From Wikipedia, the free encyclopedia
مەحمودچغ یان مەحموداوا شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندستانی مەحمودچغ، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[2][3]
مەحمودچغ
محمودآباد Mahmudabad | |
---|---|
Mahmudabad | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان[1] |
پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
شارستان | ساینقەڵا |
ناوچە | ناوەندی شارستانی ساینقەڵا |
گوندەوار | مەحمودچغ |
بەرزایی | ١٬٣٥٤ مەتر (٤٬٤٤٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• سەرجەم | ٧٬٨٩٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کوردیی باشووری) |
• ئایین | شیعە دوانزە ئیمامی |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
مەحمودچغ ناوەندی گوندستانی مەحمودچغە، مەحمودچغ بە دووری (٥کم) دەکەوێتە باکوری ڕۆژاوای شارۆچکەی ساینقەڵاوە، دانیشتوانی ئەم شارەدێیە کوردن لە ئێڵی کەڵھوڕی و بە کوردیی کەڵھوڕی لەھجەی چەوداڕۆیی دەدوێن.
مەحمودچغ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی عەباس بڵاغی و لە باشوور لەگەڵ گوندی مەستاناوا و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ماماڵی لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی داش کەسان.[4][5][6]
تیرەی چەرداوڕۆکان یەکێکن لە تیرەکانی خێڵی ڕیزوەندی و مێژوویەکی کۆنیان ھەیە، خێڵی ڕیزوەندی لە سێ تیرە پێک ھاتووە: تیرەی ریزوەندی و عالی بەگی و سورمێری. خۆیان بە نەوەی بارامی پێنجەم یان بارامی گوور کە شای ئیمپراتۆریەتیی ساسانیەکان بووە دەزانن، ھەندێک لە ڕیزوەندەکان کۆچیان کردووە بۆ ناوەڕاستی ئێران و ناوی ناوچەکەیان ناوە چەرداوڕۆ یان چھاردولی، کاتێک ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ چووە ساری ئەسفەھان بۆماوەی دوو مانگ، سەرانەی لە خێڵی ڕیزوەندی وەگرت و بووە ھۆی ئەوەی ماڵەکان و گوندەکانیان چۆڵ بکەن و ڕووبکەنە مازندەران و کرماشان. پێش مەرگی ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ سەرۆکی ھۆزی چەرداوڕۆکان، (نەورۆزخان) ھۆزەکەی بەرەو باکووری ڕۆژاوای ئێران کۆچ پێکرد. لە سەدەی نۆزدەدا ئەم ھۆزە جارێکی کە کۆچیان کرد بەرەو ناوچەی ساینقەڵا و ڕۆخی ڕووباری زرینە (زرینەرود).
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.