ئەکتەرێکی کورد From Wikipedia, the free encyclopedia
نەوید محەممەدزادە (بە فارسی: نوید محمدزاده؛ لەدایکبووی ٦ی نیسانی ١٩٨٦ لە مێھران، پارێزگای ئیلام، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) ئەکتەرێکی فیلم و شانۆی کوردی ئێرانە.[2] ڕۆڵەکەی لە فیلمی تووڕە نیم لەلایەن زۆر لە ڕەخنەگرانەوە ستایش کرا.[3]
نەوید محەممەدزادە لە ٧٤مین «فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤێنیز» کە یەکێکە لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمایی جیھان و کۆنترین فێستیڤاڵی ئیتالیایە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست ھێنا.[4] نەوید ھەروەھا توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فیستیڤاڵی جیھانی و نێودەوڵەتی «ئاسیا پاسیفک» لە وڵاتی ئوسترالیا بۆ دووەمین جار بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست بێنێ.[5][6][7] نەوید محەممەدزادە ھەروەھا توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی «شەوانی ڕەشی تاڵین» لە وڵاتی ئیستۆنیا بەھۆی کایە لە فیلمی «مێشکە بچووکە ژەنگگرتووەکان» بەدەست بێنێ.[8] نەوید محەممەدزادە ھەروەھا توانی دوو خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە «فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی براتیسلاڤا» لە وڵاتی سلۆڤاکیا بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» لە ٢٠١٧ و ھەروەھا کایە لە فیلمی «ناھید» لە ٢٠١٥ بەدەست بێنێ.[9]
لە ساڵی ٢٠١٦ ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمی لانتووری بینی کە توانی داھاتێکی باش لە نێوخۆی ئێران کۆبکاتەوە.
لە ١٧ی نیسانی ١٩٨٦ لە ئیلام لە دایکبووە و منداڵی دوانزدەیەمی خێزانێکی کوردی ڕۆژھەڵاتە کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە ھاتووەتە ناو کاری شانۆ و نواندنەوە. نەوید محەممەدزادە ئێستا ئەکتەرێکی سینەمایی ناسراوە و لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی باشی لە بواری سینەما و شانۆی ئێرانی و لەسەر ئاستی جیھان پەیدا کردووە.[ژێدەر پێویستە]
ناونیشان | دەرھێنەر | ساڵ | ڕۆڵ |
---|---|---|---|
مەتری شەش و نیو | سەعید ڕووستایی | ٢٠١٩ | ناسر خاکزاد |
سوورپێست | نیما جاویدی | ٢٠١٩ | ڕائید نیعمەت جاھید |
مێشکە بچووکە ژەنگگرتووەکان | ھوومەن سەیدی | ٢٠١٨ | شاھین |
خەفەگی | فەرەیدوون جیرانی | ٢٠١٧ | مەسعوود سازگار |
بێ مێژوو، بێ واژوو[10] | وەحید جەلیلوەند | ٢٠١٧ | موسێ |
ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ | سەعید ڕووستایی | ٢٠١٦ | موحسین |
تووڕەیی و ھەرا | ھوومەن سەیدی | ٢٠١٦ | خوسرەو پارسا |
لانتووری | ڕەزا درمیشیان | ٢٠١٦ | پاشا |
ناھید | ئایدا پەناھەندە | ٢٠١٥ | ئەحمەد |
سێزدە | ھوومەن سەیدی | ٢٠١٤ | مەجید |
تووڕە نیم | ڕەزا درمیشیان | ٢٠١٤ | نەوید |
لرزانندە چربی | محەممەد شیروانی | ٢٠١٣ | - |
لەنێوان ھەورەکاندا | ڕووحوڵڵا حیجازی | ٢٠٠٨ | باقر |
ناونیشان | دەرھێنەر | ساڵ | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|---|
بۆق | ھوومەن سەیدی | ٢٠٢٠– | نووری | لەلایەن ناماڤا بڵاوکراوەتەوە |
نەوید محەممەدزادە ئەکتەرێکی بە ناوبانگی کورد بە ٣٢ ملیارد تمەن بوو بە پڕ داھات ترین ئەکتەری سینەمای ئێران لە ٢٠١٩. محەممەد زادە لە وەرزی بەھاری ئەمساڵدا لە فیلمی سینەمایی مەترێ شەش و نیو ٢٧ ملیارد تمەن و لە فیلمی سوورپێست ٥ ملیارد تمەن داھاتی بووە.[17]
نەوید محەممەدزادە لە سێیمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەھۆی کایە لە فیلمی «بێ مێژوو، بێ واژوو» بەدەست ھێنا و لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی گوتی: بژی کورد.[18]
نەوید محەممەدزادە لە سیو دوەمین فێستیڤاڵی فەجر وەکو باشترین ئەکتەری پاڵپشتی دیاریکرا بەڕای داوەرانی فێستیڤاڵەکە بەڵام بەھۆی فشاری دەرەکییەوە خەڵاتەکەی پێنەدراو خەڵاتەکە درایە ڕەزا عەتاران. ڕەزا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کافە سینەما وتی: ئەو خەڵاتەی من وەرم گرتووە ھی نەوید محەممەدزادەیە و بۆیە من بە خەڵاتی خۆمی نازانم.[19]
محەممەدزادە لە سیو چوارەمین فێستیڤاڵی فەجر بە ڕۆڵگێڕان لە فیلمی ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پالپشتی دەستەبەر بکات.[20] لە سیو پێنجەمین خولی ھەمان فێستیڤاڵیش توانی بۆ دووەمین جار لەسەریەک خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی بەرێتەوە بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی بێ مێژوو بێ نیشانە.[21]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.