From Wikipedia, the free encyclopedia
نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢٠١٩ یان کۆڤید-١٩ نەخۆشییەکی تەشەنایییە کە دەبێتە ھۆی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە و سیەسۆ و لە ھەندێک کەسدا مەرگ. ھەرچەند کە زۆربەی تووشبووان بەم نەخۆشییە باش دەبنەوە بەڵام بەپێی تەمەن و ڕەگەز لە نێوان یەک بۆ پێنج لە سەدی تووشبووان گیانی خۆیان لەدەست دەدەن. نیشانە دیارەکانی بریتین لە: تا، کۆخە و ھەناسەبڕکە. چەند نیشانەی کەمتر دیاری بریتین لە: ئێشی ماسوولکەکان، بڵق و ئێشی قوڕگ.[1]
نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: coronavirus disease | |
کەسێکی دیار | Zhang Jixian، Zhong Nanshan |
ڕووداوە بەرچاوەکان | گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠ |
ھۆکار | ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ |
کاتی دۆزینەوە | ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ |
Location of discovery | ووھان |
Health specialty | نەخۆشییە چڵکییەکان، پزیشکیی سی، ڤایرۆسناسی، epidemiology، emergency medicine |
پشکنینى پزیشکى | reverse transcription polymerase chain reaction، ELISEA، سی تی سکەن، polymerase chain reaction، COVID-19 rapid antigen test |
ھاشتاگ | COVID19 |
Has natural reservoir | mink |
بەرەوپێك هەیە | acute respiratory distress syndrome |
دەرکەوتنی | disease X |
Handled, mitigated, or managed by | treatment of COVID-19 |
EntitySchema for this class | Entity schema not supported yet (E196) |
ناسنامەی زاراوەی NCI | C171133 |
نیشانە دیار و باوەکان بریتیین لە: لەرزوتا، کۆکە، ماندوویی، کەمیی ھەناسە و لەدەستدانی ھەستی بۆن و تام. ھەرچەندە زۆربەی ژمارەی تووشبووان نیشانەکانیان کەم و سووکن بەڵام ھەندێکیان دووچاری «تێکچوونی (ناجێگیری) کۆئەندامی ھەناسە» دەبن بەھۆی ھێرشی دەردراوی سایتۆکین، لەکارکەوتنی چەند ئەندامێک و تۆپەڵ بوون (مەیین)ی خوێن. لە دوای کاتی تووشبوونەوە ٥ ڕۆژ دەخایەنێت بۆ دەرکەوتنی نیشانەکان و دەشکرێت ٢ ڕۆژ بۆ ١٤ ڕۆژ بخایەنێت ھەتا نیشانەکان بە تەواوی دەردەکەون.[2][3]
ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی سەرەکی لەناو خەڵک دا بڵاودەبێتەوە بەھۆی ڕادەی نزیکی کەسەکان لە یەکترەوە لەڕێی دلۆپە بچووکە بەرھەمھاتووەکانی کاتی کۆکە، پژمین و ئاخافتن. ئەم دلۆپانە دەکەنە سەر ڕووی شتەکان یان سەر زەوی وەک لەوەی بتوانن مەودایەکی درێژ لە ھەودا ببڕن. ھەروەھا دەکرێت خەڵکی تووشووی ڤایرۆسەکە ببن لەڕێی دەستلێدان لە ڕوویەکی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە و دواتر دەست بردن بۆ دەموچاویان ھەرچەندە ئەمە ڕێگەیەکی کەمتر باوە بۆ تووشبوون. دوای دەرکەوتنی نیشانەکان سێ ڕۆژی یەکەم بە گوازراوەترین ماوە دادەنرێت و تەنانەت پێش دەرکەوتنی نیشانەکانیش دەکرێت ڤایرۆسەکە لە کەسەێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بگوازرێتەوە. ڕێگەی ستاندارد بۆ پشکنینی ڤایرۆسەکە لەڕێی وەرگرتنی نموونەیەکە لە لینجی دەرچەی لووت لەسەر چیلکەیەک. ھەروەھا دەکرێت وێنەی (پشکنینی تیشکی بە کۆمپیوتەر ڕێکخراو - CT scan)ی سنگ یارمەتیدەر بێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لەو کەسانەی گوومانێکی زۆری تووشبوونیان لێ دەکرێت بەپێی ئەو نیشانە و مەترسییانەی لەسەریان دەرکەوتووە بەڵام ڕێنمایییەکان پێشنیاری بەکارھێنانی شێوازی (CT scan) ناکەن بۆ پشکنینی دەسنیشانکردنی ڕۆژانە و ھەمیشەیی.[4]
ڕێکارە پێشنیارکراوەکان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بریتییە لە: زوو زوو دەست شتن، پاراستینی دووری نێوان کەسەکان (بەتایبەتی لەوانەی خاوەنی نیشانەکانن)، ڤارێز (کەرەنتینە) کردن (بەتایبەتی ئەو کەسانەی خاوەنی نیشانەکانن)، داپۆشینی دەم و لووت لە کاتی کۆکەدا و دوورخستنەوەی دەستەکان لە دەموچاو. بەکارھێنانی پارچە قوماشێک بۆ داپۆشینی دەموچاو لە شوێنە گشتییەکان دا پێشنیارکراوە لەلایەن بەرپرسانی تەندروستییەوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی و ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە. ھەروەھا بەرپرسانی تەندروستی ڕایان گەیاند کە باشتر وایە دەمامکی دەمەوچاوی جۆری پزیشکی (وەک دەمامکی N95) تەنھا لەلایەن کارمەندانی تەندروستی، وەڵامدەرەوانی فریاگوزاری و ئەوانەوە بەکاربێت کە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ کەسانی تووشبوودا دەکەن.[5][6][7]
بەپێی (ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی – WHO) ھیچ کوتانێک یان چارەسەرێکی دیاریکراوی دژە ڤایرۆس بۆ کۆڤید-١٩ بوونی نییە. جۆری چارەسەرەکان و خزمەتکردنی نەخۆشەکان ئەمانە لەخۆدەگرێت: چارەسەرکردن و باشترکردنی نیشانەکان، خزمەتکردنی پاڵپشتیکەرانە، جیاکردنەوە و بەکارھێنانی ئەو دەرمانانەی ھێشتا لەژێر تاقیکردنەوەدان. لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا (ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی - WHO) بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ بە (بارێکی لەناکاوی تەندروستی گشتی جێ نیگەرانی نێودەوڵەتی - PHEIC) ڕاگەیاند و لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ دا بە پەتایەکی جیھانی پێناسەی کرد. گواستنەوەی نەخۆشییەکە ڕوویدابوو لە ناوخۆی کۆمەڵگەدا لە زۆربەی وڵاتانی سەر بە ھەر شەش ناوچە ھەرێمییەکانی ڕێکخراوی WHO.[8]
تا (بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش) باوترین نیشانەی کۆڤید-١٩ بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاو شێواز و ڕادەی سەختی تاکە ھەمەجۆرە و گۆرانکاری بەسەردا دێت کە ھەندێک کەسی باساڵاچووی بەرگری لاواز یان باری تەندروستی ھەستیار بەھیچ شێوەیەک تاکەیان نییە. لە لێکۆڵینەوەیەک دا، تەنھا لە ٤٤٪ ئەو خەڵکانەی برابوون بۆ نەخۆشخانە تایان ھەبوو لە کاتێک دا ٨٩٪ کەسەکان دوای بردن و مانەوەیان بۆ نەخۆشخانە دیاردەی تایان تووشببوو. نەبوونی تا لە کەسێک دا نەبوونی نەخۆشیییەکە پشتڕاست ناکاتەوە.
نیشانە باوەکانی دیکە ئەمانەن: کۆکە، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، ماندوویی (شەکەتیی) کەمی ھەناسە، دروستبوونی بەڵغەم و ئازاری ماسولکە و جومگەکان. بەھەمان شێوە نیشانەکانی دڵ تێکەڵھاتن، ڕشانەوە و سکچوون تۆمارکراوە بەڕێژە و ڕادەی جیاواز. پژمین، ئاو (چڵم) ھاتنە خوارەوە بە لووت دا، ھەوکردن و ئازاری قورگ و پەڵەی سەر پێست نیشانە کەمتر باو و دیارەکانن. ھەندێک لە تووشبووەکانی چین لە سەرەتادا تەنھا توندی سەر سنگ و دڵەکوتی (دڵ لێدان بەشێوازێکی خێرا، بە ھێز یان ھەڕەمکی) و کەم بوونەوەی ھەستی بۆنکردن و تێکچوونی ھەستی تامکردنیش دەکرێت ڕووبدات. لەدەستدانی ھەستی بۆنکردن نیشانەیەک بوو لە ٣٠٪ نەخۆشە پشتڕاستکراوەکانی کۆریای باشوور.[9]
نیشانە | ڕێژەی دەرکەوتن |
تا (بەرزی پلەی گەرمیی لەش) | ٨٣ – ٩٩٪ |
کۆکە | ٥٩ – ٨٢٪ |
لەدەست دانی ئارەزووی خواردن | ٤٠ – ٨٤٪ |
ماندوویی (شەکەتیی - بێھێزی) | ٤٤ – ٧٠٪ |
کەمی ھەناسە | ٣١ – ٤٠٪ |
کۆکەی بەڵغەم | ٢٨ – ٣٣٪ |
ئازاری ماسولکەکان | ١١ – ٣٥٪ |
ڕێکارەکانی ڕێگریکردن و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوونی کەسانی دیکە بریتییە لە: مانەوە لە ماڵەوە، دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەبالغ، بوونی دووری لە نێوان کەسەکان دا، زوو زوو شوشتنی دەستەکان بە ئاو و سابوون بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٢٠ چرکە، خۆڕاھێنانی لەسەر پاکژییەکی باشی کۆئەندامی ھەناسە و دوورکەوتنەوە لە دەست بردن بۆ چاو، لووت و دەم بە دەستی پیس و نەشۆراو. (ناوەندی دەستبەسەردا گرتن و ڕێگریکردنی نەخۆشییەکان - CDC)ی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشنیاردەکات دەم و لووت بە بەرگێک دابپۆشرێت لە کاتی پژمین و لە کاتی نەبوونی بەرگێک یان قوماشێک دا بە ئەنیشک بەکاربێت بۆ داپۆشین.[10][11]
ھانی پاکژییەکی باشی دەست دەدرێت لەدوای ھەر کۆکە و پژمینێک دا. ناوەندی (CDC) پێشنیاری بەکارھێنانی دەمامکی دەم و لووت دەکات لەو شوێنە گشتییانەی پەیڕەوکردنی ڕێکاری دوورکەوتنەوە لە کەسانی دیکە سەختە وەک بەشێک لە سنووردارکردنی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لەلایەن ئەو کەسانەی ھەڵگری ڤایرۆسەکەن و ھیچ نیشانەیەکیان لەسەر دەرنەکەوتووە. ڕێنمایییەکانی (پەیمانگای نەتەوەیی تەندروستی) ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کاتی پێش تووشبوون و دوای تووشبوون بە ڤایرۆسی (SARS-CoV-2) پێشنیاری ھیچ جۆرە دەرمانێک ناکات بۆ ڕێگریکردن لە کۆڤید-١٩ جگە لەو دەرمانانەی بە تاقیکردنەوە پزیشکی لەسەر مرۆڤ ئەنجام دراوە و دواتر پەسەند کراوە بە واتایەکی دی تەنھا ئەو دەرمانانە دەبێت بەکاربھێنرێن کە لەسەر مرۆڤ تاقیکراونەتەوە و کاریگەر بوون و پەسەندکراون.[12][13]
ڕێکارەکانی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی ھەوڵ دەدات بەرکەوتنی کەسانی تووشبوو کەم بکاتەوە لەگەڵ کۆمەڵە زۆرەکانی دانیشتووان دا لەڕێی داخستنی خوێندگە و شوێنی کارەکان، قەدەغەکردنی گەشت و ھەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی زۆر و گەورەی خەڵکی. ڕێنمایییەکانی دوورکەوتنەوە ئاماژەدەکات بە ھەبوونی مەودای ١٫٨ مەتر بە لایەنی کەمەوە لە نێوان یەکدی دا.[14]
وا دەردەکەوێت کە ڤایرۆسەکە دەتوانێت لەڕێی مرۆڤەوە بگوازرێتەوە بۆ ئاژەڵەکانی دیکە. پشیلەیەکی ماڵیی لە شاری لیج سەر بە وڵاتی بەلجیکا، دوای ئەوەی خاوەنەکەی تووشی ڤایرۆسەکە ببوو پاش ھەفتەیەک پشیلەکەش نیشانەکانی لەسەر دەرکەوتبوو (سکچوون، ڕشانەوە و کەمیی ھەناسە)، ئەنجامی پشکنینی پشیلەکەش ئەرێنی دەرچوو و بەھەمان شێوە ھەڵگری ڤایرۆسەکە بوو. شێر و پڵنگەکان لە باخچەی ئاژەڵانی برۆنکس لە شاری نیوۆرک سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشکنینەکانەکانیان ئەرێنی دەرچوو بۆ ھەبوونی ڤایرۆسەکە و خاوەنی نیشانەکانی کۆڤید-١٩ بوون (کۆکەی وشک و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن)[15]
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئاژەڵە ماڵییەکان کە کوترابوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە پشیلە و مشکی خورما (Ferret) (ئاژەڵێکی شێوە جرجە بەڵام گەورەتر و دڕترە) بە ڕادەیەکی زیاتر ئامادەگیی و ئەگەریان ھەیە تووشی نەخۆشییەکە ببن بەڵام سەگەکان کەمتر ئەگەری تووشبوونیان ھەیە؛ بەڵام لێکۆڵینەوەکە شکستی ھێنا لە دۆزینەوەی ھیچ بەڵگەیەکی زانستی و بەھێز دەربارەی زۆربوونی ڤایرۆسەکە لە بەراز، مراوی و مریشک دا.
لە ئازاری ٢٠٢٠دا، لێکۆڵەرانی زانکۆی ھۆنگ کۆنگ باوەڕیان وابوو کەن دەکرێت ئاژەڵی ھاوشێوەی سمۆرە (ھامستەری سووری - Syrian hamsters) وەک "زیندەوەری نموونە - Model Organism" بۆ لێکۆڵینەوەی کۆڤید-١٩ وەربگیرێت.[16][17]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.