شەڕە چڕەکانیان، چیرۆکی پشتەوەی کەسی بۆ ھەر ئەندامێکی چەتەی دەریایی کڵاوی پەڕۆ دەکۆڵرێتەوە.[6][7]

ڕۆڵەکان

سەرەکییەکان

  • ئیناکی گۆدۆی وەک مۆنکی دی لۆفی؛ چەتەیەکی دەریایی بەھرەمەندە و جەستەیەکی لاستیکی ھەیە کە بەھۆی خواردنی میوەیەکی سەیرەوە ئەو ھێزەی بەدەست ھێناوە. ئامانجی سەرەکی ئەو ئەوەیە کە گەنجینەی وەن پیس لەگەڵ تیمێک بدۆزێتەوە و ببێتە پاشای چەتەی دەریایی.
  • کۆڵتۆن ئۆسۆریۆ وەک مۆنکی دی لوفی گەنج
  • ئیمیلی ڕۆد وەک نامی؛ دزێکی نادیارە، دەیەوێت نەخشەیەک بۆ ھێڵی گەورە بدۆزێتەوە، کە دەنگۆی ئەوە ھەیە کە وەن پیس لەوێیە.
  • لیلی فیشەر وەک نامی گەنج
  • ماکینیوو وەک ڕۆرۆنۆوا زۆرۆ؛ شمشێربازێکی لێھاتووە، و ھونەری سێ شمشێری بەکاردێنێت، و دەیەوێت ببێتە گەورەترین شمشێربازی جیھان.
  • جەیکۆب ڕۆمیرۆ گیبسن وەک ئوسۆپ؛ کەسێکی شارەزایە لە تەقەکردن و دانانی فێڵ و داھێنان، دەیەوێت ببێتە شەڕکەرێکی گەورە و بەھێز.

پاڵپشتەکان

  • مایکل دۆرمان وەک گۆڵد ڕۆجەر، پاشای پێشووی چەتەی دەریایی
  • بێن کاگۆسیمۆر وەک بەڕێز سێڤن، شمشێربازێک کە لەلایەن ڕێکخراوێکی تاوانکارییەوە بەناوی بارۆک وۆرکزەوە نێردراوە بۆ ئەوەی چاوی بە زۆرۆ بکەوێت
  • نیکۆڵ فۆرتوین وەک ڕیریکا بارتەندەر لە شاری شێڵز تاون
  • چانتێ گراینگەر وەک بانچینا، دایکی ئوسۆپ
  • ئۆدری سایمۆن وەک شیمۆتسوکی کوینا ھاوڕێی منداڵی زۆرۆ و شمشێربازی لێھاتوو
  • ناتان کاستڵ وەک شیمۆتسوکی کوشیرۆ، شمشێربازێکی بەھێز و مامۆستای ڕۆرۆنوا زۆرۆ بوو
  • میڵتۆن شۆر وەک دۆن کریگ، کاپتنی بەلەمێکی چەتەی دەریایی کە زرێپۆشێکی پڕ لە چەکی شاراوە لەبەردایە

بەرھەمھێنان

پەرەپێدان

لە تەممووزی ٢٠١٧، سەرنووسەری ھەفتەنامەی شۆنێن جامپ ھیرۆیوکی ناکانۆ ڕای گەیاند کە ستۆدیۆکانی تۆمۆرۆ (ھاوبەشی نێوان مارتی ئەدێلشتاین و ستۆدیۆکانی ئای تی ڤی) و شوێشا دەست دەکەن بە بەرھەمھێنانی وەرگێڕانێکی تەلەڤیزیۆنی ڕاستەوخۆی ئەمریکی لە زنجیرە مانگای وەن پیسی ئێیچیرۆ ئۆدا وەک بەشێک لە ئاھەنگی ٢٠ ساڵەی زنجیرەکە.[8][9][10] ئۆدا وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری زنجیرەکە شانبەشانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ستۆدیۆکانی تۆمۆرۆ ئەدێلشتاین و بێکی کلیمەنتس کاری دەکرد.[9] بەپێی زانیارییەکان زنجیرەکە بە داستانی ڕۆژھەڵاتی شین دەستپێدەکات.[11] ھەروەھا ئادێلشتاین وتی تێچووی بەرھەمھێنان دەتوانێت ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار بکات.[12]

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ ئۆدا ئاشکرای کرد کە نێتفلێکس داوای وەرزی یەکەمی کردووە کە لە دە ئەڵقە پێکھاتووە.[13] لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠، بەرھەمھێنەر مارتی ئادێلشتاین لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کۆمپانیای سایفی وایر ئاشکرایکرد کە لە سەرەتادا بڕیاربوو زنجیرەکە لە شاری کیپ تاون لە ستۆدیۆکانی فیلمی کیپ تاون لە دەوروبەری مانگی ئابدا دەست بە وێنەگرتنی بکات بەڵام بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ەوە بۆ دەوروبەری مانگی ئەیلوول دواکەوتبوو. ھەروەھا ئاشکرای کردووە کە، لە ھەمان چاوپێکەوتندا، ھەر دە سیناریۆکە بۆ زنجیرەکە نووسراوە و بڕیارە لە مانگی حوزەیراندا دەست بە کاستینگ بکەن.[14] بەڵام بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و نووسەر مات ئۆوێنز لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ڕای گەیاند کە ھێشتا کاستینگ دەستی پێنەکردووە.[15][16][17]

لە مانگی ئازاری ٢٠٢١، بەرھەمھێنان دەستی پێکردەوە و نمایشکار ستیڤن مایدا ئاشکرای کرد کە ناوی کۆدی زنجیرەکە پرۆژەی ڕۆجەرە.[18] لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢١ زنجیرەکە یەکەم نیگای خۆی بۆ لۆگۆی زنجیرەکە ئاشکرا کرد.[19] ھەر لەو مانگەدا باس لەوە کرا کە مارک جۆبست دەرھێنەری ئەڵقەی تاقیکاری زنجیرەکە دەبێت؛[20] لەلایەن کارگێڕانی نێتفلێکسەوە پەیوەندی پێوەکرا بۆ دەرھێنان بەھۆی پەیوەندییە ئەرێنییەکانیانەوە دوای ئەوەی جۆبست ئەڵقەکانی زنجیرەکانی نێتفلێکسی وەکو دێردیڤڵ, لۆکی کەیج و جادووگەرەکە بەڕێوەبرد. جۆبست بەھۆی تۆنی گەشبینانەی سیناریۆکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کارکردن لەسەر زنجیرەی وەن پیس.[21] لە شوباتی ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا کە ئاریسو کاشیواگی دەبێتە دەرھێنەری داھێنەر و دیزاینەری ناسنامەی براندی نمایشەکە، کە لەوێدا لۆگۆ و زنجیرەی ناونیشان و ھتد دروست دەکات و دیزاین دەکات[22][23] لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢، شانبەشانی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنی زیادەی کاستینگ، باس لەوە کرا کە سەرۆکی نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار مات ئۆوێنز وەک ھاوبەشی نمایشکار شانبەشانی مایدا کاردەکات.[24] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا، ئیما سولیڤان دەرھێنەری ئەڵقەکانی زنجیرەکە بووە. لە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣، مارتی ئەدێلشتاین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ستۆدیۆکانی تۆمۆرۆ ئاشکرایکرد کە سیناریۆکانی وەرزی دووەم ئامادەن بەڵام نەتوانرا وێنەگرتن دەست پێبکات تاوەکو مانگرتنی SAG-AFTRA چارەسەر نەکرێت. سەرۆکی ستۆدیۆی تومۆرۆ بێکی کلیمەنتس ڕایگەیاند کە کاتێک دەتوانن دەست بە وێنەگرتن بکەن، پێشبینی دەکەن وەرزی دووەم دوای ١٢-١٨ مانگ پەخش بکرێت. بەڵام کۆمپانیای نێتفلێکس بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە زنجیرەکە بۆ وەرزی دووەم نوێ دەکرێتەوە.

ڕۆڵگێڕان

لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١، کاستی سەرەکی کە ڕۆڵی چەتەی دەریایی کڵاوی پەڕۆ دەگێڕن لە ڕێگەی زنجیرەیەک پۆستەری داواکراوەوە ئاشکرا کرا: ئیناکی گۆدۆی وەک مۆنکی دی لوفی، ماکێنیو وەک ڕۆرۆنۆوا زۆرۆ، ئێمیلی ڕود وەک نامی، جاکۆب ڕۆمیرۆ گیبسۆن وەک ئوسۆپ و تاز سکایلار وەک سانجی.[25]

لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢، نێتفلێکس مۆرگان دەیڤز وەک کۆبی، ئیلیا ئیسۆرێلیس پاولینۆ وەک ئەلڤیدا، ئایدن سکۆت وەک ھێلمێپۆ، جێف وارد وەک باگی، مەکینلی بێلچەری سێیەم وەک ئارلۆنگ، ڤینسێنت ڕیگان وەک گارپ و پیتەر گادیۆت وەک شانکس زیادکرد بۆ کاستەکە لە ڕۆڵی دووبارەبووەوە. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا لانگلی کیرکوود وەک کاپتن مۆرگان، سێلێست لۆتس وەک کایا، ئەلێکساندەر مانیاتیس وەک کلاھادۆر، کرایگ فێربراس وەک زێف، ستیڤن وارد وەک دراکول میھۆک و چیۆما ئومێلا وەک نۆجیکۆ زیادکرا.[26] لە مانگی ئابی ٢٠٢٢، بیانکا ئۆستویزن و چانتێ گراینگەر و گرانت ڕۆس پەیوەندییان بە کاستی زنجیرەکە کرد و بە ڕێککەوت ڕۆڵی شام و بانچینا و گێنزۆیان گێڕا.[27] لە شوباتی ٢٠٢٣ ئاشکرا بوو کە ستیڤڵ مارک ڕۆڵی یاسۆپی وەرگرتووە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣دا ئاشکرا بوو کە یاندرێ لی ڕۆکس ڕۆڵی کوروبی گێڕاوە. لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٣ ئاشکرا بوو کە ئەکتەرە دەنگییە ڕەسەنەکانی ژاپۆن لە ئەنیمەی وەن پیس دەنگی کارەکتەرەکان بۆ دۆبلاژەکەی بە ژاپۆنی دەدەن.[28][29][30] ھەموو کارەکتەرەکان لەلایەن کاستی دەنگی ڕەسەنی ژاپۆنییەوە دۆبلاژ کراون، جگە لەوەی کە ئارلۆنگ دەنگی لەلایەن ھیرۆکی تۆچییەوە دەدرێت، کە جێگەی جورۆتا کۆسوگی لە ئەنیمەکەدا گرتووە بە ھۆکاری دیارینەکراو.[31][32]

وێنەگرتن

مایدا بە فەرمی ڕای گەیاند کە وێنەگرتنی سەرەکی لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەستی پێکردووە،[33][34] و لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ وێنەگرتنەکە تەواو بووە.[35][36][37] لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢ دەرھێنەر مارک جۆبست نوێکاری ئەوەی کرد کە وێنەگرتنی دوو ئەڵقەی یەکەمی بەرنامەکەی تەواو کردووە.[38] بەشێک لە وێنەگرتنی فیلمەکە لە شاری کیپ تاون لە باشووری ئەفریقا لە ستۆدیۆی کیپ تاون ئەنجامدرا.[39][40][41] نیکۆڵ ھیرش ویتاکەر، سینەماکاری بەرنامەکە ڕای گەیاندووە، شەش ھەفتە پێش دەستپێکردنی بەرھەمھێنان، تیمی تەواوەتی بۆ بەرنامەکە ھەبووە.[42]

مۆسیقا

سۆنیا بێلۆسۆڤا و جیۆنا ئۆستینێلی بەکرێگیران بۆ ئامادەکردنی نووەتەی زنجیرەکە.[43] یەکەم گۆرانی لە دەنگی زنجیرەکە بە ناوی «سامان ناوبانگ دەسەڵات» لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٣ لە پلاتفۆرمی ستریمینگی مۆسیقادا بەردەست بوو. دووەم گۆرانی بە ناوی «کەشتییەکانم دانراون» کە گۆرانیبێژی نەرویجی ئاورۆرا بەشداربوو، لە ٢٥ی ئابدا بڵاوکرایەوە.[44]

داھات

بوودجەی بەرھەمھێنانی زنجیرەی وەن پیش نزیکەی ١٧٫٢٧ ملیۆن دۆلار بووە بۆ ھەر ئەڵقەیەک، کە یەکسانە بە ١٣٨ ملیۆن دۆلار بۆ وەرزی یەکەم.[45] بە بەراورد لەگەڵ دروستکردنەکانی تری نێتفلێکس کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ، «دێت نۆت بوودجەی ڕاپۆرتکراوی ٤٠ ملیۆن دۆلاری ھەبوو، و تێچووی مەزەندەکراوی کاوبۆی بیبۆپ لە نێوان ٦–٧ ملیۆن دۆلار بوو بۆ ھەر ئەڵقەیەک».[46] دەوترێت زنجیرەی وەن پیس دووەم بەرزترین بوودجەی نێتفلێکسی ھەبووە تا ئێستا تەنھا وەرزی چوارەمی زنجیرەی شتە نامۆکان بەرزتر بووە و ٢٧٠ ملیۆن دۆلار بووە. بە بەراورد لەگەڵ بوودجەی نمایشەکان لە خزمەتگوزارییەکانی تری ستریمینگ، کۆڵایدەر تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بوودجەی زنجیرەی وەن پیس زیاترە لە فیلمی «سی»ی و ماندەلۆریان ی دیزنی کە ھەردووکیان «نرخی ھەر ئەڵقەیەک ١٥ ملیۆن دۆلار بوون»، بەرنامەکانی وەک بنەماڵەی ئەژدیھا لە کەناڵی ئێچ بی ئۆ، وانداڤیژن لە کۆمپانیای دیزنی و زنجیرە شای ئەنگوستیلەکان: ئەنگوستیلەی ھێز لە کۆمپانیای ئەمازۆن ڤیدیۆ ھەموویان بوودجەی ھەر ئەڵقەیەکیان زیاتر بووە و بە ڕێککەوت ٢٠ ملیۆن دۆلار و ٢٥ ملیۆن دۆلار و ٥٨ ملیۆن دۆلار بووە.[47]

بەبازاڕکردن

لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، وادەی یەکەمی زنجیرەکە و ترەیلەری فەرمی لەلایەن کاستی سەرەکییەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کاتی چاپی چوارەمی فیلمی «توودۆم» لە پاڕکی ئیبیراپوێرا لە ساوپاولۆی بەڕازیل ئاشکراکرا.[48] تەواوی پێشکەشکردنەکە لە ھۆڵی «ئیبیراپوێرا» و ڕاستەوخۆ لە چەندین کەناڵی فەرمی یووتیووبی سەر بە نێتفلیکسەوە پەخشکرا. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ماڵپەڕێکی بانگەشە بۆ زنجیرەکە دەستیپێکرد.[49]

ماڵپەڕەکە بە ناوی "Straw Hat Grand Fleet" بوو، ناوەڕۆکی پشت پەردە و ھەروەھا بەشێک بۆ دروستکردنی پۆستەری خواستراو بە خواستی خۆتی تێدابوو.[50] لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣ کۆمپانیای نێتفلێکس ترەیلەری فەرمی و نامەیەکی کەسی لەلایەن ئۆدا بڵاوکردەوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٣، نێتفلێکس ڕێکەوت و شوێنی ئاھەنگەکانی ھەوادارانی جیھانی ڕاگەیاند پێش نمایشکردنی یەکەمی زنجیرەکە. خشتەی چالاکییەکان بە ناوی «کڵاوی پەڕۆیی لە سەرانسەری جیھان یەکدەگرن» بوو، نمایشکردنی ئەڵقەی یەکەمی لە ٢٤ی ئاب لە سانتا مۆنیکا لە کالیفۆڕنیا لە دەرچەی سانتا مۆنیکا لەخۆگرتبوو.[51] شار و ڕێکەوتەکانی دیکە کە ئاھەنگی ھەوادارانی تێدا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەڕێوەچوو، بریتیبوون لە پاریس، لە ٢٩ی ئاب؛ جاکارتا، تۆکیۆ، میلان و مانیلا، لە ٣٠ی ئاب؛ و مەکسیکۆ سیتی، ڕیۆ دێ ژانێرۆ و بانکۆک، لە ٣١ی ئاب.[52][53]

لەنێو ئەو شوێنە سەرنجڕاکێشانەی کە بۆ ئاھەنگە جیھانییەکان ڕاگەیەندراون، کۆپییەکی قەبارەی ژیانی گۆینگ مێری ھەیە کە لە کەناری کۆپاکابانا لە ٣١ی ئاب تا ١٠ی ئەیلوول نمایش کرا.[54] لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ کۆمپانیای نێتفلێکس ترەیلەری کۆتایی زنجیرەکەی بڵاوکردەوە.[55]

پێشوازی

لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی نمایشی دا، بینەری ھاوکاتی بەرنامەکە لە نێتفلێکس گەیشتە پلەی یەکەم لە ٨٤ وڵاتدا، ئەمەش ژمارەی پێوانەیی یەکەمی نێتفلێکسی تێپەڕاند کە پێشتر لەلایەن شتە نامۆکان و وێنزدەی تۆمارکرابوو.[56][57] لە ٢٨ی ئاب تا ٣ی ئەیلوول لە پلەی یەکەمی ھەفتانەی نێتفلێکسی جیھانیدا بوو، لە ڕیزبەندی ١٠ باشترینەکانی ٩٣ وڵات و پلەی یەکەمی ٤٦ وڵاتی گرتووە، ١٤٠ ملیۆن کاتژمێر تەماشاکردن و ١٨٫٥ ملیۆن بینەر بووە؛ بەڵام کۆمپانیای دیدلاین ھۆڵیوود ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی بینەری یەکەمی فیلمەکەی لە چاو «وێنزدەی و شاژن شارلۆت» کەمتر بووە کە لە ھەفتەکانی یەکەمدا بە نزیکەیی ٤٣ ملیۆن و ٢٤ ملیۆن بینەری ھەبووە.[58] بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی فۆربێس دوای چەند ڕۆژێک لە بڵاوبوونەوەی، ڕیزبەندی بینەرانی بەرنامەکە لە ڕۆتن تۆمەیتۆز ٩٥٪ بووە، بووە بەرزترین ڕیزبەندی تا ئێستا بۆ بەرنامەیەکی نێتفلێکس کە زیاتر لە ١٠ ھەزار پێداچوونەوەی بینەر لە سایتەکەدا ھەبووە.[59] کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکان ڕاتن تۆمەیتۆز ڕاپۆرت دەکات کە ٨٧٪ی ٥٢ ڕەخنەگر پێداچوونەوەی ئەرێنییان بە زنجیرەکە کردووە، بە تێکڕای ڕیزبەندی ٧٫٧/١٠. لەسەر مێتاکریتیک، زنجیرەکە تێکڕای نمرەی قورسایی ٦٧ لە کۆی ١٠٠ بەدەست دەھێنێت، بە پشتبەستن بە ٢١ ڕەخنەگر، ئەمەش ئاماژەیە بۆ «پێداچوونەوە بەگشتی لەبار».[60]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.